کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
پەکەکە لە کەسایەتیی محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین، کە لە ٢ی ئایاری ١٩٨٣ شەهید بوون، یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایاری بەرز راگرت و رایگەیاند، "بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان و گەلی کورد پێیاننایە مانگی نوێی ئایارەوە. وەک دەزانرێت مانگی ئایار مانگی شەهیدانی کوردستانە. لە ساڵی ٢٠٢١دا ئێمە دەچینە ٤٥هەمین مانگی شەهیدان. لە ساڵیادی ٤٤هەمین ساڵی شەهادەتی شۆڕشگێڕی گەورە هاوڕی حەقی قەراردا، کە مانگی ئایاری کرد بە مانگی شەهیدان، بە رێز و منەتداری و خۆشەویستییەکی گەورەوە یادی دەکەینەوە. بەرێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی ئیمراڵی دەکەین، کە بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی سوپای شەهیدانی شۆڕشگێڕی ئافراند.
ئێمە گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی شۆڕشگێڕ – دیموکراتیک پیرۆز دەکەین، کە سوپایەکی شەهیدانیان ئافراند و سڵاو لە بنەماڵەی شەهیدان و خزم و کەسوکاری هەموو شەهیدان دەکەین. لە پێش هەموانەوە داوا لە هاوڕێیانی حیزبمان و گەلی وڵاتپارێزمان، ژنان و گەنجان و دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکمان دەکەین، کە یادی مانگی ئایار مانگی شەهیدانی قارەمانمان بکەنەوە و بە راستی و دروستی لێی تێبگەن و لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان بۆ ئازادی بە بەهێزی شەڕ بکەن و هێشتا هەر زیاتر بە گەورەیی قازانج بکەن!.
ئەمڕۆ ٢ی ئایار، ٣٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی یەکێک لە دامەزرێنەری حیزبەکەمان پەکەکەیە و ئەندامی سەرەتای کۆمیتەى ناوەندی و فەرماندەی نەمری بەرخودانی حیلوان – سێوەرەگ هاوڕی محەمەد قەرەسونگور و جەنگاوەری هێژای حیزبەکەمان هاوڕێ ئیبراهیم بیلگینە، کە لە قەندیل شەهید بوون. هاوڕێی محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین بۆ ئەوەى مانگی ئایار ببێتە مانگی شەهیدان پشکێکی گەورەیان هەبوو، لە ٣٨هەمین ساڵیادی شەهادەتیاندا بە رێز، خۆشەویستی و تامەزرۆییەوە یادیان دەکەینەوە. ٣٨ ساڵە لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی گەورە هاوڕێ محەمەد قەرەسونگور دا ئێمە قارەمانانە شەڕمان کرد، لە پێش هەموانەوە لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین، حەفتانین و خواکورک ئەمڕۆ لە هەموو شوێنەکانی کوردستاندا شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبەین. لە ٣٨هەمین ساڵیادی شەهادەتیاندا ئێمە مژدە بە فەرماندەی نەمر هاوڕێ محەمەد قەرەسونگور دەدەین، کە ئاڵای ئازادییەکەى و چەکەکەى لە زەوی نەکەوتووە و لە دەستی ئەمینی گەریلاکاندایە و هەر تاوەکو دێت بە بەهێزتر شکاوەتر دەبێت.
هەروەها لە پێنجهەمین ساڵیادی فەرماندەی نەمری ئامەد هاوڕێ ئازاد سیسەر و چەکدار ئامەد، کە لە ٢ی ئایاردا شەهید بوون، یادی فەرماندەکانی بە رێکخستنکردنی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک ئازاد و چەکدار بە تامەزرۆیی، رێزداری و خۆشەویستیی گەورەوە دەکەینەوە و رایدەگەیەنین، کە گەلەکەمان و گەریلاکانمان لە شەری گەلی شۆڕشگێڕیدا خاوەنداری لە یادی ئەو نەمرانە دەکەنەوە.
دەبێت ئێمە تێکۆشانی دەنیزەکان پێکەوە گەورە بکەین
هەموو شەهیدانی ئایار، شەهیدانی ١ی ئایاری ١٩٧٧ لە تەقسیم، شەهیدانی بەیروت لە ١ی ئایاری ١٩٨٢ هاوڕێ عەبدولقادر چوبوکچو، شەهیدانی گارزانمان لە ١ی ئایاری ١٩٨٥ رەمەزان کاپڵان و گروپەکەى، شەهیدانمان لە مێردین لە ١ی ئایاری ١٩٨٨ ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە هاوڕێ محەمەد ئەمین ئاسڵان و لە کەسایەتیی ئەوانەدا بە رێزداری، خۆشەویستی و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار دەکەینەوە.
٦ی ئایار ٤٩هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەنگی شۆڕشی دیموکراتیک و گەلانی تورکیا دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسلان و حوسێن ئینانە.
ئەو قارەمانە گەورانە پێشەنگایەتییان بۆ شۆڕشی کوردستان و تورکیا لە نیو سەدەدا کرد. لە ٤٩هەمین ساڵیادی شەهادەتی شۆڕشگێڕانی قارەمان دەنیز، یوسف و حوسێن بە رێز و خۆشەویستییەوە یادیان دەکەینەوە؛ ئێمە داوا لە هەموو هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا دەکەین، کە لەسەر هێڵ و رێگاری شۆڕشگێڕانی گەورە، تێکۆشانی شۆڕشی دیموکراتیکی دژە فاشیست پێکەوە گەورەتر بکەن، بزووتنەوەى شۆڕشی یەکگرتوومان پێکەوە گەورە بکەن و سەریبخەن!.
بە بۆنەى مانگی شەهیدانەوە ئێمە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕانی گەورە شیرین عەلەم هولی و چوار هەڤاڵی، کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا لە ئێران لە سێدارە دران، لە ١١هەمین ساڵیادی شەهادەتیاندا بە رێزداری، خۆشەویستی و منەتدارییەوە یادیان دەکەینەوە. هەروەها بۆ پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی ژنان، هونەرمەند، گەریلا، فەرماندەی نەمری گارزان هاوڕی هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن)، کە لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢دا لە تاتوان شەهید بوو، لە ٢٩هەمین ساڵیادیدا بە رێزێکی قوڵ، خۆشەویستی و منەتدارییەوە یادی دەکەینەوە. ئێمە سەربەرزین، کە مزگێنی و مژدەی ئەوە دەدەین، کە ئاڵای ئازادی لە دەستی ژنانی کورددا باشتر و بە بەهێزتر دەشەکێتەوە و بە هەر چوارلای جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
گەریلا لەسەر هێڵی رێبەرایەتی شەڕ دەکات
ئاشکرایە ئێمە لە ٤٥هەمین مانگی شەهیداندا پێشوازی لە هەڵمەتی "کاتی ئازادی" بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەین. گەریلا قارەمانەکانمان لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە دژی دوژمنی فاشیست – پاکتاوکەر لە بەرخودانێکی قەڵەمبازیدان، کە هەموو رۆژێک گورزی قورس لە دوژمن دەدەن. ئێمە گەل و گەریلا لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و لەسەر رێگای شەهیدە قارەمانەکانمان شەڕ دەکەین. فەرماندەی گەل و گەریلا قارەمانەکانمان سوپای شەهیدانمانن. لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی نەمرماندا قەرەسونگور و مزگین دا شەڕ دەکەین. ئێمە سەربەرزین بەوەى کە لە هێڵی رێبەرایەتی و رێگای شەهیدە قارەمانەکانمان دوور نەکەوتوینەتەوە.
دیارە ٤٥ ساڵە ئەو هیڵە بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمانی بەهێز کردووە و پێشکەوتنی گەورەی ئافراندووە. بێگومان لە ٤٥هەمین ساڵیشدا رێکردن لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت و ئێمە سەرکەوتنی گەورە بە دەست دەهێنین. دوژمنی فاشیست – پاکتاوکەر چی دەکات با بیکات لە بەرامبەر بەرخودانی شۆڕشگێڕی گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە دیموکراتیکەکانمان بە پێشەنگایەتیی گەریلا ناتوانن خۆیان لە رووخان و تێشکاندن قوتار بکەن و خۆیان لە چوونە نا زبڵدانی مێژوو رزگار بکەن. لە زاپ و زاگرۆس دەستپێدەکەین و داگیرکەریی فاشیست - پاکتاوکەر لە تەواوی کوردستان دەردەپەڕێنین. شەڕی زاپ – زاگرۆس بناغەى شەڕەکانە. ئاشکرایە گرێکە لێرە بکرێتەوە، ئەوا داگیرکەری لێرە تێکدەشکێت و ئازادیی هەمیشەیی لێرەوە دەستپێدەکات.
گەنجانی کوردستان و ئەوانەى بوونەتە فیدایی بە لێشاو دەچنە ریزەکانی بەرخودانەوە و لە هەموو بەرەکاندا، بە ئەندازەی چیاکانیش لە دەشت و شارەکانیشدا بە هەموو شێوەیەک خۆیان ئامادە دەکەن و گورزی کوشندە لە دوژمنی فاشیست – پاکتاوکەر دەدەن؛ ژنانی کوردی قارەمان لە هەمو بەرەکاندا پێشەنگایەتی بۆ بەرخودانی دژە فاشیست دەکەن و ئەم شەڕە بنەڕەتییە سەردەخەن. گەریلاکانمان و گەلەکەمان لە مانگی شەهیداندا بە رۆح، هۆشمەندی و ئیرادەی شەهیدە قارەمانەکانمان بەرەنگاری دەکەن و فاشیزم هەڵدەوەشێنن، گۆشەگیری تێکدەشکێنن و کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنن و بە دڵنیاییەوە سەردەکەون.
گەل و گەریلا لەم مانگەدا زۆر زیاتر و بەهێزتر خۆیان بە نزیکتر لە شەهیدە قارەمەکان دەزانن، ئەوان هێشتا بە بەهێزی تێدەگەن و بە شێوەیەکی راست و دروست ئەنجامی دەدەن. بۆ ئەوەش بە هەموو شێوەیەک ئێمە چالاکی ئەنجام دەدەین و تێدەکۆشین. ئێمە لە شەهیدانی خۆمانەوە فێر بووین، کە وەک شەهیدانمان بژین و وەک شەهیدانمان شەڕ بکەین، چونکە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە و سەردەکەوین. لەسەر ئەو بنەمایە لە شەهیدانی دەستپێکی گەورەمان هاوڕێ حەقی قەرار تاوەکو هاوڕی سینان دێرسیم، تاوەکو شەهیدانی بەرخودانی مەتینا و زاگرۆس ئێمە بە رێزاری و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان دەکەینەوە و رایدەگەیەنین، بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ ئێمە کوردستانی ئازاد و ژیانی ئازاد، کە خەون و تامەزرۆیی ئەوان بووە، بە دڵنییایەوە بەدی دەهێنین".
ژ.ت