نەژادپەرەستان هێرشیانکردە سەر بارەگای هەدەپە لە رحا
بارەگای هەدەپە لە رحا، کە بە بەردەوامی و هەموو کاتژمێرێک لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێت، ئەمشەو لەلایەن نەژاپەرەستانەوە کرایە ئامانج و هێرشی کرایە سەر.
بارەگای هەدەپە لە رحا، کە بە بەردەوامی و هەموو کاتژمێرێک لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێت، ئەمشەو لەلایەن نەژاپەرەستانەوە کرایە ئامانج و هێرشی کرایە سەر.
کاتژمێر ٠٢:٣٠ی شەوی رابردوو بارەگای هەدەپە لە رحا لەلایەن نەژادپەرەستانەوە هێرشیکرایە سەر. ئەو ٣ کەسەی هێرشیانکردووەتە سەر بارەگاکەی هەدەپە، نیشانەى فاشیزمیان لەسەر دەرگای بیناکەی هەدەپە نووسیوە.
فاشیستەکان شتی سوک و سوکایەتیان لەسەر دیوارەکان نووسیوە و دواتر لە ناوچەکە دوور کەوتونەتەوە. ڤیدیۆی کامێرای کارگەکانی نزیک لە بارەگاکە، بە پاساوی ئەوەى رەزامەندی و مۆڵەتی داواکاری گشتیی لەسەر نییە، ڤیدیۆکان رادەستی ئەندامانی و بەڕێوەبەرانی بارەگاکەى هەدەپە نەکرا.
ژ.ت