پەدەکە بەشداری هەڵبژاردن ناکات
مەکتەبی سیاسی پەدەکە پەیوەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
مەکتەبی سیاسی پەدەکە پەیوەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
مەکتەبی سیاسی پەدەکە پەیوەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی پارتەکەی ڕایگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پەدەکە هاتووە: "ئێمە پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق نابین و بەشداری هەڵبژاردنێکی نایاسایی و نادەستووری لەسایەی سیستەمێکی سەپێنراو ناکەین".
جێی بیرخستنەوەیە لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەدەکە ١١ کورسی کۆتای پێکهاتەکانی لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنا، بەڵام لە ٢١ ی شوباتی ٢٠٢٤ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکانی دا و ڕایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەی چوار بازنەیی بەڕێوەدەچێت و لەژێر چاودێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت.
چاودێران بەگومانەوە دەڕواننە بڕیارەکەی پەدەکە، بڕوایان وایە پەدەکە ناتوانێت ئەنجامی دڵخواز لە هەڵبژاردنەکان بەدەست بهێنێت، بۆیە وەک ڕێگەی خۆدەربازکردن "بایکۆت"ی هەڵبژاردووە.