نەخۆشخانەکانی جۆلەمێرگ پڕن لە تەرمی سەربازانی تورک
ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی سەربازانی تورک کە لە هێرشی داگیرکەریدا کوژراون، بۆ نەخۆشخانەکانی شاری جۆلەمێرگ رەوانەکراون.
ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی سەربازانی تورک کە لە هێرشی داگیرکەریدا کوژراون، بۆ نەخۆشخانەکانی شاری جۆلەمێرگ رەوانەکراون.
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە هاوکاری پەدەکە بەردەوامە. ئاماری شەڕ قورسە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لە ماوەی ٤ رۆژی رابردوودا، تەرمی ٢٧ سەربازی تورک لە لە شەڕدا کوژراون، بۆ نەخۆشانەکانی ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و ناوچەی گەڤەڕ گواستراونەتەوە. راگەیەنرا کە تەرمەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی سەلاحەدین ئەیوبی بۆ گەڤەڕ رەوانەکراون.
لە ساردخانەکاندا جێگە نەماوە
بەپێی زانیاریەکان کە لە ژمارەیەک جاش بەدەستهێنراون کە بەشداریان لە شەڕدا کردووە، لە زاپ شەڕێکی قورس هەیە. جاشەکان رایانگەیاندووە کە بەهۆی قورسی شەڕەکەوە، چەند رۆژ تەرمەکان لە گۆڕەپانی شەڕ دەمێننەوە. وتیشیان کە ١٥٠ سەربازی تورک کە لە شەڕدا بریندار بوون، لە ئێستادا لە بارەگای کۆماندۆی چیێی جۆلەمێرگن و لەوێ چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ف.ق