پەدەکە ١٥٠٠ جەردەوانی لە باکورەوە بەمەبەستی دەنگدان بردووەتە باشووری کوردستان

پەدەکە بە هاوکاری دەوڵەتی تورک پلانێکی ساختەکاری لە هەڵبژاردن جێبەجێ دەکات و لەو چوارچێوەشدا ١٥٠٠ جەردەوان و کرێگرتەی لەناوچەی جۆلەمێرگی باکوری کوردستانەوە بردووەتە باشووری کوردستان و کارتی دەنگدانی بۆ دەرهێناون.

بڕیارە ٢٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی باشووری کوردستان بەڕیوەبچێت و سەرباری ئەوەی بەشێکی زۆری دەرگاکانی ساختەکاری لە پەدەکە داخراون، بەڵام بە هاوکاری دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات هەموو کەلێن و دەرچەکانی ساختەکاری بقۆزێتەوە و باری لاری خۆی لەم هەڵبژاردنەدا کەمێک راست بکاتەوە.

لەو چوارچێوەدا بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆژنیوز دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ڕزگارکردنی پەدەکە لەو بارودۆخەی تێی کەوتووە زیاتر لە ١٥٠٠ هاولاتی لە هەرێمی جۆلەمێرگ کە ناوچەکانی گەڤەر و شەمزینان دەگرێتەوە بردووەتە باشووری کوردستان بۆ ئەوەی دەنگ بدەنە پەدەکە.

بەوتەی یەکێکە لەو کەسانەی کە تورکیا و پەدەکە گواستوویاننەتەوە بۆ باشوور بۆ ئەوەی بەشداری دەنگدان بکەن و باری لاری پەدەکە ڕاست بکەنەوە، لە لایەن بەرپرسانی پەدەکەوە کارتی دەنگدانیان بۆ درووستکراوە و تەواوی کارئاسانیان بۆ کراوە تا لە ڕۆژی دەنگداندا لە بەرژەوەندی پەدەکە دەنگ بدەن.

هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە کە خۆی یەکێکە لەو کەسانەی کارتی دەنگدانی بۆ درووستکراوە و هێنراوەتە باشووری کوردستان، تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی باکووری کوردستان کە پەدەکە دەیەوێت سوود لەدەنگەکانیان وەربگرێت لە عەشیرەتەکانی دۆسکی و گەردین کە لە ناوچەکانی گەڤەر و شەمزینان نیشتەجێن و لایەنگری پەدەکەن و لەخزمەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دژ بە گەلی خۆیان لەو ناوچانە کاردەکەن.

هەر بە پێی زانیارییەکان لە لایەن پەدەکەوە بۆ هەر یەکێک لەو دەنگدەرانە برێکی زۆر پارە تەرخانکراوە، هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان بەشێکی زۆر ئەوانەی پەدەکە هێناوییانەتە ناوچەکانی دهۆک و بادینان چەتە و جەردەوانن.