مۆپ کۆمەڵکوژی نەژادپەرستانی تورکی لە کۆنیا شەرمەزار کرد

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا کۆمەڵکوژی نەژادپەرستانی تورکی لە ناوچەی مەرامی کۆنیا شەرمەزار کرد و وتی، "ئەم حکومەتە یەکێک لەو حکومەتانەیە کە بە باشترین شێوەی نوێنەرایەتی عەقڵیەتی دەوڵەتی تورک دەکات."

مۆپ وتی، "ئێمە وەک پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا، لەسەر ناوی ئاشور، سوریان و کلدانەکان کوشتنی ٧ کەس لە هێرشێکی نەژادپەرەستیدا لە ٣٠ی تەمووزدا لە کۆنیا شەرمەزار دەکەین.

ئەمە نیشان دەدات کە عەقڵیەتی ئیتحاد بەردی بناغەی دەوڵەتی تورکە، حکومەتی ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکات.

مۆپ بەم شێوەیە بەردەوامی بە راگەیەنراوەکەیدا، "دەوڵەتی عوسمانی ئیتحاد و تەرەقی و کەمالیستەکان ٢٠٠ ساڵە کریستیان، یەهودی، عەلەوی، ئێزدی و کورد قڕ دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا دەوڵەتی بێنرخی تورک، بەردەوامی بە نەژادپەرستی، فاشیزم و شۆڤێنیەتی خۆی لە جیهاندا دەدات. ئەم پرسیارەشی کرد، 'ئەگەر لە جێگەی دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی دیکە ئەم کردەوانە نامرۆڤانەی بکردایە، ئایا ئەو وڵاتانەی باسی دیموکراسی دەکەن، قبوڵیان دەکرد؟"

مۆپ باسی لەوەشکرد، "پێویستە باش بزانرێت، ئەم حکومەتە یەکێک لەو حکومەتانەیە کە بە باشترین شێوەی نوێنەرایەتی عەقڵیەتی دەوڵەتی تورک دەکات. لەبەرئەوەش پێویستە دەوڵەتی تورک و سیاسەتی قڕکەر لەیەک جیانەکرێتەوە."

ف.ق