مزگێنیەکەی نەورۆز: توانای بێکاریگەرکردنی درۆن دۆزرایەوە، ١٥ درۆن خرانەخوارەوە

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە مزگێنی نەورۆزی ئاشکراکرد: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوونە خاوەنی توانای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بێکاریگەر بکەن. هێزەکانمان بە گشتی ١٥ درۆنی هێرشبەریان خستووەتەخوارەوە.

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم جۆرەیە:

"بە بەهارێکی نوێوە پیرۆزبایی لە نەورۆز جەژنی ئازادی گەلەکەمان دەکەین. جەژنی نەورۆز بەر لە هەمووان لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین کە ئەندێشە، ئیرادە، رۆح و بەرخودانی ئازادی بە ئێمە بەخشی، بە خۆشەویستی و رێزی زۆرەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین. جەژنی نەورۆزی گەلی کوردستانی قارەمان کە لە پێناو ئازادیدا سڵی لە هیچ قوربانیدانێک نەکردووەتەوە، لە گەلانی خوشک و برا، لە دۆستانی گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دیموکراسیخواز کە بڕوایان بەم نەریتە هەیە، پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی کاوەی هاوچەرخ هاوڕێ مەزڵوم دۆغان کە ئەو رۆژەی بە مەشخەڵی ئازادی و یەکگرتوویمان بە ئاگری نەورۆز لە جەستەی خۆیدا واتاداری کرد، هەموو شەهیدانی قارەمان بە پێزانینەوە یاددەکەینەوە، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە پارێزەری ئاڵای سەرکەوتنی شەهیدان بین، لە ناو تێکۆشانی 'رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد' خاوەنداری لە یادی ئەوان بکەین.

دەزانرێت کە سوپای تورکی قڕکەر کە چەندین ساڵە لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان لە هەموو ئاستێکدا هێرش دەکات، دۆخی جیۆ-ستراتیژیکی تورکیای پێشکەش بە بازاڕ و سات و سەودا دەکات و بە پشتیوانی سیاسی، سەربازی و تەکنەلۆژیایی کە لە هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان وەریدەگرێت، هەوڵ دەدات بە سەر تێکۆشانی ئێمە زاڵ بێت. رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە گۆشەگیرکردنی گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان لە جیهان، بە بێ بەشکردنی گەلەکەمان لە دۆستانی، دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنێت. بەڵام وەک هەموو بابەتەکانی دیکە، لەم بابەتەشدا دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست لە بەرامبەر دۆزی رەوای گەلەکەمان نەیتوانی بگاتە ئەنجامی دڵخواز.

ئامێر و مەکینەی مەرگ؛ درۆنی سیها کە بە سەدان مرۆڤی ئێمەیان تیرۆرکرد

لەم شەڕە هەمەلایەنەدا لە دژی بزوتنەوەکەمان، دەوڵەتی تورک زیاتر پشتی بە سیها (فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر) بەست، کە بە پشتیوانی هەندێک هێزی نێونەتەوەیی توانیبووی دروستی بکات. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بەو ئامێرە هێرشی کردە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و خەڵکە وڵاتپارێزەکانمان و بڕوای وابوو کە بەو چەکە کە نوێتری تەکنەلۆژیای سەردەمە دەتوانێت بگاتە ئەنجام. بە تایبەتی بە مەکینەیەی مەرگ لە باشووری کوردستان و رۆژئاوا لە زۆر ناوچەی جیاجیا لە دژی خەڵکە بێتاوانەکەمان بە دەیان هێرشی ئەنجامدا، بە سەدان مرۆڤی ئێمەی تیرۆر کرد.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوونە خاوەنی ئەو توانایەی کە درۆنەکانی سیها بێکاریگەر بکەن

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەر لە هەموو شتێک بە هەڵمەتی تاکتیکی وەڵامی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیستیان دایەوە و بە بەرخودانی گەورە کە لە سەر بنەمای رۆحی نەورۆز نیشاندرا، پلانی داگیرکەری فاشیزمی لەسەر باشووری کوردستان تێکشکاند. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرباری هەموو هەوڵەکانی دوژمن بۆ گۆشەگیرکردنی گەلەکەمان لە ئاستی نێونەتەوەیی، گەلی کورد سیستمی موشەکی پێویست بۆ ئەم شەڕەی دۆزییەوە و گەیشتە ئەو ئاستەی دەوڵەتی تورک بخاتە ناو هاوسەنگیەک. دەوڵەت و سوپای تورک زۆر متمانەی بە درۆنی سیهای خۆیەوە، لە هەموو شوێنێک پڕۆپاگەندەی بۆ دەکات، پشتی بەوە دەبەستێت و هەوڵ دەدات هاوسەنگی شەڕ بگۆڕێت و لە کوردستان هەموو رۆژێک هێرشی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوونە خاوەنی توانای ئەوەی درۆنەکانی سیها بێکاریگەر بکەن. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ەوە تائێستا هێزەکانمان ١٥ درۆنی هێرشبەر (سیها) لە جۆرە جیاجیاکانیان خستووەتەخوارەوە.

لیستی ئەو درۆنانەی خراونەتەخوارەوە

بەم پێیە؛

١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی قەندیل ئانکا

١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی قەندیل بەیرەقدار TB2

٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گارە ئانکا

٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی قەندیل ئاکسونگور

٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گارە ئاکنجی

٨ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی قەندیل ئانکا

٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی قەندیل ئاکنجی

١٥ی ئابی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئانکا

٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی زاپ/ ئەشکەوتی برینداران بەیرەقدار TB2

٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئاکسونگور

٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بەیرەقدار TB2

١ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ئاسمانی زاپ/چیارەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری جۆری ئانکا لە لایەن هێزەکانمانەوە لەناوبرا.

دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنەکانی سیها تۆما کراون، دواتر بڵاودەکرێنەوە

جگە لە هەندێک چالاکی کە بە هۆی کێشەی تەکنیکیەوە دیمەنەکانیان تۆمارنەکراون، دیمەنی هەموو چالاکییەکان تۆمارکراون و لەو دیمەنانەدا بە شێوەیەکی روون دەبینرێت کە ئامێرە ئاماژەپێدراوەکانی دوژمن کەوتوونە خوارەوە. دیمەن و بەڵگەکانی چالاکیەکان لەلایەن ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەوە بۆ گەلەکەمان و رای گشتیی بڵاودەکرێنەوە.

لەم قۆناغە نێویەدا کە بە نەورۆزەوە پێدەنێنە ناویەوە، لە سەر رێگەی ئازادیی بۆ گەلی کوردستان، رێگەیەک کراوەتەوە و لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورددا گوزارشت لە ئاستێکی لوتکە دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە نەورۆزی ٢٠٢٤ش دەبێتە سەرەتا قۆناغێکی نوێ. لەم قۆناغە مێژوویەدا تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە قۆناغێکی بەرزتر بەڕێووەدەچێت. هەپەگە ئەو رۆڵە جێبەجێ دەکات کە دەکەوێتە سەرشانی، بە ئامانجی ئازادیی رێبەر ئاپۆ بە گوێرەی رۆحی سەردەم لەسەر هێڵی راست ئەرکەکانی سەردەم بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکات. لەم رووەوە ئێمە لە دژی هەموو ئەو هێزانەی دەیانەوێت خوشک-برایەتی گەلان و ئازادییان بخەنە مەترسییەوە، لە هەموو کاتێک زیاتر پێداگرین و رۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین، رژدبوون و بڕیارداریمان لە هەموو کات زیاترە. ئەمرۆ ماتەوزەی شەڕکردنی ئێمە بە دەرفەتی تاکتیکی و تەکنەلۆژیایی و پێرفۆرمانسی بەرزەوە، بڕیارداری ئێمە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن پتەوتر و بەهێزتر بووە.

ئێمە مزگێنی نەورۆز لەگەڵ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانمان هاوبەشی پێدەکەین و لە سەر ئەو بنەمای نەورۆزی ٢٠٢٤ کە نەورۆزی هەڵمەتی گەورەی ئازادییە، لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان، هاوڕێیانمان کە لە زیندانەکان، چیاکان و هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان خۆڕاگری دەکەن و لە رێپێوانی سەرکەوتنی مێژووی و هەڵمەتی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ و کوردستاندا، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین".

هـ . ب