پادێ: ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو هێزێک دانوستان بکەین کە خۆسەری شەنگال قبوڵ بکات

ئەنجومەنی نوێی پادێ دوای سێیەمین کۆنگرەکەی، کۆبوە و سەرۆک و جێگرەکانی هەڵبژارد. لە راگەیەنراوێک کە لەدوای کۆبونەوەکە خوێندرایەوە پادێ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانی ئامادەن لەگەڵ هەموو هێزێک دانوستان بکەن کە خۆسەری شەنگال قبوڵ دەکات.

یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) لە ناحیەی سنونێی سەر بە شەنگال ئەنجامدرا.

لە هەڵبژاردنەکەدا سەرۆک و جێگرەکانی هەڵبژیردران.

بەو شێوەیە، ئەمیر ساڵح جارێکی تر بوەوە بە سەرۆکی پادێ و زەهرا سلێمان بوە جێگری یەکەم و ئازاد عەبدالیش بوە جێگری دوەمی سەرۆکی پادێ.

دوای کۆبونەوەکە، ئەمیر ساڵح لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا قسەی کرد.

ئەمیر ساڵح رایگەیاند، هیوادارن ساڵی نوێ، ببێتە ساڵی خۆسەری شەنگال و سەری ساڵی لە کۆمەڵگای ئێزدی پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان هیوادارن بەڕێوەبەرایەتی نوێی پادێ، کارێکی سەرکەوتوانە بۆ کۆمەلگاکەی بکات.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئامانجی سەرەکی خۆسەری شەنگالە و وتی، "ئەمڕۆ ئەرکی سەرشانمانە، هەموو دەرفەتەکانمان بۆ خۆسەری شەنگال بەکاربهێنین و دەزگاکانی خۆمان لەناو عێراق و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە قبوڵکردنی بدەین. هەموو کەسێک بۆ خۆسەری شەنگال کار بکات، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە دانوستان دەکەین."

پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ سێیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.

ف.ق