ڕاگەیەندراوە کە گەنجە ١٥ساڵانە کە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ شاری مەڕەش لەگەڵ بنەماڵەکەی لە چوونەتە شرنەخ و لەوێ نیشتەجێ بوون، لە حوزەیران- تەمموزی ٢٠٢٤ لەلایەن ئۆغوزهان یوجەسۆی ئەندامی پۆلیس و پاسەوانی پارێزگاری شرنەخەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر. دوای وەرگرتنی ئیفادەکانی گەنجەکە، لە دژی ئۆغوزهان یۆجەسۆی بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی لەسەر منداڵان"، "پیشێل کردنی ئازادی" و "هەڕەشەکردن لە ژنان" دۆسیەیەک تۆمارکرا. سەرەڕای ئەوەی داواکاری گشتی ٤جار داوای دەستبەسەر کردنی بۆ ناوبراوە کردووە، بەڵام بەبێ دەستبەسەرکردنی، تۆمەتبارەکە دادگایی دەکرێت.
زانراوە سبەی دانیشتنی دادگای تاوانە قورسەکانی شرنەخ لەسەر دۆسیەی یۆجەسۆی دانیشتن ئەنجامدەدات.