پەدەکە هێرشی کردەسەر فەرمانبەران: ژمارەیەکی زۆر دەستبەسەرکران

ئاسایشی پەدەکە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆری دەستگیرکرد.

فەرمانبەرانی گرێبەست ئەمرۆ لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەوە و لە دژی بەهەمیشەیی نەکردنیان و زەوتکردنی مافەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لەبەرامبەردا ئاسایشی پەدەکە وەک هەموو جارێک کە رێگە بە چالاکی مەدەنی و خۆپیشاندان نادات، هێرشی کردە سەر فەرمانبەرانی گرێبەست و ژمارەیەکیانی دەستبەسەرکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرش و پەلاماری ئاسایشی پەدەکە بۆ سەر فەرمانبەرانی گرێبەست تائێستاش بەردەوامە.