پاسەوانانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر زیندانیانی زیندانی خارپێت
لە زیندانی خارپێت، پاسەواکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر قاوشەکان و مەحمود چاکماکی تەمەن ٦٠ ساڵ و ٢ زیندانیی تریان ئەشکەنجە کرد.
لە زیندانی خارپێت، پاسەواکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر قاوشەکان و مەحمود چاکماکی تەمەن ٦٠ ساڵ و ٢ زیندانیی تریان ئەشکەنجە کرد.
لە زیندانی ئەمنیی ئاست بەرزی ژمارە ٢ی خارپێت، پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر قاوشەکان و لە ٣ زیندانییان دا.
زیندانیان لەکاتی قسەکردن و پەیویەندیی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا رایگەیاند، پاسەوانەکان زیندانیی نەخۆش مەحمود چاکماکی تەمەن ٦٠ ساڵیان ئەشکەنجە داوە و بەو هۆیەوە جەستەى شین و مۆر بووەتەوە.
زیندانییەکان رایانگەیاند، پاسەوانەکان بەپێی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناجوڵێنەوە و بە بەردەوامی هەڵدەکەوتنە سەر قاوشەکان.
بنەماڵەى زیندانیاش لە دژی ئەوە لە کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) سکاڵایان تۆمار کرد و داوای هاوکاریی یاساییان کرد.
ژ.ت