نەپەگە بەهۆی سەرکەوتنی گەریلاکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانەکان کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆکدا بەشداربوون و رۆڵیان هەبووە.
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانەکان کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆکدا بەشداربوون و رۆڵیان هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) هاتووە:
"بەر لە هەموو شتێک ئێمە بە هەستی سۆڕشگێڕییەوە لە ناخەوە سڵاو لە ئێوە هاوڕێیانی بەنرخ دەکەین، کە بە ئازایەتی بەرز و رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەشداریتان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید جوان-شەهید ئاندۆک کرد و بە واتادارترین شێوە پێشوازیتان جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد نەورۆز کرد. لە کەسایەتی شەهیدانی نەورۆزماندا ئەکین و جانشێر کە بە هەڵوێستی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان پێشوازییان لە نەورۆزی ئازادی کرد، ئاگری نەورۆزیان گەشاندەوە و گورزی قورسیان لە سوپای تورکی کۆلۆنیالیست وەشاند، ئێمە سەرجەم شەهیدانمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە.
١٩ی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ناوەندی ٤ بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر لە دوو بارەگای گرنگ درا کە تانک و چەکی قورس دەیپاراستن. دوای ئەوەی بە تەکنیک و تاکتیکی تایبەت گورزی قورس لە دوژمن وەشێندرا، چوونە سەر سەنگەرەکانی داگیرکەران. وەڵامی پێویست بە دەستوەردانی دوژمن لە رێگەی تانک و تۆپ درایەوە و هەردوو پارەگاکەی دوژمن کە پارێزرابوون لە ئاستێکی گرنگدا لەناوبران. هەموو رێوشوێنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە رێگەی ئەم چالاکیەوە تێکشکێندران، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە ٨ قۆڵەوە ئەنجامدرا. گەریلا بە رۆحی نەورۆز وەک هەڵۆیەک پەنجەکانی لە پارێزراوترین بارەگای دوژمن لە گۆڕەپانەکە گیرکرد و گورزێکی قورسی لە سوپای تورک وەشاند. سوپای تورک لە بەرامبەر ئەوەدا نەیتوانی هیج شتێک بکات، ئەنجامەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شاردەوە و هەوڵیدا بەر بە بینین و دەرکەوتنی کاریگەری تەکنیک و تاکتیکی هەپەگە بگرێت.
زۆر واتاداربوو کە نەورۆزی گەلی کوردی وڵاتپارێز بە ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیی سەرکەوتووانە پیرۆز کرا. پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرماندە و شەڕڤانەکان دەکەین کە لە هەموو ئاستێکدا بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید جوان- شەهید ئاندۆک بە گیانی نەورۆز.
تەرمەکانی هاوڕێیان ئەکین رۆدی و جانشێر شێراوا کە جەنگاوەرانی بەنرخی ئاپۆیی بوون، لە ناو شەڕی قورسدا وەرگیران کە ئەوەش نمونەیەکی گەورەی وەفاداری بوو بۆ شەهیدان و دڵسۆزیبوو بۆ بەهاکان. نیشاندانی جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی خاوەنداری لە شەهیدان و هاوڕێیان، چالاکیەکەتانی واتادارتر و بەنرختر کردووە. لەبەر ئەو هەڵوێستەتان، ئێمە جارێکیتر پیرۆزبایی لە هێزی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری دەکەین و سڵاو لە هەڵوێستەکەتان دەکەین.
هاوڕێیانی بەنرخ، هەموو نەورۆزێک بۆ ئێمە بووەتە هۆکارێک بۆ سەرەتایەکی نوێ، هەڵمەتی نوێ. هەڵوێستی ئێوە کە بە گیانی نەورۆز پێشوازیتان لە نەورۆزکرد، دەریخست کە تێکۆشانی ساڵی نوێش بەهەمان هاوسەنگی، رێباز و ئەنجام وەرگرتن تێپەڕ دەبێت. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە سەر ئەو بنەمایە ئێوە خۆتان زیاتر قووڵ دەکەنەوە و سەرکەوتنی زۆر گەورەتر بەدەست دەهێنن. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
هـ . ب