فەرماندەیی گشتی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوی نەپەگەدا هاتووە:
”ئەو هێرشە داگیرکارییەی کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی نیسانەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ پێدەنێتە ١٠٠مین ڕۆژییەوە. گومانی تێدا نییە کە ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە بەم هێرشە داگیرکارییە، تەڤگەری ئازادیی کوردستان لەناوببات و هەموو دەسکەتەکانی گەلی کورد لەناوببرێت، هەروەها بە ئامانجی کۆمەڵکوژی سنوورەکانی میساقی میللی داگیرکردنە. دیارە هەر بەم هۆیەشەوە پشتیوانی و ڕەزامەندی هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان هێڵی هاوبەشی هاوکارە کوردەکانیشیان وەرگرت . لەسەر ئەم بنەمایە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی کورت هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکات، وەک قۆناغی دووەم، باشووری کوردستان ئامانجەکانی سەرەکیە. بەڵام بە پێچەوانەوە لە مامرەشۆ، زەندورا، ئاڤاشین و مەتینا بە شێوەیەکی سەرەکی بەرخۆدانێکی گرنگ و مێژوویی ئەنجام دراوە و ئەم بەرخۆدانە هیواکانی دەوڵەتی تورکیای بکوژی لە قوڕگیدا بەجێ هێشت. لەو بارەیەوە ئەو بەرخۆدانەی کە گەریلا سەرەتا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستی پێکردەوە، دیسان لە باکوور و باشوور دەستی پێکردەوە، ئەنجامی گرنگی بەدوای خۆیداهێناوە. بە پشتیوانی بەهێزی گەلەکەمان و دۆستانمان، ئەم بەرخۆدانە لە ١٠٠مین ڕۆژی خۆیدا لە دژی داگیرکاریی تورکیا بووەتە بە ئیرادەیەکی بەهێز.
هەرچەندە تاکتیکی نوێی کاتی گەریلاکانی مۆدێرنیتە دیموکراتیک بزووتنەوەکەمان پەرەی سەند، بەڵام کەمیشبێت جێبەجێکردنی و بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب، سەرحەد گراڤی، دەلال دڵخواز و رێبەر زنار بە خوێنی ٧٠ شەهیدی ئێمە ئەنجامدرا. بەتایبەتی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی قووڵایی و پانتایی خاک، شەڕی گەریلا لەسەر بنەمای سەردەمی نوێی شارەزایی لە دژی هەموو جۆرە تەکنیکێکی دوژمن سەرکەوتوو بووە و ئەم ئەنجامە گوزارشتێکی زۆر گەورە لە ئێمە و هەموو بەشەکانی گەلی هەژاری گەورە دەکات .
سوپای تورک لە ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا سەرەڕای بەکارهێنانی هەموو جۆرە تەکنیکێک، لە هەرێمی ئاڤاشین لەگەڵ چەتەکاندا، نەیتوانی جموجوڵێکی داگیرکاریی ئەنجام بدات. ئێستا لە ئاڤاشین، وەرخەلێ، گردی سوور، هێڵی ستون، لە زۆر ناوچەی دیکە بەرخۆدان و بزووتنەوەی گەریلا ئەمە بە ئاشکرا پیشان دەدات. ئەو پڕۆسەی بەرخۆدانە لە مامڕەشۆ و زەندورا و شەهید سەردار بە ڕێبەرایەتیی فەرماندەی بەنرخ سەرحەد گراڤی و ساریا دەستی پێکرد، ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز. سوپای تورکیا لە دۆڵی کۆنفرانس و دۆڵی مار هەوڵی زیاتر یان داوە بۆ ئەوەی لە وەرخێڵ و گردی سوور ئەنجام بەدەست بهێنن. نزیکەی دوو مانگە لە دوو خاڵی جیاوازی بەرخۆدانی وەرخێڵ و دیسانەوە لە دژی قەڵای بەرخۆدانی گردە سوور، هەرچەندە دەیان چەکی کیمیایی و تەکنیکی بەکارهێنران، بەڵام بەرخۆدان ئەمڕۆش بەهێزتر دەبێت. هەموو فەرماندە و شەڕڤانان لە هەردوو تونێلی شەڕ لە وەرخێڵ و گردی سوور بە ڕۆحی فیدایی بەرخۆدان بەرزتر دەکەن، بە ناوی بەڕێوەبەریی گشتیی بزووتنەوەکە و فەرماندارێتیی ناوەندییەوە، بە هۆی ئەو بەرخۆدانە دلێرانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵەکان دەکەین و ئەو بەرخۆدانەی ئێستا بە ئازایەتی و بەرخۆدانێکی گەورەوە بەڕێوەی دەبەن، لە شکۆدارترین لاپەڕەکانی مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا دەنوسرێتەوە و نوێنەرانی ڕۆحی فیدایی ئەمڕۆی ئاپۆیی دەکات.
دەرکەوت کە شەڕی زەمینی هێرشی هەرەمی لە ئاڤاشین بە ڕابەرایەتی هەڤاڵی بەنرخمان (شەرزان قاشوورا) کە فەرماندە و جێبەجێکاری ئەو بوو، کە پێشتر یادی بەرز رادەگێردرا و بەرز نرخێنرا، ئەنجامی گەورەی لێ کەوتەوە.
دیسان دروست کردنی تاکتیکێکی نوێی کات بە ڕێبەرایەتی هەوێر باوەر و دەلال کە دوژمن لە هێڵی قەڵای بێدەوێ و جیلۆی بچوک کە دوژمنی راگرت، سەربەخۆ سەرکەوتنێکی گەورەیە.
داستانە قارەمانەکانی ڕێبەران و شەڕڤانان کە لە دەوری داستانی زندورای گۆڕەپانی خابور ئەنجامدران، لەم ئەنجامانە شوێنێکی گرنگی گرت.
بەتایبەتی لەم دوو هەفتەیەی دواییدا چالاکی بەهێز و باش ئەنجامدران، لەو چوارچێوەیەدا؛
لە گەروی شەهید جانشێر ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی کە لە ١٦ی تەمووزدا بەشداریان لە هێرشی نهێنی لە هێڵی ئاڤاشین –وەرخێڵدا کرد پیرۆزباییان لیدەکەین.
پیرۆزبایی لە هەموو هەڤالان و بەشداریکردنیان لە چالاکی ٢٢ تەمموز لەگردی کۆردینەی مەتینا دکەەین کە بە تووندی لە دوو لاوە لەداگیرکەرانیانداوە .
26ی تەمووز لە گردی شەهید ئاخین و شەهید شاهانی خواکورک، لە دژی داگیرکەران چالاکیەکی نهێنی ئەنجامدرا و چوونە سەر لاشەکانی دوژمن و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیرا و بەبێ زیان گەڕانەوە، ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە بەشداریان لە ئەو چالاکییەدا کردووە.
ڕۆژی ٢٧ی تەمووز هێزەکانی یەژاستار لە دژی ئۆتۆمبێلی سەربازی چالاکییەکی سابۆتاژی بەهێزیان ئەنجامدا. پیرۆزبایی لە هموو هەڤاڵەکان دەکەین کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردووە.
دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە بەشداریان لە چالاکییەکەی هەنگاوی عەگیدی بۆتاندا کردووە و رەنجیان بەرز دەنرخێنین.
پیرۆزبایی لە هەڤاڵان دەکەین کە لە باکووری کوردستان بەشداریان لە هەموو چالاکی و بەرخۆدانێکدا کردووە و لەم دواییانەشدا، لە بارەگای سەربازی خۆزات -ئارمووتکا، ئەو کردەوە سەرکەوتووە لە دژی هێزە داگیرکەرەکان پیرۆز دەکەین سڵاو لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە بەشداری ئەو چالاکییە بوون.
لەم کاتە گرنگەدا لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا، بە تایبەتی لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ کە لە ١٠٠مین رۆژدا لە ژێر بەرپرسیارێتیی فەرمانەکەماندایە، لە ئێستاوە ئاشکرایە کە هێرشەکانی داگیرکاریی تورکیا تێکشکێنراون، دەیانەوێت بیڵێین کە پرۆسەی بەرخۆدانی گەورە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، دەستخۆشیان لێدەکەین و داوای بەردەوامیی سەرکەوتنی گەورەتر دەکەن.
هاوڕێیانی ئازیز؛
بێگۆمان قۆناغی بەرخۆدانەکە، کەموکورتیشی تێدا دەبێت. تیشک دەخەینە سەر هەڵەکان و بە خێرایی تێپەڕیان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن. بۆ ئەوەی بەرخۆدانە گەورەکەی ئەمڕۆ سەربکەوێت، ئەرکێکی بنەڕەتییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامێکی سەرکەوتووی وەک گارێ لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بەدەستهێنرا. لە مێژووی خەڵکی کوردستان و تێکۆشانی بزووتنەوەکەماندا ئەو بەرخۆدانە ڕێگەی بە دوژمن نەدا سەروەری خۆی بەسەر خاکدا بسەپێنێت، کە هێزەکانی دوژمن ١٠٠ ڕۆژە بە تەکنەلۆژیای گەورە هێرش دەکەن. ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات یەکەم جارە لە مێژووی گەلەکەماندا روودەدات. ئەمڕۆ ئاشکرایە کە هێزەکانی گەریلامان لەسەر بنەمای فکری ڕێبەر ئاپۆ، بە مۆدێلێکی نوێی بەرخۆدان هیوا بە هەموو گەلان دەبەخشێت. لە ئێستا بەدواوە دەبینرێت کە هێزەکانی بەرخۆدانی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە کەموکورتیەکان تێپەڕدەکەن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.
دەوڵەتی تورک کە لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانی بێوێنەی هێزەکانی گەریلامان سەختیی زۆر دەبینێت و تووشی کێشە بووە، دەیەوێت بە شکستەکەی لە ڕای گشتی بشارێتەوە، لە لایەکەی دیکەش دەیەوێت لە نێوان کورداندا شەڕ هەڵگیرسێنێت و شکستی خۆی داپۆشێت و سەری ئەم شکستە داپۆشێت. ئەم هێزە کە ماوەی ١٠٠ ڕۆژە نەیتوانیووە ئاڤاشین داگیر بکات، هەوڵ دەدات ئەم ڕاستییە لە هەموو جیهان بشارێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵداندایە بۆ کردنەوەی بەرەی دووەمی شەڕ لە دژی گەریلاکان لە بەرەی باشوردا.
لەم چوارچێوەیەدا، جموجۆڵی هێزەکانی سەر بە پەدەکە، خەریکە لەو ناوچانەی کە بەرخۆدانی سەخت بەڕێوەدەبرێت و کۆکردنەوەی هێز واتادارە. هەر وەک چۆن لە کوشتاری ئەم دواییانەی گەلی بێتاوانی ئێمە لە قۆنیە بینرا، رزگارکردنی ڕژێمی بکوژی ئاکەپە – مەهەپە کە دوژمنایەتی گەلەکەمانی لە هەموو ناوچەیەک دا کردووە، پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە. هەم ئەم دۆخە و هەم ڕووداوەکەی ناوچەی خەلیفام هێشتا ڕوون نەکراونەتەوە، ئەمەش ئاستی مەترسی لەبەرانبەر بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەکەمان نیشان دەدات. ئەمە لە کاتێکدایە کە شکستپێهێنانی دەوڵەتی تورک کە هێرشی داگیرکاریی بەڕێوەببات، دەستی هێزەکانی باشوور بەهێز دەکات و بۆ هەموو گەلەکەمان و گەلان سەرکەوتنی گەورە بە دەست دەهێنێت.
لەمرووەوە زۆر هەوڵمان داوە بۆ ئەوەی پەدەکە لەم پیلانە چەپەڵە تێوەنەگلێت، کە لە دژی گەلەکەمانە؛ ئێمە هێشتا بە خۆڕاگرییەکی گەورەوە لە هەوڵ و کۆششداین. ئێوەش دەزانن کە ئەو ڕووداوانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا روویانداوە ، بارودۆخەکە مەترسیدارتر دەکەن. بەڵام دۆخەکە هەرچییەک بێت کەس ناتوانێت ئەو شکستەی سوپای تورک بشارێتەوە کە لەژێر بەرپرسیاری خولوسی ئاکاری ماشەکیش و دوژمنی سوێندخواردووی گەلی کورد تووشی هاتووە.
تا کۆتایی باوەڕمان وایە کە هەموو هەڤاڵانمان بە وریایی لە بەرامبەر هەموو جۆرە یارییەکی دوژمنکارانەدا دەجوڵێنەوە و ئەنجامی تاکتیکی سەردەمی نوێمان بە شێوەیەکی ڕوونتر و بەهێزتر پراکتیزە دەکەن و بەرخۆدان بۆ سەرکەوتن بە شێوەیەکی زیاتر لە هەموو کاتێک بەدەست دەهێنن. بەم بیروباوەڕەوە، بە دڵسۆزییەوە سڵاو لە هەمووتان و هەموو هەڤاڵانمان لە ناوچەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باکوری کوردستان دەکەین، لەم پرۆسە گرنگەی مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. "
ف.ق