نەورۆزی هاتای: چارەسەر لە ئیمراڵییە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار لە نەورۆزی بنای چیای ئامانسۆن قسەی کرد، نەخشەڕێگای نەورۆزی ٢٠١٣ ی بیرهێنایەوە و گوتی چارەسەری پرسی کورد لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار لە نەورۆزی بنای چیای ئامانسۆن قسەی کرد، نەخشەڕێگای نەورۆزی ٢٠١٣ ی بیرهێنایەوە و گوتی چارەسەری پرسی کورد لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
نەورۆز لە هاتای بە درووشمی "ڕاپەڕە، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە گەڕەکی ئاڵتۆجاکی ناوچەی دۆرتیۆلی هاتای ئەنجامدرا. ژنان و گەنجان بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداربوون و ئامادەبووان بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە ڕوویانکردە ئاهەنگەکە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی دۆرتیۆل هیدر سیملی داوای کرد داخوازی زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن جێبەجێ بکرێت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد.
پاشان پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ۆ نەورۆزی ٢٠١٣ خوێنرایەوە، کاندیدانی دەم پارتی ناوچەکە قسەیان کرد و گوتیان: "کاتی شکاندنی گۆشەگیرییە" و بانگەوازیان کرد بۆ تێکۆشانی یەکگرتوو.
پاشان هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار ڕایگەیاند نەورۆز ڕێپێوانی درێژی ئازادییە، ناسنامەی تێکۆشانی گەلی کوردە.
چیدەم کلچگون ئوچار تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەر و نەخشەڕێگای نەورۆزی ٢٠١٣ ی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند ئەم نەخشەڕێگای بۆ وەستاندنی فرمێسک و کوشتن بوو لە تورکیا، لای تەواوی بەشەکانی جڤاک قبووڵکرا. گوتی: "نەخشەڕێگاکە مانای ئاشتی و یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری و یاسا بوو لە تورکیا، ئەمە بە کەڵکی کێ نایەت؟ بێگومان بە کەڵکی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە نایەت، بۆیە گوتیان "پرۆسەی چارەسەرمان ڕاگرت" و دیسانەوە ڕوویانکردە کۆمەڵکوژی".
ئوچار دووپاتی کردەوە بناغەی کێشەکانی تورکیا، پرسی کوردە، ڕایگەیاند چارەسەری پرسی کورد لە ئیمراڵییە.
پاشان چیدەم کلچگون ئوچار و دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.