نەبەدەهە کوردستان ماڵ و زەوی زاری سەروکجاشێکی کردە ئامانج

نەبەدەهە- کوردستان لە ناوچەی قۆسەری مێردین ماڵ و زەوی زاری سەرۆکجاشێکی سووتاند.

بەپێی راگەیەنراوی تەڤگەری شۆرشی یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە) کوردستان، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید سینان دەرسیم، ١ی ئایار لە دەرەنگانی شەودا لە گەڕەکی تلادەسی ناوچەی قۆسەری مێردین، ماڵی کۆنترایەکی هاوکاری دەوڵەت بە ناوی ریدوان ئاککایا و زەوی زاری ئەو نۆکەرە لەلایەن شۆرشگێرانی نەبەدەهە – کوردستانەوە سووتێنراون.

لە راگەیەنراوەکەدا دەگوترێت: "سەرۆکجاش ریدڤان ئاککایا کە بەرپرسی هێرشەکانی سەر شۆڕشگیرانە لە هەرێمەکە، لەدژی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کار دەکات و لە زۆر هێرشدا بەشداری کردووە."

ف.ق