پارێزەرانی سزادراوانی بادینان: سزادراوان زۆر ئەشکەنجە دەدرێن
تیمى پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایانگەیاند، هەواڵمان پێگەیشتووە سزادراوانی بادینان، کە پێکدێن لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان زۆر ئەشکەنجە دەدرێن و فشاری زۆریان دەخرێتە سەر.
تیمى پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایانگەیاند، هەواڵمان پێگەیشتووە سزادراوانی بادینان، کە پێکدێن لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان زۆر ئەشکەنجە دەدرێن و فشاری زۆریان دەخرێتە سەر.
تیمى پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بڵاویان کردەوە، هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشتووە کە سزادراوانی بادینان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان زۆر ئەشکەنجە دەدرێن و فشاری زۆرییان دەخرێتە سەر.
لەو ڕاگەیەندراوەدا، کە ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، فراكسیۆنە جياوازەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، دەستەی مافی مرۆڤ ، تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کراوە داوا کراوە”بەپیر بانگەوازەکەمانەوە بێن، بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دوورە لە هەمو بەها مرۆڤایەتیەکان، بە هیچ شێوەیەک ڕەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت، بۆیە داواکارین بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەرکا لە دهۆک”.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێ بگوازرێنەوە چاکسازیی و وەک هەر زیندانیەکى تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش.
لە کۆتاییشدا جەخت کراوەتەوە”پێویستە بە زووترین کات سزادراوان ڕادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بکرێن”.
ف.ق