مەراسیمی یادکردنەوەی نوژیان ئەرهان بەڕێوە چوو

ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان، لە ٣ی ئاداری ٢٠١٧ لە خانەسۆری شەنگال لە ئەنجامی هێرشی پەدەکە شەهید کرا، لە سەر گۆڕەکەی ئێوارەی دوێنێ ٢٢ی ئادار یادی کرایەوە.

ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان ڕۆژی ٣ی ئاداری ٢٠١٧، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدی، لەسەر ڕێگای نێوان سنونێ - خانەسۆر بە سەختی بریندار دەبێت، لە ٢٢ی ئاداری ٢٠١٧ شەهید بوو.

ئێوارەی دوێنێ شەهید نوژیان لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، لە سەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و بەرخۆدان لە چیای شەنگال، لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی شەنگال و ئەندامانی تاژێ یادی کرایەوە. لەلایان هاوڕیان و دایکانی شەنگالەو گوڵیان لە سەر مەزارەکەی دانا و بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

سەرەتا بە ناوی تاژێیەوە، خۆخە جندی ڕایگەیاند کاتێک پەدەکە و دەوڵەتی تورک یەکیان گرت و هاتنە سەر سنونێ، ئەوکات نوژیان ئەرهانیش لە سنونێ بوو و وتی: "ئێمەش باسی ئەو فەرمانەمان بۆ کرد کە چی ڕوویدا ئەو ڕۆژە. هاوڕێمان نوژیان پێش فەرمان و دوای فەرمان هەموو شتەکانی لێدەپرسین. گرنگ نییە ئێستا چی بڵێین، هاوڕێ نوژیانەکان بۆ ئێمەی ئێزدی تێکۆشانی زۆریان کردووە. هەموو شەهیدانی ئازادی و ٧٤ فەرمانم لە کەسایەتی هاوڕێ نوژیان لەبیرە و لە شوێن پێی شەهیدانمان دەڕۆین."

بە ناوی چاپەمەنی ئازادی ژنانی ئێزدی (راژە) نوژین ئێزدی قسەی کرد و وتی: "من شەهید نوژیانم لەبیرە بە خۆشی و فیداکارییەوە چووە شەنگال بۆ ئەوەی ڕاستی فەرمانەکە بۆ هەموو جیهان نیشان بدات. هەڤاڵ نوژیان بە خۆڕاگرییەکی زۆرەوە ئازار و بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی پیشانی هەموو لایەک دا. ئێمە لە شوێنکەوتوانی شەهید نوژیانین کە دوای شەهیدبوونی دەستمان بە چالاکی وتێکۆشان کرد، ویستمان دەنگی حەقیقەتی کۆمەڵگاکەمان بین و بگەیەنینە هەموو جیهان. پێش فەرمانەکە لە شەنگال هیچ ڕاگەیاندنێک نەبووە بۆ ئەوەی ڕاستی کۆمەڵگاکەمان پیشان بدات، بەڵام دوای فەرمانەکە، لەگەڵ هاتنی بیر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، لێرەدا ڕاگەیاندنی ئازاد دامەزرا، ڕاستی فەرمانەکە و کۆمەڵگاکەمان بە هه‌موو جیهان نیشان دەدرێت.