ناسنامه‌ی چوار گه‌ریلای شه‌هید راگه‌یه‌نرا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی چوار گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ به‌ هۆی رووداوێكه‌وه‌ شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "داواده‌كه‌ین كه‌ به‌ ده‌وری ئه‌و به‌هایانه‌ی شه‌هیدانمان هێناویانه‌ته‌ ئاراوه‌ كۆببینه‌وه‌ و په‌ره‌ به‌ تێكۆشان بده‌ین".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"له‌ شوباتی ٢٠٢٢دا له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا گروپێكی هه‌ڤاڵانمان، له‌ كاتی خه‌باتێكی په‌روه‌رده‌ییدا، به‌ شێوه‌ی نه‌خوازراو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه‌. له‌و رووداوه‌دا هه‌ڤالانمان سیدار، مۆرده‌م، سه‌ربه‌ست و شه‌ڤگه‌ر شه‌هید بوون. شه‌هیدبوونی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه‌ هه‌ر كامێكیان فه‌رمانده‌یه‌كی گیانباز بون، بۆ ئێمه‌ و گه‌له‌كه‌مان زیان و كۆستێكی گه‌وره‌یه‌. ئێمه‌ له‌ شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانی گیانبازمان ئه‌زمون وه‌رده‌گرین و به‌ڵێنی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ئاوات و خه‌ونه‌كانیان له‌ كوردستانی ئازاد به‌دیده‌هێنین.

ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: سیدار زیلان

ناو و پاشناو: خه‌لیل زه‌زرۆب

شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین

ناوی دایك-باوك: فاتمه‌- عه‌زیز

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: مۆرده‌م ئێریش

ناو و پاشناو: ڤه‌دات بینگول

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك-باوك: فه‌خریه‌ - نوسره‌ت

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: سه‌ربه‌ست بریتان

ناو و پاشناو: ره‌مه‌زان جان

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك-باوك: عه‌تیه‌- عه‌لی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: شه‌ڤگه‌ر هیڤرۆن

ناو و پاشناو: محه‌مه‌د عیدان

شوێنی له‌دایكبوون: منبج

ناوی دایك-باوك: جیهان- ساڵح

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

هاوڕێیانمان سیدار، مۆرده‌م، سه‌ربه‌ست و شه‌ڤگه‌ر كه‌ فیداییبوونی په‌كه‌كه‌یی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر روون له‌ ژیان، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رده‌می خۆیان پێكهێنا، له‌سه‌ره‌تادا سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ نرخه‌كانیان وهه‌موو گه‌لی وڵاتپارێز ده‌كه‌ین. داواده‌كه‌ین كه‌ زیاتر به‌ ده‌وری به‌های ئه‌و شه‌هیدانه‌ی داومانن یه‌كبگرین و تێكۆشان گه‌وره‌ بكه‌ین".

هـ . ب