نەورۆزی بناری کاتۆ: ئەم ئاگرە ناکوژێتەوە

لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری چیای کاتۆ، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامدرا و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران.

سەرەڕای بارینی بەفر لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ، لە بناری چیای کاتۆ ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا، سەرەڕای بەفرەکە دەیان هاوڵاتی لە گوندەکانیانەوە تا گۆڕەپانی نەورۆز ڕێپێوانیان کرد. سەرەڕای بارینی بەفر سەدان هاوڵاتی لە گۆڕەپانەکە مانەوە و بەجۆشی نەورۆزەوە هەڵپەڕکێیان کرد.

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلکێ، عەگید یەگیت گوتی: "ئەمە ئاگری کاوەی ئاسنگەرە و هەرگیز ناکوژێتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئەم ئاگرە بکوژێننەوە لەناودەچن".

پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە کۆبوونەوەکان خوێندەوە.

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، جەمال کیرکازاک ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک ڕۆژانە ئامادەکاری بۆ کۆمەڵکوژی دەکات و گوتی: "بانگەواز لە پەدەکە دەکەم، مەبنە هاوبەشی کۆمەڵکوژییەکان. بەشداری هاوپەیمانی کورد بکەن. کەس بە گەمەی دەوڵەت فریو نەخوات".

هەروەها ڕایگەیاند هەرگیز دەوڵەت شتێکی باشی بۆ گەلی کورد نەکردووە و خواستی ئاشتی نەبووە، گوتی: "ئەگەر ئەوان دووڕوو نین، ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دانوستانی ئاشتی ئامادەیە". 

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.