ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بۆسەی سوپای تورکدا لە زاپ شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هاوڕێیانمان عەباس، لۆرین و ڕاوان کاتێک لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هەوڵی گۆڕینی جێگەکەیاندابوون، لە ئەنجامی بۆسەی دووژمندا شەهید بوون. بەڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە خەونەکانیان لە کوردستانی ئازاددا زیندوو ڕاگرین.
هاوڕێیانمان عەباس، لۆرین و ڕاوان ڕێگەیان نەدا بە داگیرکەران و هێزی بتەوی ئاپۆییان نیشانی هەموو جیهان دا. بە بەشداری ژیانی و شەڕەکانیان میراتێکی مەزنی تێکۆشانیان بۆ ئێمەی ڕێچکەگریان جێهێشت. هاوڕێیانمان لەسەر هێڵێ فیدایی ئاپۆیی جەنگان و تا دوا هەناسەی خۆیان بە بێ دوودڵی دەستکەوتەکانی گەلەکەمانیان پاراست. بە پسۆرییان لە تاکتیکی سەردەمیدا، بە هاوڕێتی قوڵ، ژیانی خاکەڕای، هەڵوێستی بوێرانە و ئەزموونی ئایدۆلۆژییانەوە بۆ هەمیشە یادیان زیندوو دەبێت. بە دڵسۆزییان بۆ شەهیدان و هاوڕێیەتی بە شایستەییەوە سەختترین کارییان جێبەجێ کرد و ڕوحی سەردەمییان لەخۆدا ناونشین کرد. هاوڕێیانمان ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە. هاوڕێیانمان عەباس، لۆرین و ڕاوان بە فیدایەتییەوە شەڕیان کرد و بوونە نەمر. بە جۆری فیدایەتیی ئاپۆیی بوونە میلیتانی نموونەی.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان عەباس، لۆرین و ڕاوان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین، بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بە دڵنییایەوە ئاواتی ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازادی هاوڕێیانی شەهیدمان پێکدەهێنین.
زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: عەباس باران
ناو و پاشناو: یاسین عەلی
شوێنی لە دایک بوون: سەرێکانی
ناوی دایک – باوک: جەمیلە – فەیسەڵ
کات و شوێنی شەهید بوون: ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ
***
ناسناو: لۆرین گەڤەر
ناو و پاشناو: سەحەر کۆمور
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک – باوک: یادیگار – ئەمین
کات و شوێنی شەهید بوون: ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ
***
ناسناو: ڕاوان کۆچەر
ناو و پاشناو: مالیک کەمال سولەیمان
شوێنی لە دایکبوون: شام
ناوی دایک – باوک: ئەمینە – کەمال
کات و شوێنی شەهید بوون: ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ."