راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم جۆرەیە:
"لە ٦ی شوباتدا ئەو بومەلەرزەیەی روویدا و ناوەندەکە بازارجخە، گۆڕدرا بۆ کارەساتێکی گەورە. گەلەکەمان لەو بومەلەرزەدا زیانێکی گەورەی بەرکەوت و زیانی گیانی زۆری لێکەوت. لە گەلانی کورد، تورک و عەرەب بە دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە و هێشتا بەدەیان هەزاری تر لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا چاوەڕێی ئەوەن رزگار بکرێن. لەم رۆژە پڕئازارانەدا گەلەکەمان لە ناو ئێش و ئازاردایە. هەست بەو ئازارەدەکەین کە گەلەکەمان دەیچێژێت. داوادەکەی ئەو کەسانەمان کە ژیانیان لەدەستداوە بکەونە بەر بەزەیی و لێبوردنی خوداوەند و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەین. هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلەکەمان، ساڕێژکردنەوەی برینەکانیان ئەرکێکی گەورەی مرۆیی، ویژدانی و ئەخلاقییە. لەلای ئێمە لەم رۆژانەدا بە وریایی جوڵانەوە و بەرەوپێشردنی پشتیوانی، سوککردن و لێبوردەیی گەورەترین مامەڵە و هەڵسوکەوتە. دەمانەوێت پشتیوانی لەوە بکەین. دەبێت هەموو هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ئێمە و دامەزراوە وڵاتپارێزەکان، پشتیوانی گەل بکەن و لە پێناو هاوکاریدا سەفەربەر بن. بەتایبەتی لەو ناوچانەی کەسیان بۆ رەوانە نەکراوە و ئەو ناوچانەی کە لەناوچوون، گرنگترین شت ئەوەیە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازی هاوڕێ جەمیل بایک دەکەین کە لەسەر ناوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند و ئێمە پێویستیە کردارییەکانی دەستەبەر دەکەین.
لەم بوارەدا بانگەوازمان بۆ هەموو گەریلاکان، شەڕڤانان و یەکینەکانی پاراستنی جەوهەریمان ئەوەیە: لە چوارچێوەی بانگەوازی هاوسەرۆکایەتیماندا، دەبێت هەموو پراتیکی چالاکی لە شارەکان رابگیرێن؛ هەروەها ئەگەر هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانەکان بەرامبەر بە هێزەکانمان کە لە سەنگەردان هێرشیان ئەنجام نەدا، دەبێت بە هیچ جۆرێک چالاکی ئەنجام نەدرێت. تا فەرمانی دووەم، بۆ هەموو هێزەکانی پاراستنی رەوا جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە ئەرکێکی پێویستە.
دەزانرێت کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە ساڵانە لە چوارچێوەی سیاسەتی قڕکردن لە کوردستان، هەموو سەرچاوە جەوهەرییەکانی تورکیا بەرەو شەڕ ئاراستە و خەرج دەکات و لە دژی هێزەکانی ئازادیمان و گەلەکەمان و هەموو دامەزراوەکانمان، پلان بۆ هێرشی گەورە دادەڕێژێت. هەروەها ئەم حکومەتە کە لایەنگرانی خۆی بە شێوەی جیاجیا دەوڵەمەند دەکات، لەبەر ئەوەی لە پێناو ژیان و پاراستنی ژیان هیچ تێچوویەک دابین ناکات و رێکخستنی بیناسازی رێکناخات، هەموو گەلەکەمان و گەلانی تورکیا بە ئازارێکی گەورەدا تێدەپەڕن. قوربانی زۆرە، هەربۆیە پێویستی بە پشتیوانی و هاوکاری کۆمەڵایەتی هەیە. ئێمە لەو چوارچێوەدا بە رێزەوە رایدەگەیەنین کە ئێمە بە گوێرەی بڕیار و رێنمایی سیاسی گەل و شۆڕشەکەمان، بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین".
هـ . ب