ناوەندی پاراستنی گەلی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرماندەیی ئەیاڵەتی زاپ کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی لە شەڕڤانان و فەرماندەکانی ئەیالەتی زاپ کرد، بۆ ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیەی ئەنجامیان داوە.

ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەمشێوەیەیە:

"لە دژی هێرشەکانی دوژمن، کە لە ١٤ی نیسانەوە بەردەوامە، لە پێش هەموویانەوە لە ئەیالەتی زاپ هەموو هاوڕێیانمان بە ڕۆحێکی فیدایی ئاپۆیی و بە ئیرادەیەکی بەهێز و بە فیداکاری و ئیرادە و ورەیەکی گەورەوە بەرەنگاری هەموو هێرشەکان بوونەوە و بەرخودانێکی ئەفسانەییان تۆمار کرد. لە پڕۆسەی ئەو بەرخۆدانەدا، کە نزیکەی ٨ مانگە بەردەوامە، بە ڕێزەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە و بە هەستی قووڵی هاوڕێیەتییەوە سڵاو لە فەرماندە و شەڕڤانانی ئەیالەتی زاپ دەکەین.

لە ٥ی کانوونی یەکەمدا، داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید کونجی لە مەیدانی بەرخۆدانی ساجا لە زاپ خرانە ژێر چاودێری و پاشان بە تاکتیکی تەقاندنەوە لە داگیرکەران درا. لەم چالاکییە سەرکەوتووانەیەدا بەلایەنی کەمەوە ٣ داگیرکەر سزادران، کە یەکێکیان پلەبەرزێکی سوپای داگیرکەر بوو. ئەم چالاکییە لە هەلومەرجی سەختی زستاندا بە فیداکارییەکی گەورە و داهێنانی تاکتیکی بەرز و کارامەیی تاکتیکی ڕێکخرابوو. لەم چالاکییەدا بەتایبەتی داگیرکەرانی پلەبەرز سزادران. هەر چەندە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و میدیا جەنگییە تایبەتەکانی دەیانخواست ئەم گورز بشارنەوە، بەڵام ئەم چالاکییە ئەوەندە بەهێزە بوو، کە خێرایی کاریگەری خۆی دەرخست و ناچار بوون دان بەوەدا بنێن، کە یەکێک لە سەرهەنگەکانیان کوژراوە.

ئەم چالاکییە لە کەسایەتیی هاوڕێی فەرماندە دۆغان ژیرکی بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەموو شەهیدانمان ڕێکخرا و ئەوەش وایکرد، ئەم چالاکییە ببێتە چالاکیەیکی پڕ مانا و بەنرخ. پێش هەموو شتێک ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی ئەیالەتی زاپ و هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین، کە کاریان بۆ ئەم چالاکییە سەرکەوتووانەیە کردووە و تیایدا بەشدار بوون. لە کەسایەتیی هێزەکانی ئەیاڵەتی زاپدا سڵاو لە هەموو هەڤاڵانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس دەکەین و بە هەستی شۆڕشگێڕانەوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

ژ.ت