پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا جەژنی ئەکیتۆی پیرۆزکرد

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مۆپ) جەژنی ١ی نیسانی ئەکیتۆی پیرۆزکرد.

جەژنی ئەکیتۆ

مۆپ، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە؛ جەژنی ئەکیتۆ جەژنێکی کۆنی جیهانیە و دەڵێت: "مۆپ ١ی نیسانی، جەژنی نەتەوەی، جڤاکی و چاندی ئەکیتۆ پیرۆزدەکات."

ڕاگەیەیاندراوەکەی مۆپ بەم شێوەیە:

"گەلی ئێمە لەمرۆدا ئەم جەژنە بە شێوەیەکی زۆر جوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، کە دەرفەتی سیاسیان هەبێت یا نا پیرۆز دەکەن. لە سەردەمانێکدا کە دیکتاتۆر بووە بە پەیکەری زوڵم، گەلمان بە هۆشمەندی نەتەوەی و جڤاکیەوە ئەم جەژنەی لە بیرنەکردەوە و لە چوارچێوەی دەرفەتەکانیدا پیرۆزی کردوە. لەمڕۆدا لە هەموو جێگایەکی دیاسپۆرادا پیرۆز دەکرێت. بەڵام بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و میزۆپۆتامیا بە جوانیەکەی ترەوە پیرۆز دەکرێت. لە باشوری میزۆپۆتامیا و باکوری سوریا پێش ئەوە و لەم سەردەمەشدا بە سەردەستەیی پێوانەی نەتەوەیی، جڤاکی و چاندی پیرۆزکراوە. لەمڕۆشدا گەل بە جل و بەرگی نەتەوەییەوە جەژن پیرۆز دەکەن و دەوڵەمەندییەکی زۆرتری پێدەبەخشن.

بەم بۆنەیەوە جارێکیتر جەژنی ئەکیتۆی ١ی نیسان پیرۆزدەکەین و بەو هیوایەیی لە میزۆپۆتامیا، ناوچەکە و جیهاندا ببێتە هۆکاری ئاشتی. ئەم جەژنە لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆزبێت."