نەپەگە: رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەممووز بە سەرکەوتن تاجدار دەکرێت!

فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە رایگەیاند، گەلی کوردستان وەک "رۆژی شکۆ" پێشوازی لە ١٤ی تەممووز دەکات. رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەممووز بۆ خۆی کردووە بە نەریتێک و تێکۆشانێک. گەریلاکانی ئازادی ٣٧ ساڵە لەسەر ئەو هێڵە شەڕ دەکەن.

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەى ساڵیادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز دەچێتە ٤٠هەمین ساڵ. لەم ساڵیادەدا هاوڕێ محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک، کە بەو چالاکییە بە واتایە هەڵوێست و شکۆی مرۆڤایەتیی مێژووییان پاراست، ئەنجامگرتن بە بەرخودانیان فێری ئێمە کرد و هێڵی بەرخودانی پەکەکەیان ئافراند و لە کەسایەتیی ئەو هاوڕێیانەدا بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە. رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەممووز، کە ئەم هێڵ و تێگەیشتنەى ئافراند، کە خۆی بە بەردەوامی بەرامبەر بە گەل بە قەرزدار دەزانێت، تێکۆشان بۆ خۆی بە ئەرکێک دەزانێت و بەو شێوەیەش حەز لە ژیان دەکات و لە پێناویدا گیانی خۆی بۆ فیدا دەکات. ئێمە سڵاو لە رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەممووز و هەڵوێستی مرۆڤایەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ  دەکەین، کە ٢٣ ساڵە بەرامبەر بە سیستمی ئەشکەنجەى ئیمراڵی نیشانی دەدات. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە لە پێش هەموو شتێکەوە لە چیاکانی کوردستان و لە هەر شوێنێکدا خاوەنداری لەو رۆح و ورە و هەڵوێستە بکەین و لە هێڵی شەهیداندا بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین".

راگەیاندراوەکەى فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە:

"هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، کە هەوێنی هۆشمەندیی حیزبەکەمانی ئافراند و بە چالاکییەکەى لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢دا مەشخەڵی بەرخودانی زیندانی ئامەدی هەڵگیرساند، لە ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ دا لە بەشی چوار و لەلایەن چوارکەسەوە، کە بە چالاکیی چوارەکان دەناسرێت وەرچەرخا بۆ ئاگرە گەورەکەی ئازادی، بە بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز ئەو هەڵوێستە شکۆمەندە لە دژی لیژنەى دەوڵەتی تورکی فاشیست سەرکەوت.  بڕیاری حیزبەکەمان پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢دا بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات و هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە ساڵی ١٩٨٤ لە چوارچێوەیدا پێکهات.

 ئەو هەڵوێستە شکۆمەندە  مێژووییە، مێژووی وەرچەرخاند بۆ راستیی تێکۆشانێکی گەورە و راستیی گەلێکی ئاشکرا کرد و ئێستاش بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. گەلی کوردستان وەک "رۆژی شکۆمەندی" پێشوازی لە ١٤ی تەممووز دەکات، رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەممووزیشی کردووە بە نەریتێک و لەسەری تێدەکۆشێت. گەریلاکانی ئازادی ٣٧ ساڵە لەسەر ئەو هێڵە شەڕ دەکەن. نەریت و راستیی تێکۆشانی ٤٠ ساڵە چۆن تاوەکو ئێستا بە شکۆمەدانە نوێنەرایەتی کرا و بەرەو سەرکەوتن براوە، لە ئێستاش بە دواوە تێکۆشان زۆر گەورەتر بەڕێوەدەچێت، سەرکەوتنی گەورەتریش بەدەست دەهێنرێت و سەرکەوتن دڵنیایی و مسۆگەر دەکات.

بزووتنەوە و هێڵی پەکەکە، کە ٤٠ ساڵە سات بە سات تێدەکۆشێت، سەردەکەوێت، بەها و نرخ دەئافرێنێت و گەلی کوردستان سەربڵند دەکات و سەریدەخات، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشی گەورە بووەتەوە. هێزە هەژمونگەراکان، دەوڵەت نەتەوە فاشیستەکانی ناوچەکە و نۆکەرەکانیان، کە نەیانتوانی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە ئامانجەکەیان بگەن، دەستیان لە ئامانجەکەیان بۆ پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادی لەسەر هێڵی ئاپۆیی و هێرشە ئایدۆلۆژی، کولتوری و سەربازییەکانیان هەڵنەگرتووە.  

بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی، لە هەڵوێستی بەرخودێرانە و بەرەنگارانە و هەڵوێستی شکۆمەندانەی گەورەی ١٤ی تەممووز، لە راستیی ژیانی پەکەکە و هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا سازشی نەکردووە و لەو پێناوەدا بە شەڕێکی گەورە وەڵامی پێویست دەداتەوە.

 بەرخودانی گارە، کە لە ١٠-١٤ی شوباتی ٢٠٢١دا بە فەرماندەیی فەرماندەی گەورەمان هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەباب ئەنجامدرا و وەرچەرخا بۆ داستانی سەرکەوتن. بەرخودانی مام رەشۆ لە ٢٣ی نیسان تا ٣ی ئایاری ٢٠٢١ بە فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گراڤی و ساریا دیار، بەرخودانی ئاریس فاریس لە ٦-٨ی ئایاری ٢٠٢١ بە فەرماندەیی فەرماندەی یەژاستارمان هاوڕێ دیانا ماریا و ئامارا جودی، شەڕی گەریلایی لە حەفتانین، خواکورک، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و سەرتاسەری باکووری کوردستان گەورەترین سەلمێنەر و نیشاندەری ئەوەیە، کە رۆح، ورە و ئیرادەی ١٤ی تەممووز سەردەکەوێت.

ئەو هاوڕێ هێژایانەمان، هەر یەک لەوانە بە هەڵوێستی گەورەی مرۆڤانەیان وەک سیبمولێک شوێنی خۆیان لە ناو مێژوودا تۆمار کرد. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە لەسەر هێڵی ئەو هاوڕێ هێژایانە بڕۆین، تێکۆشانی پیرۆزی داهاتووی رووناک، دیموکراسی، یەکسانی و ئازادیی گەلانی ناوچەکە و گەلی کوردستان سەردەخەین و ئەو قارەمانانە وەردەگەڕێنین بۆ نەمری و هەرمان. بە ناوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە ئێمە بڕوا و بڕیارێک، کە ئاڵای بەرخودان، کە لە شەهیدان وەرگیراوە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادیی کوردستان تاجداری دەکەین. بە بڕوای سەرکەوتنەوە ئێمە سڵاو لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین".

ژ.ت