پەکەکە: بە دروشمی 'ئێمە بەرگری لە کەرامەتمان دەکەین' چالاکی بکەن

پەکەکە داوای کرد، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ پاراستنی شەهیدان چالاکی ئەنجام بدەن و وتی"بە دروشمی 'ئێمە بەرگری لە کەرامەتمان دەکەین' دەبێت هەر جۆرە چالاکیەک لە دژی هێرشە بێ ئەخلاقییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام بدریت

کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە، لە ماڵپەڕی فەرمیخۆیدا، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەرمی شەهیدان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا داوای پاراستنی تەرمی شەهیدان کراوە. ڕاگەیەندراوەکە بەو شێوەیه:

"تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان کە بە باجێکی گەورە گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، ئەمڕۆ هێشتا بە قۆناغی سەخت و مێژووییدا تێپەڕ دەبێت. لە هەموو قۆناغەکاندا هەزاران شەهید دراون. بەڵام گورزی گەورە لە سیستەمی داگیرکەر درا، لە بنەڕەتدا دەوڵەتی تورکی و رژێمە فاشیستییەکەی ئاکەپە – مەهەپە بەرەوە لەناوچوونبران. لەم قۆناغەدا هەموو شەهیدێک کە دەیویست لە وڵاتێکی ئازاددا بژی توانی بە گیانی خۆی ژیانێکی سەربەرزانە بنیاتبنێ. لە هەمووشی گرنگتر ، لەگەڵ هەر شەهیدبوونێک ، گیان لەبەرگەلێکدا دەکرا کە هیچ حسابێکی بۆ نەدەکرا. واتە گەلی کورد کە بوونی ببووە بابەتی گفتوگۆ، لە ڕێگەی تێکۆشان بە ڕێبەرایەتی پەکەکە بووە بوونێکی ئازاد و هەبوونی خۆی بۆ هەموو جیهان سەلماند. هەوڵ و پیلانگێڕییەکان لە دژی کوردێکی ئازاد پوچەڵکرانەوە. ئەمڕۆ بۆ ئێمە ڕێگەیەکیان کردەوە کە بەرەو پێش بڕۆین، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی کوردبوون و مرۆڤایەتیی دیموکراتییەوە قسە بکەین لە گارێ، لە ئاڤاشین، زاپ و میتینا ڕۆحی ئاپۆیی کە هەرگیز تێکناشکێنرێ، دەبێتە بازنەی زیندووی ئەم ڕاستییە. لە ڕاستیدا تێکۆشانی پەکەکە بۆ پاراستنی هێڵی شەهیدان کارەکانی فراوان کرد، سیستەمی لەناوبردن و وێرانکاری کە لەسەر گەلی کورد سەپێنرابوو پارچە کرد. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لاواز کرد. بێگومان کاتێک خاوەندارەتییەکی بەهێز لە بەهاکانی شەهیدان دروست بوو، ئێمە توانیومان ئەنجامی گەورە بەدەست بێنین. کاتێک ئێمە هەندێک لە ڕاستی شەهیدان دوورکەوتوینەتەوە، دوژمن بە ئاسانی توانیووە بچێتە ناو دڵ و مێشکمان و تێکمان بشکێنێ. واتە هیچ کەس و کۆمەڵەیەک کە شەهیدەکانیان لە یاد بکەن ، ناتوانن خۆیان لە لەناوچوون ، لە سەرشۆڕی ، لە بێشەرەفی ، لە لەناوچوون و رزین ، بپارێزن .

ئەمڕۆ کوردستان لە سەرێک بۆتە ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەم ، لە لاێکی ترەوە بۆتە بیرکەر و ناوەندێک بۆ پێشخستنی ڕزگارییەکی دیموکراتی و بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد . هەموو ئەمانە لە ڕێگای کچان و کوڕانی باوەڕدارەوە لە کوردستانێکی ئازاددا پەرەی سەندوە . بازنەی شەهیدان وڵاتێکی ئازادیان دروستکرد. نەک هەر کۆمەڵگەی کوردی ، بە عەرەب و تورکمان و سوریانی و ئەرمەنی و بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە کە یەکیانگرت، بەشداریان لەم تێکۆشانە کرد. بەو هۆیەوە گۆڕساتنەکانی شەهیدانی کوردستان بوون بە ئامانجی هێرشە هەرە بەرفراوان و قێزەونەکان. ئەمڕۆ، لە دژی شەهیدان، لە دژی پیرۆزیەکانی ئێمە، هێرش ئەنجامدەدرێت. لە عەفرین تەرمەکان دەردەهێنرێن، لە ئامەد گۆڕەکان تێکدەدرێن، لە خەرزان تەرمی شەهیدانی نەمر دەبرێن بۆ شوێنێکی نادیار. یان دەبرێن بۆ ئەو شوێنانەی کە لە کۆمەڵگاوە دووربن بۆ ئەوەی برینەکان تۆمار نەکرێن.

'پاراستنی شەهیدان پێداگرییە لەسەر مرۆڤبوونە'

شەهیدان هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانەن بەرامبەر بە هەموو جۆرە کۆیلایەتی و نۆکەرایەتیەک. بنەماکانی ژیان و بوونی ڕاستەقینەن شکۆدارن. پێناسەی هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بە کۆیلایەتی و داگیرکەری و بێ ئەخلاقی دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانیدا، ئەمڕۆ لە بنەڕەتدا هەڵوێست وەرگرتنە لە بەرانبەر رووداوەکانی عەفرین. لە کوردستان ئەو کەس و گروپانەی کە لە بەرانبەر کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گۆڕستانی شەهیدانی عەفریندا خاوەن هەڵوێست نین، ناتوانن بڵێن ئێمە مرۆڤین یان ئەگەر کورد بێت ناتوانێت بڵێت من کوردم. دەبێت لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەم دوژمنە فاشیستە و کۆیلەکانی هەڵوێستی گەورە پیشان بدرێت. لە کوردستان کەسێک کە ئەم دڕندانەیەی عەفرین شەرمەزار نەکات، دەبێت نەتوانێت هەناسە بدات و نابێت ئەو کەس و لایەن و گروپانە وەک هاوبەشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر تەماشا بکرێن و سڵاویان لێ نەکرێت.

یادکردن تەنیا ساتێکی کاتی نییە ، بەڵکو مانای واقیعی کۆمەڵایەتیش دەگەیەنێت . واتە یادکردنەوە لە راستی کۆمەڵگادایە. واتە مرۆڤ بە ئەندازەی یادکردنەوە مرۆڤە. لەدەستدانی یادەوەریەکان کۆمەڵگا خۆی دوور دەخاتەوە. بۆیە کاتێک کە دەوترا پێویستە وەڵامی بیرەوەری شەهیدان بدەینەوە، ئەوە دەوترێت کە پێویستە بە دروستی بەشداری ژیانب بین، بەرپرسیارێتی ژیان لە ئەستۆ بخۆین، یان ببن بە مرۆڤ. لێرەدا پێویستە ڕاستی شەهید بوون بە قووڵی هەڵسەنگێنرێت . ئەمە یەکەم مەرجی ژیانێکی پڕ مانا و شکۆدارە، لە کوردستان ئەمە یەکەم مەرجی مرۆڤایەتییە. ئایا دەتوانین بڵێین ئێمە مرۆڤین کاتێک شەهیدەکانمان لە گۆڕەکانیان دەردەهێنرێن، لەسەر گۆڕەکانیان بازاری ئاژەڵ بکرێتەوە و بێدەنگ بین؟ وەک چۆن کۆمەڵگاکان هەر لە سەرەتاوە هەموو پیرۆزیەکانی خۆیان لەسەر بنەمای نەمرانیان دانا ، دەبێت ئەمڕۆ زیاتر هەست بەم حاڵەتە بکەین . لە هەر ساتێکدا بێت لە لێکۆڵینەوەدا بن لە بەرامبەر شەهیدەکانیان. هەموو کەسێک کە دەڵێت من مرۆڤم و پشتم بە بەهاکانی کۆمەڵگەی خۆمەوە بەستووە، پێویستە پێش هەموو شتێک لە دژی نزیکایەتی گۆڕستان و جەستەی شەهیدەکانمان. هەڵوێست پیشان بدات.

'دەوڵەتی تورک لە دژی بەهاکانی تێکۆشان گەورەترین بێ ئەخلاقی دەکات'

لە نیو سەدەدا ئازایەتی و شەهیدبوونی مەزن لە کوردستان دروست بووە .پەکەکە وەک بەم شێوەیە سات بە سات لە ڕاستی کوردستاندا پەرەی پێدا . بەهۆی شەهیدبوونی وەها لە کوردستان، ئەمڕۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر گۆڕستانەکان، تەرمی هەڤاڵانمان ئەنجام دەدرێن. بێگومان ئەمە بۆ دەوڵەتی تورک پراکتیکی نوێ نییە. بەتایبەتی لە سەد ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک هەوڵی داوە هەموو ڕێبەرانی خەبات لە کۆمەڵگا لەناوببات . ئەوانەی دوێنێ گۆڕی شێخ سەیدیان خاپوور کرد، ڕێگرییان کرد لەوەی کە لە یادی کۆمەڵگادا بمێنێتەوە، هێشتاش لە بەرانبەر بەهاکانی تێکۆشانی ئازادی کاری دڕندانە دەکەن. لە هەموو ئایین و باوەڕیەکان و لە هەموو دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕێز بۆ مردووان هەیە . واتە لە مێژوودا، ئەو جۆرە نامرۆییە، بێ ئەخلاقییە هیچ کات لە دژی بەهاکانی کۆمەڵگا، لە دژی بەها و پیرۆزیەکانی کۆمەڵگا پەرەی نەسەندوە. مێژووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بە تایبەتی مێژووی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست لەم بوارەدا تاکە نمونەیە. لە کۆمەڵگاکاندا کاتێک ڕاستەوخۆ سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەو کۆمەڵگا دەکرێت، راستەوخۆ هەڵوێست پیشان دەدرێت. بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت سووکایەتی بکرێت ، بێ ڕێزی بەرامبەر بەم بەهایانە بکرێت . وشەیەکی خراپ دەبێتە هۆی ناکۆکی و جەنگ و ڕاپەڕینی گەورە . ڕژێمی فاشیست، چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە چۆن دەتوانن ئەمڕۆ لە کوردستان هێرشی نائەخلاقی لەدژی پیرۆزیەکانمان بکەن؟ ئێمە تا چەند ئەم پرسیارە لەخۆماندەکەین؟ ئایا دوژمنی فاشیست لەم بێدەنگییەی ئێستا هێز وەرناگرێ؟ بێگومان هەموو بێدەنگییەک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی فاشیست کە دوژمنی هەموو بەها مرۆییەکانە هێرشی بێئەخلاقی و دڕندانەتر ئەنجام بدات .

هەر ساتێک کە دوور لە بەرخۆدان دەبین، هه ڕه شه ی سه ر کوردستان ڕوو له زیادبوون دەکات. هەموو ساتێکی بێ بەرخۆدان، بەبێ ئەوەی ڕاستیی شەهیدان بژین، دەبێتە هێزێک بۆ دوژمنی ئازادی کورد. لەو چوارچێوەیەدا هێرش و داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستان مەبەستێکی خۆی هەیە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە هەموو شوێنێک، دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێ، بێ نرخ بکات. لە ڕۆژئاواوە بۆ باشوور داگیر بکات. لەەبەرئەوەش داگیرکاریی قوڵتر و بەرفراوانتر کردووە. دەیەوێت تەواوی خاکی کوردستان داگیر بکات، شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک کە لە رۆژئاوا (باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا) دامەزراوە، لەناوببات. هەر بەم هۆیەشەوە پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەرە پێدەدات و پشتیوانی کۆدەکاتەوە. هێزە سەردەستەکانی جیهان لە ئاست کۆمەڵکوژی لەسەر کوردان، داگیرکاری کوردستان بێدەنگن. لە بەرامبەر کردەوەی نامرۆیی، بەرامبەر بە بەها کوردییەکان بێدەنگن. ئەمریکا، دەوڵەتانی ئەوروپا، ڕوسیا بە فرۆشتنی چەک، پەرەپێدانی چەک بە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، کۆمەڵکوژیی کوردان رەوا دەکەن. لەگەڵ ئەمەشدا دەیانەوێت لە دژی خەونی هەزاران شەهید دڕک دروست بکەن. ئەوەش نیشانی دەدات کە کوردستان تەنیا بە بەرخۆدانی کوردان دەتوانێت ڕزگاری بێت. هەروەها دەکرێت بە تێگەیشتن لە ڕاستی ی شەهیدانەوە ببەسترێتەوە.

'خاوەنداریکردن لە شەهیدان خاوەنداریکردنە لە ڕێبەر ئاپۆ'

ڕێبەر ئاپۆ بناغەی پەکەکەی لەسەر ژیانی شەهیدان بنیاد ناوە. پەکەکە لە جەوهەردا وەڵامی یادی شەهیدان . بە وتەیەکی تر هەموو پێشکەوتنێک لە کوردستان و دەرکەوتنی پەکەکە، لەسایەی شەهیدەکانمان دروست بوو . شەهید لە ڕاستیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا دەگاتە راستیی خۆی. ئاستی پەیوەستبوون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، ئاستی پەیوەندی لەگەڵ هێڵی شەهیداندا نیشان دەدات. بۆیە دەبێت ڕاستیی " پەکەکە پارتی شەهیدانە " لە هەر کات و ساتێکدا لە دڵ و دەروندا زیندوو بێت . هەموو ڕۆژێک تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ئەو راستییە زیاتر دەبینرێت. بستێک لە خاکی کوردستان نەماوە کە شەهیدێکی لەسەر نەدرابێ. ئەم ڕاستییە زیاتر بنەماڵەی شەهیدەکانمان دەزانن. بۆیەش ئەوانەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەپارێزن و بەهاکانی تێکۆشان دەپارێزن، گەلی نیشتمانپەروەری ئێمەیە. چونکە هەموومان لەکوردستان لە سایەی شەهیدان بەئاستی نیشتمانپەروەری دەگەین. ئەم ڕاستییە نابێت یەک چرکە ش لەبیربکرێت . ئەوانەی پشتیوانیان لە داگیرکردنی عەفرین، سەرێکانیی، گرێسپی کرد و ئەمڕۆ لە گەریلایان گەمارۆداوە، خاکی باشووری کوردستان دەفرۆشن، پێویستە بزانن کە ناتوانن لەسەر خاکی کوردستان هەنگاوێک بنێن.

'پاراستنی گۆڕستانی شەهیدان پاراستنی شەرەف و ناموسە'

دەبێت باش بزانرێت کە لە سایەیئەو شەهیدانەی کە بۆ کوردستانێکی ئازاد بەجێیان هێشتووین، ئەمڕۆ دەتوانین داوای ژیانێکی ئازاد بکەین. لە عەفرین، سەرێکانی، گرێسپی، باشوور، باکوور، ئاڤاشین، زاپ و میتینا ئەمڕۆ کچ و کوڕە بژاردەکانی ئەم وڵاتە، بۆ گەلی کورد، بۆ ئەوەی خەڵکی دیکەی دانیشتووی کوردستان بە ئازادی بژین، لە دژی فڕۆکە، گازی کیمیایی دەوڵەتی تورک بوون بە قەڵغان. هەر کوردێک کە دڵی بۆ کوردستانێکی ئازاد لێدەدات، کە پشتیوانی لە ئازادی و دیموکراسی دەکات، پێویستە هێڵی بەرخۆدان لە دژی هەموو جۆرە داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەک قووڵ بکاتەوە.  بازنەی نەمران بۆ وڵاتێکی ئازاد فراوان بووە. ناسنامەی ئەو شەهیدانە تەنیا کورد نین. لەم بەرخۆدانە پیرۆزەدا ، گەلی عەرەب و ئاسوری و ئەرمەنیش دەژین . شۆڕشی ڕۆژئاوا داهاتووی ئەو گەلانەیە. دەوڵەتی فاشیستی تورک و سەرۆکەکەی ئەردۆغان دەیانەوێت ئەم ئایندەی دیموکراتیەی گەلان تاریک بکەن. ئەمڕۆ بە ڕۆحی 'کاتی ئازادییە لە دژی فاشیزم، داگیرکاری و گۆشەگیری' دەبێت بەرخۆدان لەسەر بنەمای هێڵی ئەو شەهیدانە لە حەوت ساڵەوە بۆ حەفتا ساڵ فراوان بکرێت، نابێت لەبەرانبەر داگیرکاری و فاشیزمی ئەردۆغان هەنگاوێک بۆ دواوە هەڵبگیرێت. ئەو چەتانەی ئەمڕۆ هێرش دەکەنە  سەر عەفرین، ئامەد، خەرزان و هەموو بەهاکانمان، ئەوانەی سووکایەتی بە شەهید و گۆڕستانی شەهیدەکانمان دەکەن و ئەو کوردانەی کە کۆیلەی ئەوانن، پێویستە ترسی ئەو کچ و کوڕانەی باوەڕیان بە ئازادی هەیە، بچێژن. دەبێت بزانرێت کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت بەم شێوەیە ژیانێکی بێنرخمان بەسەردا بسەپێنێت. بێبەهامان بکات، بۆیەش رۆژ رۆژی شەرەفە، ڕۆژ ڕۆژی هێڵی شەهیدانە. ئەگەر هەر هاوڵاتییەکی کورد بەپێی ئەم ڕاستییە بجولێتەوە ، دەتوانین باس لەژیانێکی بەشەرەف بکەین . گەلی نیشتمانپەروەری ئێمە پێش هەموو شتێک پێویستە هەموو لایەنە دیموکراتیک و ئازادەکان لە دژی ئەم بێ ئەخلاقیەی دەوڵەتی فاشیستی تورک و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە و خزمەتکار و کۆیلەکانیان بڕژێنە گۆڕەپانەکان. ئەگەر ئەمڕۆ خاوەنداری لە شەهیدەکانمان نەکەین، سبەینێی خۆمان، کەرامەتمان لەدەست دەدەن. بۆیە سەرەتا لە ڕۆژئاوای کوردستان پێویستە سیستمی داگیرکەر لەناوببرێت و ژیان بە دەستی کۆیلە و کۆیلەی داگیرکەران تاریک بکرێت. بە دروشمی 'ئێمە بەرگری لە کەرامەتمان دەکەین' لە بەرانبەر بێئەخلاقی دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە چالاکیەک بەڕێوە ببرێت."

ف.ق