بە دیمەن

نەدیم سەڤەن: سەردەمێکی نوێی تێکۆشان دەست پێدەکات

نەدیم سەڤەن یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە ڕایگەیاند کە دەبێت ئێستا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداری لە پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت و وتی: "بە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەوە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەستیپێکردووە."

نەدیم سەڤەن ڕایگەیاند؛ کۆنگرە بە پێی ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ و لە ژێر هەلومەرجی سەختی سیستەمی ئیمرالیدا بەسترا. ئاماژەی بەوەشکرد کە هەموو هەڤاڵان بە ئیرادە و هێزێکی بەرزەوە بەشداری بڕیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون و لەمەودوا وەک کادرانی میراتی ڕیبەر ئاپۆ بە ئیرادەوە هەنگاو دەنێن."

نەدیم سەڤەن لە کەسایەتی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە سەردەمێکی مێژوویی دەستیپێکردووە.

نەدیم سەڤەن کۆنگرەی نایاسایی ١٢هەمینی پەکەکەی بە قۆناغێکی مێژوویی پێناسە کرد و وتی: "ئەمە نەک کۆتایی نییە بەڵکو قۆناغێکە کە دەستکەوتە شۆڕشگێڕییەکان دەگوازرێنەوە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی و کۆمەڵایەتی."

نەدیم سەڤەن جەختی لەوەش کردەوە کە لە مێژووی ٥٢ساڵەی تێکۆشانی پەکەکەدا، ئەم بزووتنەوە نەک تەنیا وەک بزووتنەوەیەک، بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. وتی: "هەڵسەنگاندنی پەکەکە وەک تەنها بزووتنەوەیەک تەواو نییە. ئەو بەها شۆڕشگێڕیانەی کە دروستکراون، بنەمای ئازادیی و تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ژنان بەرهەم هاتووە کە سەدەکانی داهاتوو ڕێنمایی دەکات."

سەڤەن هەروەها جەختی لەسەر بزووتنەوەی ئازادیی ژنان کردەوە و وتی: "پەکەکە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد هێڵێکی تێکۆشانی دژ بە هەر جۆرە کۆیلایەتیەک پێشکەش کرد. ئەم بزووتنەوەیە نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو کاریگەری لە هەر چوار بەشی جیهان دانا."

هەروەها سەڤەن سەبارەت بە قسەوباسەکان لەسەر تێکۆشانی چەکداری قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێبازە لە پارادایمی سروشتی ئاپۆیدا نییە، بەڵکو لە بارودۆخی ئەو سەردەمەدا وەک پێویستییەک بووە وتی: "ئێمە ڕووبەڕووی پێکهاتەی دەوڵەت نەتەوە و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و فاشیست بووینەوە، بەرخۆدانی چەکداری لەو هەلومەرجەدا پێویستییەک بوو، بەڵام ئێستا دەچینە ناو سەردەمێکی نوێیەوە و پێویست نییە."

نەدیم سەڤەن بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەخنەدان و ڕەخنەکردن بە جددی لە کۆنگرەدا باس کراون، وتی: "پرسیارەکانی وەک بۆچی ئەم گۆڕانکارییە درەنگ ئەنجامدرا، بۆچی گۆڕانکارییەکە بە سەختی دەستیپێکرد، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا. هەروەها ڕابردوو هەڵسەنگێندرا و بەرپرسیارێتی قۆناغی نوێیش دیاریکرا."

سەڤەن ڕایگەیاند، ئەرکی قۆناغی داهاتوو لە ئەستۆی ئەو کادیرانەیە کە بە ڕوانگەیەکی نوێی دیموکراتیک و سۆسیالیستیەوە درێژە بە میراتی شۆڕشگێڕیی پەکەکە دەدەن.