ناڕەزایەتی لە شەنگال: دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بوەستێنێت
لە چالاکییەکەی شەنگال دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکاری پەدەکە، پەیامدرا "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بوەستێنێت".
لە چالاکییەکەی شەنگال دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکاری پەدەکە، پەیامدرا "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بوەستێنێت".
پاش هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێ لە نزیک کەمپی سەردەشتی شەنگال دژی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە ئەنجامدا دوو ژن بریندار بوون، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بانگەوازی لە گەل کرد بەشداری ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆی سنونێ بکەن، گەل لەسەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، لە ناوچە عەرەبیەکان، گەل ڕوویانکردە ناوچەی سنونێ. پیاوماقوڵان و ڕێکخراوەکانی شەنگال بەشداربوون، ڕێژەیەکی بەرچاوی ژنان بە بەشداری تاژێ و ژنانی گەنجی شەنگال بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "نا بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک" و وێنەی شەهیدانی شەنگال و بەتایبەت پێشەنگانی جڤاکی ئێزدی کە بەدەستی دەوڵەتی تورک و پەدەکە شەهیدکراون، بەرزکرانەوە. جەماوەر درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی بەرخۆدانی شەنگال"یان بەرزکردەوە.
پاش ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال قاسم موراد قسەی کرد، گوتی: " لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا ژیانێکی نوێ بۆ گەلانی بندەست دیاریکرا. دوژمنی مرۆڤایەتی ئەردۆگان،بەرگەی ئەم ڕۆژە پیرۆزانە ناگرێت، هێرش ئەنجام دەدات. لە هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی سڤیل کە لە فەرمان ڕزگاربوون کرانە ئامانج".
هەروەها ڕایگەیاند ئەم هێرشە ناتوانێت ڕێپێوانی ئازادی گەل بوەستێنێت، جەختی کردەوە مێژووی ئەردۆگان پڕە لە ئەشکەنجە و کودەتا و زیندانیکردن، گوتی: "کەس ناتوانێت ئازادی گەلان بوەستێنێت. ئیرادەی گەل لە هەموو هێرشەکان بەهێزترە. ڕۆڵەکانی ئاگر و ڕۆژی بوون بە کاوەی سەدەی بیست و یەکە. بۆیە بابزانن، دژی ستەم بەرخۆدان گەش دەبێت".
پاشان دووپاتی کردەوە دەوڵەتی تورک دەیەوێت تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕیشەکێش بکات، بەڵام سەرکەوتن بۆ گەلانی بندەستە.
لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) زۆزان شەنگالی بانگەواز لە گەل کرد ڕێگە بە خیانەت نەدەن. ڕایگەیاند نەوەک هەر بە فڕۆکە بە چەندین ڕێگە دەیانەوێت گەلەکەمان بسڕنەوە و نابێت کەس ببێتە هاوکاری هێرشەکانی سەرمان، گوتی: "دەوڵەتی تورک و هاوکارانی بەم هێرشانە ناگەنە ئامانج. هەرچەند هێرش بکەن، تێکۆشان مەزنتر دەکەین و دەگەینە سەرکەوتن".