دەوڵەتی قڕکەر و فاشیستی تورک، بە هاوکاری پەدەکە لە هێرش و داگیرکاریی بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەردەوامە، لەو بارەیەوە هەر یەک لە مامۆستایان؛ سەریاس سەمین و ئەکرەم محەمەد علی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
'پەدەکە هاوسۆز و ڕێگەخۆشکەرە بۆ دەوڵەتی تورکیا'
مامۆستا سەریاس سەمین ئاماژەی بەوەکرد داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژووی هەیە، گوتی: "لە دوای شەڕی چاڵدێرانەوە ١٥١٤ کوردستان دابەش دەکرێت بەسەر عوسمانی و سەفەوی هەتاوەکو ئێستاش ئەو داگیرکارییە بەردەوامە. بەداخەوە لایەنی نزیک لە تورکیا پارتییە، ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ داگیرکەر و سنوورەکانی باشووری کوردستان ببەزێنت.
لە ڕاستییدا دەوڵەتی تورکیا فاشیست و نەتەوەپەرستە، ئەوەی قبوڵی دەکات تەنها نەتەوەی تورکە، تورک وەک نەتەوەیەکی باڵادەست دەبینێت. جگە لەوەش هیچ نەتەوەیەکی تر قبوڵ ناکات. ئامانجیشی سڕینەوەی نەتەوەی کوردە."
وتیشی"مرۆڤ دەتوانێت تەعبیر لەو ئازارە و ناخۆشییە بکات کە بە سەر گەلی کورد دێت، بەڵام بە ڕاشکاوی ئەمە کاری دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە لە ڕووی دیپلۆماسی و سەربازی ڕێگری بکات لەم داگیرکارییانەی تورکیا بکات."
'دەوڵەتی تورکیا بازگەی داناوە لی پرسینەوە لە خەڵک دەکات'
پاشان مامۆستا ئەکرەم محەمەد علی باسی لەوە کرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە گوند و سنوورەکانی باشووری کوردستان بۆردوومان دەکات، گوتی: " تورکیا بە قوڵایی زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی بەزاندووە، ڕۆژانە هێرش و داگیرکاری ئەنجام دەدات، گوندنیشیان دەرئەپڕێنێت لە گوندەکانی خۆیان و بنکەی داناوە لێ پرسینەوە لە خەڵک دەکات، بەوهۆیەوە خەڵک شەهید دەبن.
تاوەکو ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی نەکردووە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەستێک هەیە بووە بە چاوساغی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هاوکاری دەکات. دواکاریین حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەم هێرشە بکات و دەنگمان بە حکومەتی عێراق بگەینین بۆ ئەوەی ئەم داگیرکارییە بوەستێنێت."
مامۆستا ئەکرەم ئەوەشی ڕاگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژانە قڕکردنی ژینگەی ئەنجام دەدات، وتی: "ڕۆژانە دەوڵەتی تورکیا ژینگەی کوردستان قڕ دەکات دەیەوێت وەک بیابانی لێ بکات. ئەو ناوچانە داری تێدایە کە چەندین ساڵە ماوەتەوە و تەمەنی دەگاتە ١٠٠ ساڵ، تورکیا دەستی کردووە بە بڕینەوە و سوتاندنی ئەو دار و درختانە، هەربۆیە جەخت لەوە دەکەمەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ئیدانەی ئەم هێرش و داگیرکارییانە بکات، چونکە ژینگەی کوردستان بەرەو لە ناوبردن دەبات."
لە کۆتایی قسەکانییدا مامۆستا ئەکرەم بانگەوازی لەگەل و ڕێکخراوەکان کرد کە دژی ئەم داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بووەستنەوە، دوا: "داواکارم لە مرۆڤدۆستان و ڕێکخراوەکان، ژینگەدۆستان، ناڕەزایەتی دەربڕن لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییە، بە خۆپیشاندان بێت یان بڵاوکراوە.
بە هەرجۆرێک بێت ڕێگری بکرێت، چونکە تورکیا نیازێکی خراپ و ترسناکی هەیە، بۆیە پێویستە بە هەموومانەوە ڕۆشنبیر و هەموو تاکێکی کورد دژی ئەم داگیرکارییە بوەستینەوە."