کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات(دەفەگە) سەبارەت بە نەدانی زانیاری لە سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی: "بێدەنگی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پەدەکە لەسەر چارەنووسی ئەحمەد قبووڵکراو نییە، و بێدەنگی وبێ هەڵوێستیەکانیانی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تاوانە و داوای لە پەدەکە کرد کردەوەکانیان ڕابگرن و سلێمان ئەحمەد ئازاد بکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە سلێمان ئەحمەد ماوەی ٥ ساڵە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە و هەواڵسازی بەشی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزە. ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣بۆ سەردانی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەڵەب سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەم لەکاتی گەڕانەوە لە دەروازەی سنووری فیشخابور(سێماڵکا) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پەدەکەوە دەڕفێندرێت و هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ژیانی نادرێت.
سلێمان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراوە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە لەژێر چاودێریدا بێت. بەڵام لە ئەنجامی هەوڵی پارێزەرەکانی ناچار بوون قبووڵی بکەن کە لەژێر چاودێریدایە. بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان پەدەکە زانیاریی باوەڕپێکراوی سەبارەت بە سلێمان ئەحمەد بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکردووتەوە.
ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد، لەلایەن ڕێکخراوەکان و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆ و نێودەوڵەتییەوە، هەروەها لەلایەن ڕێکخراوی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان (سی پی جی) و ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور شەرمەزار کرا، بەڵام پەدەکە سەبارەت بە سلێمان ئەحمەد هیچ لێدوانێکی هەتا ئێستا ڕانەگەیاندووە. هەروەها بەرپرسانی ڕۆژنیوز داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی کردووە لە چارەنووسی ئەحمەد ئاگادارکردنەوەیان ڕاگەیاندووە. لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان (CPJ) و لیژنەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی مینا لە ١٢ی نیساندا داوایان لە کۆمیتەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەتا لە دۆخ و چارەنووسی سلێمان ئەحمەددا بەرپرسیاریەت بنوێنن.
سەرەڕای هەموو ئەو بانگەوازانە، پەدەکە لە پرسی چارەنووسی ئەحمەد هێشتا بێدەنگی دەنوێنێ و بەیاننامەیەکی ڕانەگایاندووە، کە نیگەرانییەکانی بنەماڵە و هاوکارانی ئەحمەد کەم بکاتەوە. پەدەکە و ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەم هەڵوێستەیان تاوان ئەنجام دەدەن. ئێمە و هەموو جەماوەر داوا دەکەین دەستبەجێیە چارەنووسی سلێمان ئەحمەد ڕووبکرێتەوە.
لەبەر ئەوەی ئەم هەڵوێستەی پەدەکە و ئیدارەی هەرێمی کوردستان دژی یاسا جیهانییەکانە و ئەم ڕێبازە بەرهەمی سیاسەتێکی گڵاو و مەترسیدارە. ئەم شێوازە دژی ئازادی ڕۆژنامەنووسیە. ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی ئەم جوگرافیایە قەد ئەم رێبازە نایاسایی و فاشیستیانە قبوڵ ناکەین. بۆیە نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە ژیانی سلێمان ئەحمەد تادێت زیاتر دەبێت و دەمانەوێت دەستبەجێ ئاگاداری دۆخی بین.
داوا لە پەدەکە دەکەین ئەم کردەوانەی ڕابگرێت و سلێمان ئەحمەد ئازاد بکات."