نوێنەرێکی دەم پارتی لە سەر سندووقەکانی دەنگدان کوژرا

لە گوندی چرمقی ناوچەی سووری ئامەد لە شەڕی نێوان موختار (ئەنجومەنی گوند و گەڕەکەکان) نوێنەری دەم پارتی لە سەر سندوقی دەنگدان ئەمین چەلیک ژیانی لەدەستدا.

بەر لە هەڵبژاردن ئاکەپە لە کوردستان و زۆر شار دەنگدەرانی خۆی جێگیرکرد. دەنگدەرانی ئاکەپە بە شێوەی بە کۆمەڵ چوونە خوێندنگەکان و وێستگەکانی دەنگدانەوە.

لە ناوچەی پاسور، پیران و سووری ئامەد لە نێوان گەل و دەنگدەرانی هاوردەدا گرژی هاتە ئاراوە.

لە گوندی چرمقی سور لە سەرلەبەیانیدا لە شەڕی نێوان ئەنجومەنی گەڕەک و گوندەکاندا نوێنەرێکی دەم پارتی لە سەر سندوقی دەنگدان بە ناوی ئەمین چەلیک ژیانی لەدەستدا. سەرباری ئەوەی لە گوندەکە چەند کەسێک برینداربوون، بەڵام پۆلیس و سەربازەکان چوونە ناوەوە و چوونە دەرەوە لە گوندەکەیان قەدەغە کردووە.