پەدەکە لە کەرکوک لەگەڵ تورکمان ڕێککەوت
سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراق ، ئەرشەد ساڵەحی ڕایگەیاند لەگەڵ پەدەکە و هێزە عەرەبییەکان لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک ڕێککەوتوون.
سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراق ، ئەرشەد ساڵەحی ڕایگەیاند لەگەڵ پەدەکە و هێزە عەرەبییەکان لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک ڕێککەوتوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنیوز، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەرشەد ساڵەحی بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە لەگەڵ پەدەکە و هێزە عەرەبییەکان لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک ڕێککەوتوون.
ساڵەحی گوتبووی: "گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له نێوان پێكهاته‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان، به‌رنامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیش سه‌ركه‌وتوو بوو له پێگه‌یشتنی پڕۆژه‌كه یان هه‌نگاونان بۆ ڕێكکه‌وتن".
هەروەها گوتی: " تا ئێستا كوتله سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوون به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام پێم وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن، چونكه كاتی زۆر له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، مانه‌وه‌ی كه‌ركووكیش به‌مشێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه."
پەیوەست بە ڕێککەوتنی بەرەی تورکمانی لەگەڵ پەدەکە و هێزە عەرەبییەکان، گوتی: " سێ لایەن له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕێككه‌وتوون كه بریتین له كوتله‌ی توركمان و عه‌ره‌ب و پارتی دیموكراتی كوردستان-پەدەکە."
هەرچەندە کورد لە کەرکوک زۆرینەیە و خاوەنی حەوت کورسییە، کەچی پەدەکە لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا ڕێککەوتنی واژۆ کردووە لە دژی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بۆ کورد، پەدەکە دژایەتی کوردی هەڵبژارد و لەگەڵ بەرەی تورکمانی و عەرەبەکان ڕێککەوتووە.