پاش ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان، تەرمی تۆزون لە گوندەکەی بەخاکسپێردرا

پاش مانەوەی ٣٠ ساڵ لە زیندان، موتڵەق تۆزون بە مەرج ئازادکرا و گیانی لەدەستدا، لە گوندی کزکاپانی پانۆس بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.

پاش مانەوەی ٣٠ ساڵ لە زیندان، موتڵەق تۆزون لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لیکۆڵینەوەی وان چارەسەر دەکرا، ئەم بەیانییە گیانی لەدەستدا و لە گوندی کزکاپانی ناوچەی پانۆسی ئاگری بەخاکسپێردرا.

سەدان ئۆتۆمبیل لە دووڕیانی پانۆسی کزکاپان شوێنی ئۆتۆمبیلی تەرمەکە کەوتن و چوونە گوندەکە. لە مەراسیمەکەدا نوێنەری بەشێکی زۆر لە پارت و ڕێکخراوەکان و کەسێتییەکان بەشداربوون.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانی و حکومدراوانی وان (توای دەر)، چەتین ئویار ڕایگەیاند لە کەسێتی هەڤاڵ موتڵەقدا بەڵێن بۆ ٤٠ هەزار شەهیدی کوردستان دووپات دەکەینەوە کە خەونەکانیان بەدی دەهێنین، گوتی: "ئەمڕۆ لەسایەی هەڤاڵانی بەرخۆدەرمانەوە لەسەر خاکی کوردستان دەژین. ئەگەر قارەمانە بەرخۆدەرەکانی ئەمڕۆ نەبن، لەنێو کۆڵۆنیاڵیزمێکی ڕەهادا دەژیاین. لەسەر ناوی هەموو ڕێکخراوەکان سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەین".

جەماوەر بێ پچڕان درووشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە و چوونە سەردانی بنەماڵەی تۆزون. بنەماڵەکە لە خانەی سەرەخۆشی گوندی کزکاپان پێشوازیان لە ئامادەبووان کرد.