نەورۆزی دیگۆر: نەورۆزی ئازادی و بەرخۆدانە

جێگری سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گولستان کلچ لە نەورۆزی دیگۆر قسەیکرد و وتی: "نەورۆزی ئازادی و ئاشتییە. نەرۆزی بەرخۆدانە."

ئاهەنگی نەورۆز

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی دیگۆری قەرس لە شەقامی میللەت نەورۆزی پیرۆزکرد. جێگری سەرۆک فراکسیۆنی گولستان کلچ، ڕێکخستنی قەرسی دەم پارتی، بەربژێرەکانی هاوشارەوانی قەرس و دیگۆر و چەندین کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون. ژنان و منداڵان بە جل و بەرگی تایبەتەوە هاتنە گۆڕەپانی نەورۆزەکە.

لە دەستپێکی ئاهەنگەکەدا خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئەنجامدرا.

لە ئاهەنگەکەدا چالاکوانی ژنانی ئازاد (تەژەئا) رۆسا ئیلدان قسەیکرد و وتی: "دیگۆر مانایەکی ژیانی هەیە، یەکێکە لەو گۆڕەپانانەی تێکۆشان و ئازادی لێیەوە دەستیپێکرد. باوەڕمان بەوەیە گەلمان هەتا کۆتایی لە بیر و هۆشی خۆیدا ئەم بەرخۆدانە هەڵدەگرێت."

پاشان لە ئاهەنگەکەدا جێگری سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گلستان کلچ قسەیکرد و وتی: "لە ڕۆژانی ڕوناکدا هەموو کەسێک دێت. نەورۆزی ئازادی و ئاشتیە. نەورۆزی بەرخۆدانە. نەورۆز لە گەلی کورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆزبێت.

سەدەیەک پرس هەیە. گەلی کورد پرسی یەکسانی و ستاتۆی هەیە. گەلی کورد پرسێکی وجودی هەیە. سەدەیەکی نوێ دەستپێدەکات. بۆئەوەی گەلی کورد لەم سەدەیەدا بوونی هەبێت، دەبێت ئاشتی بێتە کایەوە. سیاسەتی ڕەتکردنەوە و نکۆڵیکرنی سەدە پوچبووەتەوە. بەڕێز ئۆجالان یەکانە موخاتەبەی پرسی کوردە. بۆیە دەبێت گۆشەگیری لاببرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا کلچ باسی لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار کرد و وتی: "بۆیە دەڵێین یەکێتی خۆمان بەهێز دەکەین. با یەک دەنگی کورد بەفیڕۆ نەڕوات. با دەنگی کوردان بۆ دەم پارتی بێت. دەم پارتی گەورەتربکەن. تێکۆشانی گەلمان گەورەتربکەن."

دوای قسەکان بە گۆرانییەکانی هونەرمەندان ئایشە شەفاق و عادل شێرازد، گەل بەشداری ئاهەنگگێڕانی پیرۆزباییەکە بوون و ئاهەنگگێڕانەکە تاکۆتایی بەردەوام بوو.