نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا: داواکارین پارتی ئەندامەکانمان بەزووترین کات ئازاد بکات

نوێنەرایەتیی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوایانکرد هەرچی زووە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئەو سێ ئەندامەی ئێمە ئازاد بکات، کە لە لە ١٠ ئەم مانگە لە شاری هەولێر دەستگیری کردون.

ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ١٠ ئەم مانگەدا نوێنەرێکی خۆسەری و دوو ئەندامی پەیەدەی لە شاری هەولێر لە ناو فڕۆکەخانە لە کاتی پێشوازیکردن لە میوانەکانیان دەستگیرکرد. لەو بارەیەوە هەر یەک لە نوێنەرانی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی و لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا لە شاری سلێمانی داوای ئازادیی ئەندامەکانیان کرد.

لە کۆنفراسە ڕۆژانامەوانییەکەدا نورشەن حوسێن نوێنەری خۆسەری دیموکراتی لە باشوری کوردستان بەیاننامەکەی خوێندەوە و وتی: "لە ١٠ی حوزەیران نوێنەری بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر لە شاری هەولێر جیهان حەسەن و دوو ئەندامی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) مستەفا خەلیل و مستەفا عەزیز لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە کاتی پێشوازیکردنیان لە میوانەکانیان، لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراوان ڕادەستی ئاسایشی گشتییان کردوون، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، کە بۆتە هەفتەیەک هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەوان نەزانراوە و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئێمە درووست نەبووە و دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی وەها، کە لە ژیانی ئەوان نیگەران و بە گوومانین."

هەروەها ئەو نورشەن حوسێن وتیشی: "لە قۆناغێکی وا هەستیار و مەترسیدار و گرنگ دا، کە گەلەکەمان پیایدا تێپەر دەبێت، کرداری بەم شێوازە دەبێتە هۆی ئاستەنگکردنی خەباتی دیپلۆماتیک و سیاسی، هەروەها دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بەرتەسکردنەوەی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان."

نورشەن حوسێن ئەوەشی وت: "لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ئەو تاوانەی بەرامبەر ئێمە و هەڤاڵانی ئێمەی سیاسی شەرمەزارا دەکەین و لە پارتی دیموکراتی کوردستان داواکارین هەرچی زووە نوێنەرانی ئێمە سەربەست بکرێن. هەروەها بانگەواز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەکەین، کە لە بەرامبەر ئەو تاوانەدا بێدەنگ نەبن. هیوادارین بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان هەستن. "

دەقی بەیاننامەکە وەک خۆی

بۆ ڕای گەشتی

لە ١٠ حوزەیران نوێنەری بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە شاری هەولێر جیهان حەسەن و دوو ئەندامی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) مەستەفا خەلیل و مەستەفا عەزیز لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە کاتی پێشوازیکردنیان لە میوان، لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراون و ڕادەستی ئاسایشی گشتییان کردون، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، کە بووەتە هەفتەیەک هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەوان نەزانراوە و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئێمە درووست نەبووە، دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی وەها، کە لە ژیانی ئەوان نیگەران و  بە گوومانین.

لە قۆناغێکی وا هەستیار و مەترسیدار و گرنگ دا، کە گەلەکەمان پیایدا تێپەڕ دەبێت، کرداری بەم شێوازە دەبێتە هۆی ئاستەنگکردنی خەباتی دیپلۆماتیک و سیاسی، هەروەها دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بەرتەسکردنەوەی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەو کارانە بە هیچ شێوازێک ناکەونە خزمەتی یەکریزی کورد و هەڵوێستی نەتەوەی. بە پێچەوانەوە دەکەوێتە خزمەتی پیلانگێڕیی نەیارانی کورد، بە تایبەتی دەوڵەتی تورک، کە بە هەموو ڕێبازێک هەوڵ دەدات داگیرکاریی خۆی لەسەر خاکی کوردستان فراوان بکات.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ئەو تاوانەی بەرامبەر ئێمە و هەڤاڵانی ئێمەی سیاسی شەرمەزار دەکەین و لە پارتی دیموکراتی کوردستان داواکارین هەرچی زووە نوێنەرانی ئێمە سەربەست بکرێن. هەروەها بانگەواز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەکەین لە بەرامابەر ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن. هیوادارین بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان هەستن.

نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی بەرێوبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان.

سلێمانی

 ١٥-٠٦-٢٠٢١

ژ.ت