کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (حەدەکە) و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) سەبارەت بە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی ئەستەنبوڵ ڕایانگەیاند. جەماوەرێکی زۆر بەشدارییان لە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوەکە کرد "کاتی ئازادی و سەرکەوتنە". بەیاننامەکە لەلایەن جەنگیز چیچەک، هاو وتەبێژی حەدەکە و پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەستەنبوڵ خوێندرایەوە.
بەیاننامەکە بەناونیشانی "کاتی ئازادی و سەرکەوتنە! هەستە سەر پێ!" بڵاوکرایەوە: "نەورۆز گەلانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان تێدا دەبیننەوە، خاوەنداری دەکەن و بەو بۆنەوە ئاهەنگ دەگێڕن؛ لە مێژوودا، کولتووری بەرخۆدان و سەرهەڵدانە بۆ گەلی کورد و گەلی کوردستان دژی ستەم. لە هەلومەرجێکی وەهادا کە نەریتی دەوڵەتی یەکگرتوو دەگۆڕێت بۆ فاشیزمی ئایینی، نەتەوەپەرەستت، ڕەگەزپەرەستی، نەورۆزی ٢٠٢٤ ڕۆژی دەستبەردان و تەسلیمیەت نییە و باوەڕیان بە سەرکەوتنە بەڕۆحی یەکگرتنەوە کۆدەبنەوە.
گوشاری سەر کوردان، عەلەوی، هەژاران، کرێکار، ژن و گەنجان بۆ ئەوەیە تەسلیمی سیاسەت و توندوتیژیی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بن. ئاڵای ئازادی کە ڕەمزی تێکۆشانی کاوەی ئاسنگەرە لە دژی ئەژدەهاک، ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە.
بۆ ئازادی و تێکۆشانی گەلی کورد، کە ئامانجی 'بە چۆکدا هێنان'ی ڕژێمی فاشیستییە، نەورۆز بە ڕۆژی سەرهەڵدان دژی ستەم ناسراوە و گرنگی خۆی هەیە. نەورۆزی ئەمساڵ بۆ گەلی کورد کە دەیان ساڵە ئیرادەی ئازادی خۆیان دەربڕیوە، دەگۆڕێت بۆ ئاگری کەمپەینی 'ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد'.
گۆشەگیری ڕەها بەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێنرێت کە ٢٥ ساڵە بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی ڕاگیراوە و لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا بە هیچ زانیاریەک لەسەری نادرێت. وەک چۆن کاوە مەزڵوم دۆغانی هاوچەرخ بە سێ چڵە شخارتە ڕێگای ئێمەی ڕوونکردەوە، ئەمڕۆش بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئێمە گەلەکەمانی بە 'گەلی نەورۆز' پێناسە کرد، ئێمە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی لەناو دەبەین.
فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت لە کوردستان هەوڵی هێرشکردنە سەر گەلی کورد و دەرکردنی لە خاکەکەی دەدات. دەستپێک لە ئەستەنبوڵ، فاشیزم سەرمایەداری نەتەوەپەرەست لە هەموو تورکیاوە بەرەوپێش دەبات. هەروەها تۆوی دووبەرەکی نێوان گەلان بڵاودەکاتەوە. سیاسەتی داگیرکاری لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوام دەکات، ئەوەش هۆکارێکە بۆ مانەوەی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لە دەسەڵاتدا.
بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی بەرامبەر بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە رێگای دەوڵەتەکەیەوە ئەنجام دەدات، بە دژایەتی کردنی میللەت لەڕیگای نەتەوەپەرەستی، ئایین، ڕەگەزپەرەستی ئەنجام دەدات. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەپێش خستنی چارەسەری نەتەوەی دێموکراتیک سودێکی گەورەی بە تێکۆشانی چەوساوەکان بەخشی، هەر بۆیە کاتی ئەوەیە گەمارۆ و گۆشەگیریی کە لە ئیمرالی دەستی پێکردووە و بە ئاگری نەورۆز بە هەموو کۆمەڵگادا بڵاو بکرێتەوە. کاتی ئەوەیە ئەو هیوایەی کە ئاگری نەورۆز تێکۆشانی یەکگرتووی گەلی تورکیا و کوردستان ڕووناک بکاتەوە. کاتی ئەوەیە بۆ تێکۆشانی کۆمارێکی دێموکراتیک لەدەور یەک کۆببینەوە.
پێکەوە دەڕژێینە مەیدانەکانی نەورۆز و دەبینە دەنگی زیندانییە نەخۆشەکان، شۆڕشگێڕانی کورد و گەلی تورکیا کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە زیندانەکاندا بە دیل گیراون و بەشدارن لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن.