مناڵانی شەنگال ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆزکرد

بەبۆنەی ٤ ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخراوی پەروەردەیی کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال ئاهەنگێکی بۆ مناڵانی شەنگال ڕێکخست.

بەبۆنەی ٤ ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخراوی پەروەردەیی کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال ئاهەنگێکی بۆ مناڵانی سێ خوێندنگەی شەنگال ڕێکخست.

لە ئاهەنگەکەدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، نەعم بەدەل گوتی:"ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی و منداڵان و مامۆستایان و گەریلاکانی ئازادیی پیرۆز دەکەین و هیوادارین بتوانین پێکەوە لە شەنگال ئاهەنگی ٧٦ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بگێڕین".

مامۆستا سەعدون حاجی گوتی: "ئەم ڕۆژە بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو مانادار و پیرۆزە، هەر بۆیە ساڵانە لە ٤ـی نیسان ئاهەنگێک بۆ منداڵان ڕێک دەخەین".

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و جۆشوخرۆشی مناڵان کۆتاییهات.