په‌كه‌كه‌: هه‌نگاوه‌كانی به‌رفراوانكردنی ناتۆ راگه‌یاندنی دوژمنایه‌تیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد

كۆمیته‌ی په‌یوندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند، كه‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌رفراوانكردنی ناتۆ راگه‌یاندنی دوژمنایه‌تیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد.

توركیا ده‌ستبه‌رداری دژایه‌تی چوونی سوید و فینله‌ندا بۆ ناو ناتۆ بوو. دوای دیداری سكرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتێنبێرگ، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید ماكدێلینا ئاندرسن و سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یمانی رێككه‌وتن واژۆكرا. دوای دیداری دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سكرتێری ناتۆ له‌ بروكسه‌ل، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید وتی، "ئێمه‌ یاساكانی تیرۆری ٣٠ ساڵی رابردوو ده‌گۆڕین. هه‌روه‌ها هه‌مواری سیاسی كه‌ چوونه‌ ناو رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بێته‌ تاوان ئاماده‌ده‌كرێت".

كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بابه‌تی سه‌ودا و بازرگانی به‌ ده‌ستكه‌وت، به‌ها و ئازادی گه‌لی تورك له‌ لایه‌ن ناتۆوه‌ نیشان دا.

راگه‌یه‌نراوكه‌ به‌ ناونیشانی "بۆ گه‌ل، ژنان و مرۆڤه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كان" به‌م جۆره‌یه‌:

"بۆ به‌رفراوانكردنی به‌رده‌می، بازرگانی به‌ ده‌ستكه‌وت، به‌ها، ئازادی و تێكۆشانی گه‌لی كورد، راگه‌یاندنی دوژمنیایه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ناتۆوه‌.

٢٨ی حوزه‌یران له‌ مادریدی پایته‌ختی ئیسپانیا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فاشیست، بكوژ و دوژمنی دیموكراسی واته‌ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ر یه‌ك له‌ فینله‌ندا و سوید كه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی دیموكراسی نیشان ده‌درێن، پێناسه‌ی دووڕوویی و دۆخی قێزه‌ونی ئه‌وانه‌. ئاشكرابوون و نیشاندرانی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و سیستمه‌یه‌ كه‌ وه‌ك دیموكراسی رۆژئاوا نیشان ده‌درێت. به‌ ئاوادان و له‌باربردنی ئه‌و بڕیاره‌ی پشتگیریی كردنی گه‌لی كورده‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید درا و به‌وه‌ نیشان درا كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌توانن گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكه‌ن. ئه‌م په‌یمانه‌، نادادی و سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی سوید و ئه‌وانه‌ی بڕوای پێده‌كه‌ن.

ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مادریدی ناتۆ پێداگری له‌سه‌ر كرا، خاوه‌ندارییه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی و سیاسه‌تی پاكتاوكاری سه‌دان ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی توركه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد. ئه‌مڕۆ ، به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه‌ به‌ په‌یمانی لۆزانه‌وه‌ كوردستانی كرده‌ كۆلۆنیا، له‌سه‌ر خاكی گه‌لی كورد، له‌ناوبردن و پاكتاوكاری ده‌سه‌پێنێت، گه‌لی كورد به‌ وشیاری و رێكخراوه‌یی به‌رزی خۆی دیموكراسی ده‌سه‌پێنێت. هیچ هێزێك ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م گه‌له‌ نایات. ناتوانێت رووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ به‌رده‌م گه‌لی كورد راوه‌ستێنێت و هه‌ر بۆیه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ پشتگیری هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پاكتاوكاری بكات. ناتۆ له‌ ساڵی ١٩٨٥ه‌وه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك پشتگیری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. سه‌رباری ئه‌و پشتگیریه‌، ئه‌مڕۆ تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌. له‌ پێشه‌وه‌ له‌ سوید و فینله‌ندا له‌ چوار لای جیهان به‌ سه‌دان ملیۆن دۆستی گه‌لی كورد هه‌ن. كورد له‌ دژی رێگه‌ به‌ پاكتاوكردنی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ دۆستانی خۆی تێكۆشانی دیموكراسی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات".

هـ . ب