نەورۆزی ئامەد: دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە گۆڕەپانەکە دەنگدەداتەوە

گۆڕەپانی نەورۆزی ئامەد بە چەند کاتژمێرێک بەر لە دەستپێکردنی بەرنامەکانی پیرۆزبایی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پڕ بووە.

پیرۆزباییەکانی جەژنی نەورۆزی ئامەد کە بە دروشمی ' رابن کاتی ئازادی و سەرکەوتنە' لە پارکی نەورۆزی رەزان بەڕێوەدەچێت دەستی پێکرد.

شانۆی پیرۆزباییەکە بە پلاکاردی 'زمانی ئێمە سکۆی ئێمەیە' و 'گەنجان گەرنتی ئازادین' رازاوەتەوە.

لە گۆڕەپانی نەورۆز وێنەکانی کەمال کورکورت، دەنیز پۆیراز و ژینا ئەمینی هەڵواسراون.

لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر میوان بانگهێشت کراون. ئەو دایکانەی کە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان بەشدارییان لە نەورۆزدا کردووە.

بارانێکی بەخوڕدەبارێت و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەنگدەداتەوە

لە ٦ خاڵی جیاجیاوە بە دەیان هەزار کەس بە ئاڵاکانی دەم پارتیەوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز خرۆشاون. جەماوەرەکە سەرباری بارانی بەخوڕ، دەستیان بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کردووە.

لە گۆڕەپانی نەورۆزەوە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی زیندانەکان" بەرز دەبێتەوە. هەروەها پەیامی پەیوەست بە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان دەوترێنەوە.

بەشداربوونی زۆری گەنجان سەرنج راکێشە. گەنجان کە بە ئاڵاکانی دەم پارتی، بە وتنەوەی گۆرانی خۆڕاگری جۆش و خرۆشی گەورەیان بە مەراسیمی پیرۆزباییەکە داوە. بەشێکی بەرچاوی بەشداربووان جلوبەرگی نەتەوەییان لەبەردایە.

پیرۆزباییەکە بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە بەردەوامە.

هـ . ب