ئەمەی خوارەوە کە بڵاوی دەکەینەوە، دەقی نوسراوی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەیە کە پێشکەشی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەیی کرد:
"بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە!
هاوڕێیانی هێژا!
سەرەتا بەناوی کۆنگرەکەمانەوە، بە خۆشەویستی و حەسرەتەوە سڵاو لە پێشەنگی ئازادی گەلەکەمان، دامەزرێنەری پەکەکە، ڕێبەری گەلی کورد و گەلان، هاوڕێی ڕاستەقینەی ژنان، شۆڕشگێر و بیرکەرەوەی مەزنی کۆمەڵگەیی، ئافرێنەری تیۆرییەیی شارستانێتی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە ماوەی ٢٧ ساڵە لە ئیمراڵی بەرخۆدانێکی مێژوویی پێشخست، گەیاندنی بەم کۆنگرەیە، بووە بناغەی کۆنگرەی ١٢ـەمینمان و ئامادەی کرد. هیوای سەرکەووتن بۆ هەموو ئەوکەسانە دەخوازین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن.
کۆنگرەکەمان لە مانگی ئایار کە مانگی شەهیدانە ئەنجام دەدەین. لە ئێستادا ڕای گشتی لە دەرەوە و ناوەوەیشدا بە مەراقێکی مەزنەوە لە چاوەڕوانی ئەم کۆنگرەیەدایە. هەروەها لە ٤٨ـەمین ساڵیادی شەهید بوونی حەقی کارەرداین. ڕێبەر ئاپۆ ئەم شەهید و شۆڕشگێرە مەزنەی وەک 'ڕوحی شاراروەی خۆی' پێناسە کردووە. ئاشکرا و ڕوونە تەڤگەرمان لەسەر پایەیی ڕێبەرێتی درووست بووە و پارتەکەمان پارتی شەهیدانە. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانییەوە یاد دەکەینەو، کە لە هاوڕێ کارەرەوە دەست پێدەکات، تا بگات بە دامەزرێنەری پارتیمان عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) و ڕەزا ئاڵتوون، هەروەها لە ساکینە جانسز (سارا)ەوە بیگرە تا شەهیدانی کۆتای بەرخۆدانی زاپ بەسێ تێکۆشین، میترا کاتۆ و گابار بۆتان... کە ژمارەیان دەگاتە ٤٥ هەزار شەهید. دووبارە بەڵێن دەدەین بە شێوەیەکی ڕاست خاوەنداری لە یاد کردنەوەیان بکەین، ببینە ڕێچکەگریان و ئامانجەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین. لە لایەکی دیکەوە دۆست و هەڤاڵی هێژامان سری سورەیا ئۆندەر کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینمان ڕەنجێکی مەزنی دا. ١٢ساڵی ڕێک بەشداری خەباتەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، وە هاوکارییەکی مەزنی کرد. کاتێک بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی تێکۆشانی دەکرد لە ٣ـی ئایار گیانی لە دەستدا. بەم بۆنەیەوە بە ڕێز و پێزانیینەوە شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی سری سورەیا ئۆندەر یاد دەکەینەوە.
هاوڕێیانی هێژا!
وەک دەزانرێت کاتێک عومەر ئۆجالان لە ٢٣ـی تشرینی یەکەمەی ٢٠٢٤ دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دا، ئەم پرۆسەیە دەستیپێکرد کە لە ئێستادا گەیاندنی بە کۆنگرەی ١٢ـەمین. زەمینەیی ئەم چاوپێکەوتنەیش پوەیست بوو بە قسەکانی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلییەوە. لەم چاوپێکەوتنەدا ڕێبەری ئاپۆ بە ڕای گشتی گوت، 'گەر دەرفەت بڕەخسێندرێت، ئەوا دەتوانم پرسی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆسەر زەمینەی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیکانە. هێزی تیۆری و پراکتیکی وەدیهێنانی ئەوەم هەیە.' دواتر شاندێکی دەم پارتی کە سری سورەیا ئۆندەریشی تێدابوو چووە ئیمراڵی و دیدارییان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دا. بەم شێوەیە ئەم پرۆسەیەیی ئێستا دەستی پێکرد. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتادا بۆ پارتە سیاسییەکانی تورکیا و دواتریش بۆ ئێمە نامەی نارد. لەو نامانەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی گوت: لەبەرئەوەی پەکەکە ڕۆڵی مێژووییانەی خۆی تەواوکردووە دەبێت کۆتای بەوکاروخەباتەنە بهێنێت کە لەژێر ناوی پەکەکەدا دەکرێن و کۆتای بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری بهێنێت. ئێمەیش کاتێک وەڵامی نامەکەی ڕێبەر ئاپۆمان دایەوە ئەمەمان گوت: ئێمە دەتوانین کۆنگرە ببەستین، بەڵام بۆ بڕیاری کۆتاهێنان بە کار و چالاکی و چەکدانان دەبێت بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕێبەر ئاپۆ بەشداری کۆنگرە ببێت.
دواتر ڕێبەر ئاپۆ بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' داوای لێکردین کۆنگرە ببەستین، لەو کۆنگرەیەدا بڕیاری کۆتایهێنان بە کار و چالاکییەکانمان و تێکۆشان بە ڕێبازی چەکداری کۆتای پێبهێنن. لەو بانگەوازە مێژووییەدا دەستنیشانی کرد هەموو بەرپرسیارێتییەک لەئەستۆ دەگرێت. بەم هۆکارە ئێمەیش لە ١ـی ئاداردا بە ڕاگەیاندراوێک لێدوانمان دا؛ بۆئەوەی بتوانین هاوکاری لەم پرۆسەیەیی ئێستا بکەین، ڕێگە بەڕووی پرۆسەکەدا بکەینەوە، ئاگربەستی تاکلایەنەمان ڕاگەیاند و بۆ ڕای گشتیمان بڵاوکردەوە. دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەمان لە ناوە و دەرەوەدا گفتوگۆیی بەرفروانی لەسەر درووست بوو. بۆئەوەی زۆر بە باشی پرۆسەکە بۆ گەل و دۆستانمان ڕوونکەینەوە بە بیرکردنەوە و لێکدانەوەی خۆمانەوە بەشداری ئەو گفتوگۆیانە بووین. هەروەها یاداشت و تێبینی کۆبوونەوە و ڕێنمایەکانی بەڕێوەبەری پەکەکە و پاژکمان نارد بۆ تەواوی بەشەکانی پارتەکەمان. هەرخۆی هەموو ئەندام و نوێنەرانی کۆنگرەکەش ئەم ڕاستییە دەزانن.
مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە ٢٧ـی شوباتەوە وا دوو مانگ و هەفتەیەکی تەواوە شەڕێکی سیاسی و دەروونی مەزن بەڕێوەدەبرێت. وێڕایی هەموو فشارەکانی کۆماری تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە؛ لە هەڵوێستی خۆمان پاشەکشەمان نەکرد، دووپاتمان کردەوە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە جۆرێک بەشداری کۆنگرە ببێت. هەرخۆی دەرنجام ئەوەی دەویسترا بکرێت هەر بە بەشداری ڕێبەر ئاپۆ دەهێندرایەکایەوە، بەدەر لەمە ڕێگەیەکی دیکەی نەبوو. لەبەر ئەم هۆکارە گفتوگۆی زۆر لەسەر ڕێبازەکە کرا. لە کۆتاییدا ڕێبەر ئاپۆ ئاگاداری و هۆشیاری دا، ئاوا زۆر خۆمان بە ڕێباز و شێوازی بەشداریکردنەکەوە سەرقاڵ نەکەین. لەم چوارچێوەیەدا دۆخی ئێستامان پەسەند کرد. پەیوەست بە کۆنگرەکەوە بۆچوون و دیدگای پێویستی ڕێبەر ئاپۆمان بە دەست گەیشت. هەموو بەشەکانی کۆنگرە ئەمانە دەزانن. کۆمیتەی ئامادەکاریش لە لایەن بەڕێوەبەریمانەوە ئەرکدار کرا، ئەم ڕێبازەی بە گونجاو دانا. لە ئەنجامدا بڕیاردرا لەسەر خواستەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرەی ١٢ـەمین ببەسترێ و بڕیارەکانی بدات.
لەسەر ئەم بنەمایە وەک دەردەکەوێت لە بنەمادا کۆنگرە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئامادە کرا. ڕاپۆرتی بنەڕەتی کۆنگرە، هەروەها ڕەشنووس-بڕیاری کۆنگرە 'دیدگا و نامەکانی ڕێبەر ئاپۆیە'. بە کورتی و پوختی ئەو بڕایارانەی کە وەریدەگرین، هۆکار و دەرنجامەکانی لە ناو (ماتریاڵ) دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە. ماتریاڵەکانی ئێستا بۆ تێگەشتن تێرکەرن. بۆیە پێویستییەکی لەوجۆرە نامنێت کە بۆچوون و ڕوانگەمان بدەین. هەروەها پێویستی بە دووبارەکردنەوە نییە، ئەو شتانەی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە باسکراوون دیسانەوە باس بکرێنەوە. دوای ئەوەی ئەم ماتریاڵانە گەیشتە چیا، ویستمان دەربارەی پرۆسەی ئێستای ڕۆژی ئەمڕۆماندا زانیاری بدەین لەسەرئەوەی کە لەم پرۆسەیەدا لەلایەن ئێمەوە چی کراوە و نزیکایەتییەکی چۆن گیراوەتەبەر. بۆیە بە کورتی ئەم شتانە دەخەینەڕوو.
هاوڕێیانی هێژا!
ئاشکرایە کە کۆنگرەی دوانزەهەمینمان کۆنگرەیەکی وەها نییە بتوانین باسی تێکۆشانی پراکتیک بکەین، پرسەکانی تێکۆشانمان تاوتوێ بکەین و پەرە بە چارەسەری بدەین و بڕیار بدەین. بەپێچەوانەوە ئامانجی ئەم کۆنگرەیە نەهێشتنی ڕێکخستنبوونی پەکەکە و کۆتاهێنانە بە تێکۆشانی چەکداری. واتا ئەم کۆنگرەیە ڕێگە بۆ سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە. ئاشکرایە ناوی پەکەکە لە کۆنگرەی یەکەمدا لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨دا دیاریکرا. ئێستا کۆنگرەی ١٢هەمین تەنها ئەم ناوە ناگۆڕێت، واتە تەنها ناوی پەکەکە ناگۆڕێت، گۆڕانکاری گرنگ لە تێگەی تەڤگەری ئاپۆییدا دەکات، کە بناغەی ئەم تێگە و نزیکایەتییەکەی لە نەورۆزی ساڵی ١٩٧٣ هەنگاوی بۆ نرا بوو. ئێستا بەم کۆنگرە سەردەمەکەی کۆتایی دێت، سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات. ئەم کۆنگرەیە لە تێکۆشانی ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ڕێگە بۆ سەردەمێکی مێژوویی دەکاتەوە. لەبەر ئەمەش پێویستە مرۆڤ ئەم ٥٢ ساڵە لە هەموو گۆشەنیگایەکەوە هەڵسەنگێنت و دەرەنجامە پێویستەکان لە وانە دەوڵەمەندەکانیەوە بە دەست بهێنێت.
ڕێبەر ئاپۆ ئەم ٥٢ ساڵە، قۆناغ و تایبەتمەندی و وانە پراکتیکییەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان، لە بەرگریننامەکانییدا خستۆتە ڕوو. دەبێت ئەم ماتریاڵانە هەمیشە دووبارە و سێبارە بخوێنینەوە بۆ ئەوەی ببینە خاوەن ئەم زانابوونە بەهادارە. بەتایبەت پەکەکە لەم کام هەلومەرجدا دەرکەوت، هەروەها لە پێش دەرکەوتنی پەکەکە، لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دۆخ چۆنبوو، لە نێو تێکۆشانی ٥٢ ساڵدا لە کوردستان و لە دەوربەری کوردستان پێشکەوتن و گۆڕانکاری چۆن هەبوو مرۆڤ دەبێت بە دروستی و باش لەو هەلومەرجە تێبگات. وەک ئەنجام ئەمڕۆ پەکەکە لە کۆنگرەی خۆییدا کۆتایی بەوکارانە هێنا بەونایەوە دەکرێن؛ یانی بەهۆی هێرش و خواستی هەندێک هێز ئەمە ناکات. دەبێت پێش هەموو شتێک ئەم ڕاستییە بە ڕوونی ببینین، بە دروستی لێی تێبگەین و هەرگیز لەبیری نەکەین. باش بڕوانن، پەکەکە، لەو ڕۆژەوە کە سەرهەڵدا تا ئێستا، نە لەناوچووە و نە شکستی هێناوە، سەرەڕای ئەوەی دژبەرانی هەمیشە هەوڵی لەناوبردن و تەسفیەکردنیانداوە. پەکەکە لە دژی هەموو هێرشە یاساییەکانیدا بەرخۆدان لەسەر پێی خۆی وەستاوە و سەرکەوتنی مەزنی مێژوویی بەدەستهێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەو پێیەی ئێستا پەکەکە لە هەندێک تێگە و ڕێبازی بنەڕەتیدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هیچ کەسێک ناتوانێت لەبەر تێگە و ئەو ڕێبازانەی کە ٥٢ ساڵ لەمەوبەر جێبەجێ کراون، پەکەکە تاوانبار بکات. هەلومەرجی ئەو سەردەمە ئاوا بوو، هەلومەرجی ئەوکات لەلایەن پەکەکەوە دروست نەبوو، بەپێچەوانەوە پەکەکە لە نێو ئەو هەلومەرجانەدا بونیاتنرا. هەربۆیە پەکەکەش لەسەر ڕێگەیە ڕێپێوانی کرد، بەڵام پەکەکە ئەمڕۆ هەندێک شت بە هەڵە دەبینێت. هەربۆیە دەیەوێت گۆڕانکاری بکات. بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە لە سەرەتاوە هەڵە بووە یان پەکەکە لەسەر بنەمایەکی هەڵە پەرەی سەندووە و تێگەکەی هەڵە بووە.
بە پێچەوانەوە ٥٢ ساڵ لەمەوبەر پەکەکە، لە کوردستان وەک تەڤگەر، ئازادیخوازترین بزاڤ، وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ سەریهەڵداوە و پێشکەوتووە. ڕێبەر ئاپۆ وەک خۆرێک لە کوردستان هەڵهاتووە و وڵاتەکەمانی ڕوناک کردۆتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەوتنی گەورە و مانادار لە کوردستاندا بەدیهاتووە. بەم تێکۆشانە مێژووییە سەرلەنوێ سەرڕاستکراوەتەوە، کۆتایی بە مێژووی لەناوچوون هێنا و ڕێگەی لە پێش مێژوویی ئازادی هەبوون کردەوە. گەر ئەمڕۆ پەکەکە لەم ئاستەدا بە دوای گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی کەوتبێت، ئەم ئافرێنەری، بوێری پەکەکە نیشان دەدات، هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە چەندە کراوەیە بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری. ئەمڕۆ پەکەکە دەیەوێت ئەو ڕێبازە دەربازی بکات، ئیدی ڕۆڵی مێژوویی خۆی تەواو کردووە. بۆیە ئەم شێوازانە ئیدی خزمەت بە پێشکەوتن و دۆخی نوێ ناکات. ناتوانن ئەو جۆرە ڕێبازەی تێکۆشان و ڕێکخستن دەرباز بکەن، بەرەو گۆڕانکاری دەڕۆن، ناتوانن سەرهەڵدانی نوێ بکەن، خۆیان نوێ بکەنەوە و خۆیان لە دۆگماتیزم ڕزگار بکەن.
لەم ٥٢ ساڵەدا ئەوشتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە کوردستان بۆ گەلی کورد، ژنان و هەموو بندەستان کردیان نکۆڵی لێناکرێت، وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی، تەنها زاڵمەکان دەتوانن نکۆڵی لەم ڕاستییە بکەن. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، ڕاستی کورد و کوردستانیان خستە ڕوو کە لە ژێر هێرشی داگیرکەر-قڕکردندا بوو، پارچە پارچە کرابوو، ڕووخێنرا بوو. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بوونەتە ڕووناکییەکی گەورە لە دەوری حەقیقەت و پرسی کورد، ئەم پرسەیان بە هەمووکەسێک ناساند و وایانکرد تێبگەن. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ بۆ کوردستان بووەتە خۆر، پەکەکەش بوو بە تەڤگەری بیر و زانا بوون.
پەکەکە، لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧دا کاتێک حەقی قەرار تیرۆرکرا، لە دژی ئەم هێرشە وەک تۆڵەسەندنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە کە حاکی پێشکەوت، بە بەرخۆدانی حیلوان و سێوەرگ لە کوردستان لە نێو گەلدا ڕاپەڕینێکی نوێی ئازادیخوازی دەستپێکرد. هەروەها پەکەکە، لە دژی کودەتایی فاشیستی-سەربازی ١٢ی ئەیلول لە زینداندا و لە دەرەوە بەرخۆدانی ڕێکخست و ئەنجامی دا. بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان، بەتایبەتی ١٩٨٢ بەرخۆدانی ڕۆژی مردن مەزن، بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز کە وەک داستانێکن لە نێو گەلدا. کاریگەری ئەم بەرخۆدانە سنوورەکانی کوردستانی دەرباز کرد، لە هەرێمەکە و جیهان بڵابوویەوە. ئەگەر مرۆڤێک خاوەنی ئەقڵێکی خراپ نەبێت، خاوەن نامووس بێت، ناتوانێت دەربارەی ئەم بەرخۆدانە فیداییە مەزنە شتێکی نەرێنی بڵێت.
لە لایەکی ترەوە ئەم بەرخۆدانە بە قەڵمبازی ١٥ی ئاب لە چیا پەرەی پێدرا و بەردەوام بوو. سەرەڕای هەموو کەموکوڕی و هەڵەکان و سەرەڕای پراکتیکەکانی دەرەوەی هێڵ هیچ هێزێکی تر لە جیهاندا نییە کە بتوانێت وەک گەریلای ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی فیدای تێکۆشان بکات. لەم شەڕەدا مرۆڤ تەنها بە بیر و باوەڕ، بە زانابوونی وڵاتپارێزی، لە دژی ئەم قڕکردنە دڕندەییە لەسەر هێڵی فیدایی تێکۆشان ئەنجام دەدات. نابێت ئەم قڕکردنە لە بیربکەین کە لە هەمانکاتدا خۆی دەسپێرێتە سیستەمی سەرمایەداری. جگە لەوەش قڕکەری ئێستا بە هیچ شێوەیەک دان بە یاسا و ڕێسای یاسایی و ئەخلاقیدا نانێت، بە ڕێباز و ئامرازگەلێک کە لە دەرەوەی یاسا و ئەخلاقن، شەڕ دەکات. باشە، کێ دەتوانێت قسەی نەرێنی لەسەر گەریلایەکی لەو شێوەیە بکات؟ ئەگەر کەسێک عەقڵی لەدەست نەدابێت و نامووسی هەبێت، ناتوانێت هیچ شتێکی نەرێنی لەسەر ئەم گەریلایە بڵێت.
ڕوونە کە هەموو ئەمانە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئافرێنراون. لەبەر ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ، لە پەرەپێدانی بەرخۆدان و گەریلادا بیرکەرەوەیەکی مەزنە. کەس باوەڕی پێ نەدەکرد، دەیانگوت 'ئەو شتانەی ئێوە دەیڵێن لە کوردستان دروست ن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ دیدگای بەهێزی خۆی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە پیشانی هەمووان دا. لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدانی حیلوان و سێوەرگ، هەروەها بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان و ١٥ی ئاب، هەڵمەتی گەریلا، بوو بە سەردەمی قارەمانێتی گەلی کورد و کوردستان. ئەوکات پەکەکە هەم تەڤگەری بیر و زانابوونبوو، هەم ڕووناکی و هەم تەڤگەری قارەمانێتی بوو لە کوردستاندا. بەم تێکۆشانە قارەمانانە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی پەرەی سەند و شۆڕشی ئازادی ژنان پەرەی سەند. بە شکاندنی نکۆڵیکردن لە هەبوونی گەلی کورد، گەلی کورد سەلمێندرا، پڕۆسەی هەبوون و تێگەیشتن و خۆناسینی کورد دەستی پێکرد و پرۆسەی ڕێکخستن و تێکۆشان بۆ ئازادی لە کورد پەرەی سەند.
هەرچەندە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣-١٩٩٨دا هەندێک شت دووبارە بووەوە، گەریلا لە دژی هێرشی لەناوبردن و تەسفیەکردنی کۆماری تورکیادا بەرخۆدانێکی زۆر گرنگیان پەرەپێدا. لەو سەردەمەدا ئەو دەستکەوتانەی بە دەستهێنرا بوون، بە بەرخۆدانێکی وەها پارێزران. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٠٣ پارادایمی گۆڕی. بۆیە هەڵمەتی ٢٠٠٣ هەم لە مێژووی پەکەکە و هەم بۆ مرۆڤایەتی گرنگییەکی زۆری هەیە. پەکەکە بە گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە لە پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەت دابڕا، بەم شێوەیە گەیشتە پارادایمی ئیکۆلۆژی، ئازادیخوازی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. لە ڕاستیدا شتێک لە پراکتیکدا ئەمڕۆ دەمانەوێت ئەنجامی بدەین ئەمەیە. دوای گۆڕینی پارادایم، ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕێبەرێکی جیهانی، لە تێکۆشانی مرۆڤایەتییدا گەلی کورد، ژن و گەنجانی کورد بوون بە هێزێکی پێشەنگ. لەم ٢٠ ساڵەدا پەکەکە ئاستی گۆڕانکاریی خوازراوی وەک پێویست جێبەجێ نەکردووە. ئەمەش یەکێکە لە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی پەکەکە. بێگومان بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە کۆماری تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپەش هێرشیان کردە سەر. لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا تەنها بە بەرخۆدانی مەزنی گەل و گەریلا دەستکەوکان پارێزران.
بۆچی ئێستا بە کورتی باسی ڕابردوو دەکەین؟ چونکە کاتێک باسی کەموکوڕی و هەڵەکانی ئەو سەردەمە دەکرێت دەبێت لەبەر کەموکوڕی و هەڵەکانی ئەوکات نزیکی ڕابردوونەبینەوە، نکۆڵی لە ڕاستییەکان نەکەین. دەزانین ئێستا پەیوەستین بە ڕۆژەڤی ئەوکارانەی بەناوی پەکەکەوە دەکرێن کۆتایی دێت، هەندێک کەس دەیانەوێت ڕاستی ئێستا پێچەوانە بکەنەوە. ئەوانەی هەر لە سەرەتاوە دژایەتی پەکەکەیان دەکرد، دەیانەوێت بەم بۆنەیەوە نکۆڵی لە ڕاستی پەکەکە بکەن. دەبێت بزانن دوژمنانی سوێندخواردووی ڕێبەرێتی و پەکەکە لە کەمیندان، هەرکات دەرفەتیان هەبێت هێرش دەکەن. دەبێت ئەم ڕاستییە باش بزانن تاوەکو بتوانن لە دژی هێرشەکان بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن و تێکۆشانێکی کاریگەر ئەنجام بدەن. هەروەها ڕەخنە-ڕەخنەداین پەرەبسێنێت، دەبێت ئەمە لەگەڵ هێرش تێکەڵ نەکرێت، پێویستە جیایان بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە دژی هێرشەکان بەمجۆرە تێکۆشان بکەن. لە لایەکی ترەوە پێویستە لە دژی نەتەوەپەرەستی کورد و هێرشەکانی سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک هۆشیار و بە تەدبیربن.
هاوڕێیانی هێژا
کاتێک پێوانە بۆ پەکەکە دەکەین، دەبینین لایەنە ئەرێنییەکانی زۆر زیاترن. ئەمە لە هیچ کاتێکدا، بە هیچ شێوەیەک نکۆڵی لێناکرێت. لە ڕاستیدا گەلی کورد و دۆستانی بە تایبەت ژن و گەنجانی کورد زۆر باش ئەم ڕاستییە دەزانن. بۆیە پێویست ناکات لێرە زۆر باسی بکەین. ڕێبەرێتی ئاپۆیی و پەکەکە لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا مۆری خۆی لەسەر مێژووی کوردستان داوە. بنەمای ئەو کورایەتییەی ڕزگاری بوو، لەسەر بناغەی ئازادی سەرلەنوێ زیندوی کردەوە. کورد لەم سەردەمەدا گەیشتووەتە زانابوون، ڕێکخستن و چالاکی. بەکورتی پەکەکە، لە لایەنی مێژوویی کوردەوە لە دایکبوونێکی نوێیە و لە کوردستان بوو بە زانینی کوردبوونی ئازادی نوێ. لەسەر ئەم بنەمایە ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی نەتەوەی دیموکراتیک لە کوردستاندا بەدیهاتووە.
ڕاستی و تایبەتمەندی سەرەکی پەکەکە ئەمەیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە پەکەکە هەمووشتێکی بێ کەموکوڕی کردووە. بێگومان زۆر شت هەیە نەیکردووە، هەڵە و کەموکوڕیشی هەیە. بێگومان هەموو ئەمانە بۆ ئێمە بابەتی ڕەخنە و ڕەخنەداینە. ئەگەر سەرەتا ئەمە شڕۆڤە بکەین هەڵە نابێت: ئەو پراکتیکانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دراون بەگوێرەی هێڵی ئاپۆی کەم و لاوازن ماونەتەوە. بە واتا پراکتیکەکە بە پێی هێڵەکە لاواز بووە. جارجارە پراکتیکەکانی دەرەوەی هێڵەکەش دروستدەبوون. ڕێبەر ئاپۆ ئەم دۆخەی بەم شێوەیە دەربڕی: 'تەنها دەتوانم لەسەدا پێنجی بیرۆکەکانم بخەمە بواری پراکتیکەوە'.
کاتێک لەسەر پراکتیکی پێشوو هەڵوەستە دەکەین، دەبینین بەرخۆدانی سێوەرگ لە بەرانبەر هێڵەکە هەڵەیە، هەروەها کاتێک ڕوومان لە چیا کرد، ویستمان لە چالاکی تاکەکەسیەوە دەربازی گەریلاێتی ببین، هەڵە و سەختی جدی دروستبوو. زانراوە کە لەسەر بنەمای قەڵمبازی ١٥ی ئاب لە دژی گەریلا نزیکایەتی بەرتەسک، زیندانی کردن سەپێنرا. هەروەها لە دەستپێکی ساڵی ١٩٩٠دا دەبوو گەریلا بە هێرشێکی ستراتیژی سەرکەوتنێکی سەربازی بەدەستبهێنێت. ئەم بابەتە پرسێکی گرنگە کە دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بێگومان هەڵوێستی تەڤگەری شۆڕشگێڕی تورکیا و هێزە سۆسیالیستییەکانی جیهانیش لە دەرئەنجامەکانی ئێستادا ڕۆڵیکی دیاریان هەبوو، بەڵام لێرە کەموکوڕیەکانی گەریلاش کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر ئەنجامەکان دروستکردوە. بەهۆی هەڵە و کەموکوڕیەکان، گەریلا نەیتوانی ببێتە هێزی چارەسەری. لە ساڵی ١٩٩٠ گەریلا نەیانتوانی سەرکەوتنی سەربازی بەدەست بهێنت، هەم نەیانتوانی ڕێگە بۆ چارەسەری سیاسی بکاتەوە. دەرکەوت پەکەکە بە پارادایمی دەوڵەت-نەتەوە ناتوانێت بە ئەنجامێک بگات. بەهۆی ئەمەوە گۆڕانکارییەکی تیۆری-ئایدیۆلۆژی کەوتە ڕۆژەڤەوە. بێگومان پەیوەست بەم ڕۆژەڤەوە گۆڕانکاری ستراتیژی دەسەپێنێت، بەڵام بەو پێیەی گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە دروستنەبوو، ڕێبەر ئاپۆ ئەم دۆخە بە هۆکاری چەقبەستوویی ئێستا ناودەبات. بەهۆی ئەم پراکتیزەی پێشدەکەوێت دۆخێکی وەک 'دووبارەبوونەوەی زیادە' پێناسە دەکات و دەڵێت 'دەبوو پەکەکە لەو سەردەمەدا گۆڕانکاری لە ڕێکخستن و و ستراتیژی خۆی بکردایە'.
لەبەر ئەمەش، پەکەکە نەیتوانی پێش بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بگرێت. پەکەکە لە بینین، تێگەیشتن و تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا کەموکوڕی و هەڵەی زۆر جدی کرد. بەهۆی ئەمەوە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات کەوتە پراکتیکەوە و سیستەمی ئەشکەنجەدان، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی پەرەی سەند. هەروەها لە تێکۆشانی دوای پیلانگێڕییدا هەڵە و کەموکوڕی جدی ڕوویدا. بەهۆی ئەم دۆخەوە تەسفیەکردنی ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ لەو کاتەدا نەبینرا و ڕێگری لێنەکرا. ڕێبەر ئاپۆ، ئەم دۆخەی بە گۆڕینی پارادایم و نوێکردنەوەی پێكهاتەی پەکەکە، تەسفیەگەرای تەسفیە کرد.
٢٠ ساڵ لەسەر بنەمای پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیک پراکتیک بەڕێوەچوو. لەم پرۆسەیەدا هەم شتانێک نەکراون هەیە. دەبێت ئەم لاوازیانە بە باشی ببینین. چونکە وانەکانی ئەم پرۆسەیە مانادارتر و گرنگترن بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو. بۆ ئەمەش، بە تایبەت ئەندامانی بەڕێوەبەری دەبێت هەموو کادرەکانی پارت بە شێوەیەکی یەکگرتوو و قوڵ نزیکی ئەم پڕۆسەیە ببنەوە، ڕەخنە و ڕەخنەدانێکی ئەنجامگیری لەسەر بکەن، لە پێشنکەوتنی پراتیک یان پراکتیکی وانەی ڕاست و تێرکەر بە دەستبهێنرێت کە بتوانێت لەسەر ئەم بنەمایە خۆی پەروەردە و نوێ بکاتەوە. بۆچی؟ چونکە بەشداربوونی پڕۆسەکەی پێشمان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە لەسەر ئەم بنەمایە بە دی دێت. هەورەها ئەو ڕەوشەی لەمڕۆدا لەسەر بناغەی پارادایمی نوێ پێشدەکەوێت، هەمان شێوە لە ساڵی ١٩٩٠دا لەسەر بناغەی پارادیمی کۆن پێشکەوت. واتا ئەو پراکتیکەی لەسەر بناغەی پارادایمی نوێ پێشدەکەوێت ئاوا سەرکەوتوو نیە. ئەگەر ئەو پراکتیکە سەرکەوتو بوایە، ئێستا ڕووبەڕووی پڕۆسەیەکی وەها نەدەبووینەوە. بەمە شێوەیە زۆرجار ئەم ڕاستییەمان بە وشەی 'نەچووینە ناو پرادایمی نوێ' دەردەبڕین.
کاتێک ئاوڕێک لە ٢٠ ساڵی ڕابردوو دەدەینەوە، ئەمانەی دەبینین: دەبوو پارادایمی نوێ زیاتر لە کۆمەڵگە نزیکمان بکاتەوە، بەڵام لەم پرۆسەیەدا سەرەڕای ئەوەی کە تەڤگەرەکەمان لە ڕووی جەماوەرییەوە مەزنبووە، کادرەکان زۆرتر لەم پڕۆسەیەدا لە گەل دابڕابوون. پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکدا پچڕاوە. هەروەوها دەبوو لەم پڕۆسەیەدا کۆمەڵگەیبوون، ژیان و ڕێکخستنبوونی کۆمیناڵ زۆرترین پەرە پێ بدەین، بەڵام بە پێچەوانەوە لەم قۆناغەدا ماددەخوازی پەرەی سەندووە. بە باشی بڕوانن، ئەو تێکۆشانە ئایدیۆلۆژیانەی لەسەر بنەمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پێشدەکەون، هوشیاری و ژیانێکی وا کاریگەر پەرە پێ نادەن، بەشدارییەکی هێندە بەهێز لە شۆڕشدا ناکەن. کەسایەتییەکی کۆمەڵگەیی بەرهەم ناهێنن. لیبرالیزمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەشێوەیەکی بەهێز سەرهەڵدەدات، خەبات لە دژی ئەقڵیەتی پیاوی سالاری و ژیانی ئازاد کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن پەرەدەسەنێت، زۆر لاواز ماوەتەوە. بەکورتی ئایدۆلۆژیا نابێت بە ماڵی کۆمەڵگە، پەیوەست بەم دۆخەوە پەروەردە و ڕێکخستنی کۆمەڵگە پێشناکەوێت، هەربۆیە لاوازییەکی جدی لە پێشەنگایەتییدا هەیە.
ڕوونە کە لە ڕاپەڕاندنی خەبەتاکانی جەماوەردا ناتوانین وەها بە شێوەیەکی ڕاست پەروەردە و ڕێکخستنبوونی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەوپێش ببەین، بۆیە ناتوانین خەباتەکانی بونیاتنان بەهێزتر بکەین. هەموو شتێک وەک دامەزراوەیەکی بیرۆکراتی بوونی هەیە، بەڵام ناوەڕۆکەکەیان بەتاڵە یان بە ئاراستەی دەوڵەت و دەسەڵاتدا دەڕوات. تێگەکانی پارادایمی نوێ بەکاردەهێنین، بەڵام کاریگەری تایبەتمەندییەکانی پارادایمی کۆن لە پێشترە. لە سیاسەت و دیپلۆماسیدا بە شێوەیەکی بە هێز ناتوانین هێڵی کۆمەڵگەیی بەرەوپێش ببەین، لەم بابەتەدا بە لاوازی دەمێنینەوە. یان ناتوانین ئەم خەباتە بکەین یان ناتوانین سنووری دەوڵەت و دەسەڵات دەرباز بکەین. هەروەها نەمانتوانی لە نێو گەلدا پەیوەست بە گۆڕەپانی سەربازی پەروەردە و ڕێکخستنبوونی پاراستنی جەوهەری پێشبخەین، لە چیاش لە کۆمەڵگە دابڕان و بە تەواوەتی گەمارۆدران؛ ئەم دۆخە هەم لە دەستدانەکانمانی زیاتر کرد هەم کاریگەری سیاسی شەڕمانی لاواز کرد، هەروەها کاریگەری پڕوپاگەندەی شەڕی ئێمەی کەمکردەوە. تاوەکو دەچوو گۆڕەپانی شەڕ بەرتەسکتر دەبوو. ئیدی شەڕەکە بە تەنها لە چوارچێوەی ئەم سنوورە بەرتەسکەدا دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەبچێت.
هەرچییەک بیڵێین، هەموو ئەمانە ئەوەمان نیشان دەدەن کە لە لایەنی هۆشیاری و شێوازی پارادایمی نوێمان بە بنەما نەگرتووە، دەربازی ژیانمان نەکردوە. لەبەر ئەمەش سەرچاوەی سەختییەکانی ئەمڕۆ بەم ڕاستییەوە گرێدراون. هەڵمەتەکەی ڕێبەر ئاپۆش پەیوەستە بەم دۆخەوە و دەبێت بەم شێوەیە هەڵیسەنگێنین. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت بە ڕەخنەداینێکی ڕاستەقینە و تێرکەر خۆمان سەرڕاست بکەینەوە و نوێ بکەینەوە کە بتوانین بۆ پڕۆسەی نوێ ئامادە بین. دەبێت هەموو هەڤاڵان بزانن کە ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە لە پرۆسەی ڕەخنەداینداین. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'کۆنگرە چەند مانگ بەردەوامە، دەبێت خۆمان نوێ بکەینەوە'، مەبەستی ئەو ئەم ڕاستییەیە. لە بنەڕەتدا دەبێت هەڵوێستی ڕێبەرێتی کە پێشکەوت وەک دەستێوەردانێک هەڵسەنگێنین، لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی نوێ خۆمان بە ڕەخنە و ڕەخنەداینی بە هێز دەرباز بکەین. لە دوای ئەم ساتەوە لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین لەگەڵ ڕێبەرێتی ڕێپێوان بکەین و پێویستییەکانی پڕۆسەکەش جێبەجێ بکەین.
هاوڕێیانی هێژا!
بێگومان لەم پرۆسەیەدا لەڕووی تێگەیشتن و جێبەجێکردنی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتییەوە کێشە دروستبوون، بەڵام ئەم پرسانە، هەڵە و کەموکوڕییانە، ئەوە ناگەیەنن کە لەم پرۆسەیەدا تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕانە ئەنجام نەدراوە. نابێت بەم شێوەیە یەک لایەنە و بە زمانی نکۆڵیکردن سەیر بکرێن. ئەمە ڕاست نییە. پێچەوانە، لەم ٢٠ ساڵەی دواییدا لەسەر بنەمای پارادایمی نوێ خەباتی زۆر گرنگ ئەنجام دراوە و تێکۆشانی زۆر مەزن کراوە. بەتایبەت لەم تێکۆشانەدا هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شکان و ڕێگەی لە سەرکەوتنی پیلانگێرییەکە کراوە. بەم شێوەیە پیلانگێرییەکە پوچەڵکرایەوە. هەروەها لەم پرۆسەیەدا پارتەکەمان گەورەتر بوو، لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوتر بووەوە. بەتایبەتی شۆڕشی ئازادی ژن دەستکەوتێکی زۆر مەزنی بەدەستهێنا. تێکۆشانی ئازادی بەناو هەر چوار بەشی کوردستاندا بڵاوبووەوە، کاریگەریشی بەسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا بڵاوبووەوە. بەرخۆدانەکەی داعیشی تێکشکاند بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوو بە هیوا و جۆشێکی نوێ.
لەم ٢٠ ساڵەدا ١٠ساڵی یەکەم لە تێکۆشانێکی گەورەدا بە تاکتیکی فرەلایەنەدا تێپەڕی. هەروەها ١٠ ساڵی ڕابردوو بە بەرخۆدانی بزووتنەوەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان لە دژی هێرشە فاشیستیە-کۆمەڵکوژییەکان، کە دوژمن ویستی لەسەر بنەمای 'پلانی بەچۆکدا هێنان' تەڤگەری ئازادیمان لەناویان ببات، تێکۆشان پەرەی پێدرا. لەم پڕۆسەیەدا گەریلا سەرەتا لە زاپ و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و سەرتاسەری کوردستان بە بەخۆدانێکی فیداییانەی بەڕێوە برد. لە ئەنجامدا گەریلا بە شەڕی خۆیان هێرشە فاشیستیە-کۆمەڵکوژییەکانیان تێکشکاند و پلانی داگیرکەرانیان پووچەڵکردەوە. شەڕ هەروەها لە تونێلەکاندا پەرەی سەند، سەرەتا لە زاپ و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کاریگەرییەکانی گەیشتە لوتکە. هەموو ئەو هێرشانەی کە بە پاڵپشتی ناتۆ ئەنجامدران، بە شەڕی تیم و تونێلەکانەوە شکستیان هێنا. گەریلا بە هێزی جەوهەری خۆی بە تەکنیکی خۆی لە دژی هەواڵگری و تەکنەلۆژیای دوژمن پەرەی بە خۆی دا و لەسەر ئەو بنەمایە 'پلانی بەچۆکداهێنا'نیان پووچەڵ کردەوە. بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی گەریلای قارەمان، بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجانمان، گەل و دۆستانمان بە بێ ڕاوەستان تێکۆشانیان کرد. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، هەڵمەتی ئازادیی جیهانی دەستی پێکرد، بە واتایەکی تر، هەم تێکۆشانی ئێستا و هەم پەرەسەندنی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی، هێرشەکانی دوژمنیان تێکشکاند. لە ئەنجامدا دوژمن ناچار بوو بەردەوام بکەوێتە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ. بێگومان هەم کۆنگرەی ئێستا و هەم پرۆسەی نوێی پەیوەست بەم تێکۆشان و هەڵمەتەوە گەشەی کرد. بێگومان ئەم تتکۆشانە نەیتوانی دەسەڵاتی ئێستا بڕووخێنێ و بەرەو سەرکەوتنمان ببات. بەڵام لە ڕێگەی ئەم تێکۆشانە مەزنەوە، سیاسەتە فاشیستی، داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دوژمن هەڵوەشایەوە و قەیران و گرژییەکانی دەسەڵاتی قووڵتر کردەوە، بۆیە دەسەڵاتی تورکیا ناچار بوو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بکەوێتە دانوستانەوە. بۆیە ئەنجام و پێشکەوتنەکانی ئێستا نەک بچووک نین بەڵکوو دەستکەوتێکی مەزنی بەدوای خۆیدا هێنا و زەمینەی بۆ پرۆسەیەکی وەها ئامادە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، لەبەر ئەوەی جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خێرایی پەرەی سەند، دۆخەکە بە جۆرێک بوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣شەڕی غەززە دەستی پێکرد، حەماس و حیزبوڵا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گورزی قورسیان بەرکەوت، ڕژێمی بەعس لە سوریا رووخا و شەپۆلی گۆڕانکارییەکان گەیشتە بەردەرگای ئێران و تورکیا، زەمینەی بۆ پرۆسەیەکی لەو شێوەیەی ئێستا ڕەخساند. بەو بۆنەوە ترس و مەترسی مانەوەی دەوڵەتی تورکیادا کەوتە ڕۆژەڤی دەسەڵاتدارانەوە. واتە کاتێک بزووتنەوەکەمان و گەلانی تورکیا لە ناوخۆدا گوشارەکانیان بۆ دیموکراسی زیاد کرد و سیستەمی سەرمایەداریی نێونەتەوەیی لە دەرەوە داوای گۆڕانکاری لە تورکیا کرد، دەوڵەت باخچەلی مەجبوور بوو هەنگاوی بنێت. بۆیە لەو چوارچێوەیەدا بانگەوازی کرد.
یانێ پڕۆسەی ئێستا بە هۆی ئەم ڕووداوە سیاسی و سەربازییانەوە پەرەی سەند. ڕێبەر ئاپۆش هەم بەهۆی کاریگەریی بەرخۆدانی گەل و گەریلا و هەم بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی جیهانی سێیەمەوە وەڵامی بانگەوازییەکانی دەوڵەت باخچەلی دایەوە. بەکورتی قۆناغی ئێستا هەم لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، لە ڕووی ڕێکخراوەییەوە و هەم لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە و لەسەر پێشهاتە سەربازی و سیاسییەکان روویداوە. هەروەها ئەم ڕاستییە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە. بۆیە بارودۆخی ئێستا لەلایەن هەموو هەڤاڵانەوە دەزانرێت. بەڵام لەم پرۆسەیەدا دەبێت ئەم ڕاستیانە لەبیر نەکرێت و لەسەر ئەم بنەمایە بەدواداچوون بۆ پێشهات و گۆڕانکارییەکان کە سات بە سات ڕوودەدەن، بکرێت.
هاوڕیانی هێژا
ئەمڕۆ ڕێک دوای کۆنگرەی ١١ی پەکەکە، ١٢ ساڵ تێپەڕی و کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە بەڕێوەدەچێت. بەپێی بنەما سەرەکیەکانی ناوخۆ، دەبوو لەم ١٢ساڵەدا ٢کۆنگرەی دیکە ببەسترێت. هەرچەندە ناوبەناو کۆمیتەی ئامادەکارمان بۆ کۆنگرە ئەرکدار دەکرد، بەڵام کۆنگرە نەبەستران. بۆ ئەمەش دوو هۆکار هەیە: "یەکێکیان پەیوەندی بە ئەمنیەتەوە هەبوو. بەڵام ئەمە هۆکاری سەرەکی نییە. هۆکاری سەرەکی خۆ بە ڕێکخستن کردن نەبوو لەسەر ئاستی کۆنگرە."
وەک دەزانرێت کۆنگرەی ١١بە ئەرکی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوت. دەبوو کۆنگرەی نوێ بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە مێژووییانە بەدی بهێنرێت بکەوتبا ڕۆژەڤەوە. بەڵام لە پرۆسەی ڕابردوودا نەمانتوانی بە تەواوی ئەم سەرکەوتنە بەدەست بهێنین. بە واتایەکی تر نەمانتوانی زەمینەی کۆنگرەی نوێ بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێنین. بۆیە لە ئاستی کۆنگرەدا نەمانتوانی بگەینە بڕیاری نوێ. ئێمە ناوبەناو بڕیار و پلانمان بۆ کۆنگرە دەدا، بەڵام لە ئەنجامدا نەمانتوانی جێبەجێی بکەین. بۆ پەرەپێدانی تێکۆشان لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل، پێویستمان بە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی و هەروەها کۆمیتەی بەڕێوەبەریش هەبوو. بێگومان ئێمە لەو چوارچێوەدا هەتا کوو پێویست بوو کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی و کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجامدرا. بەم شێوەیە بڕیاری پێویست لەو کۆبوونەوانەدا بۆ بەرخۆدانی مێژوویی دەست نیشان کرا. لە ڕێگای ئەو کۆبوونەوانەوە هێندە کە پێویست بوو، هەم تێکۆشان و هەم ڕێکخستنمان لە ئاستێکی بەرزدا لەبەر چاو دەگرت. بێگومان بارودۆخی ئێستا بۆ ئێمە دەبێتە بابەتی ڕەخنە و ڕەخنەدانەوە. لەم بابەتەدا کەموکوڕی و لاوازی هەیە. هەروەها لەسەر ئەم بنەمایە لە پرۆسەکە نزیک دەبینەوە. پێویستە لەسەر بنەمای کەموکوڕی و هەڵەکانمان هەڵسەنگاندن بکەین، هەروەها هۆکاری کەموکوڕییەکان و هەڵەکان ئاشکرا بکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە بواری پراکتیکی ئێستا لە ئاستێکی دروست و ڕەزامەند تێکۆشان بەرز بکەینەوە.
ئێستا پاش ١٢ساڵ هەلومەرجی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە دروست بووە. ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ کەوتووتەوە ڕۆژەڤ و زەمینەی کۆنگرەی ئامادە کردووە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت باش بزانین چۆن گەیشتینە کۆنگرەی ١٢هەم و بە شێوەیەکی دروست و ڕەزامەند لە گرنگی و مانا مێژووییەکەی تێبگەین. ئێستا کۆنگرەی ١٢پاش، ٤٧ ساڵ، بەقەد کۆنگرەی یەکەممان گرنگ و مێژووییە. بێگومان ئەم کۆنگرەیە لەسەر بنەمای تێکۆشانی ٤٧ساڵەی پەکەکە بەرهەم هاتووە. بۆیە لە کۆنگرەی یەکەم فراوانتر و مانادارترە. بە کۆنگرەی یەکەم، حیزب بە فەرمی دامەزرا و دەستێوەردانێکی مێژوویی بنەڕەتی لە دژی لەناوبردنی نەتەوەیی دەستپێکرد، سەرەتای مێژوویەکی نوێی ئازادی بوو. هەروەها کۆنگرەی ١٢کۆتایی بەم قۆناغە دێنێت کە بە سەر ئەو ناو و ڕێکارانەوە بەڕێوەچوو و سەردەمێکی نوێ لە مێژووی ئازادیدا دەست پێدەکات. کۆنگرە ڕێگای بۆ گەلی کورد ڕوون کردەوە، ئێستا کۆنگرەی ١٢هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ هەموو گەلانی بندەست، بەتایبەتی ژنان و گەنجان و هەموو مرۆڤایەتی پەیام و بانگەوازی هەیە. ئەم کۆنگرەیە ڕێگا بۆ تێکۆشانێکی نوێ بۆ ئازادی هەموو گەل و گەلانی بندەستی جیهان دەکاتەوە. هاوکات بەم کۆنگرەیەوە ڕێکخستنی پەکەکە کۆتایی بە کار و خەباتی دەهێنێت، هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن ڕادەگیرێن و تێکۆشانی چەکداری وەک ستراتیژی بنەڕەتی کۆتایی پێدەهێنرێت. بە ستراتیژ و ڕێکخراوی نوێ، لە هەموو بوارێکدا ڕێگای ئازادیی کورد دەکرێتەوە، ڕێگای تێکۆشانی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەکرێتەوە. ئەگەر بە وردی سەیر بکرێت بۆمان دەردەکەوێت کە پەکەکە تەنانەت وەک ناویش لە ڕووی بناغەی کۆمەڵایەتی و پرەنسیپە ئایدۆلۆژییەکانی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە وڵامدەر نییە. لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە لە چوارچێوەی گۆڕان و گۆڕانکاری پێویستدا، گۆڕانی فکریی و نوێبوونەوەی ڕێکخراوەییمان بە باشی پەرەی پێنەداوە؛ بۆیە ئێستا ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردان لەم دۆخەدا دەکات و لە ڕێگەی کۆنگرەوە، پەکەکە کۆتایی پێدەهێنێت و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دەهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بەم هەڵوێستە ڕادیکاڵانە ڕێگا بۆ گۆڕانکاری و نوێبوونەوە دەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ تەنانەت خۆی گۆڕیوە، لەسەر ئەم بنەمایە ئێستا دەیەوێت پەکەکە و ئێمەش بگۆڕدرین؛ بەم گۆڕانکارییە دەیەوێت کۆمەڵگا و سیستەمیش بگۆڕێت. پێویستە وەکوو خۆی لە هەموو ئەم ڕاستیانە تێبگەین، هەروەها لە ڕاستییەکانی کۆنگرەی ١٢ تێبگەین و بەسەر گۆڕان و گۆڕانکارییەکاندا سەرکەوین هەتا بتوانین بە شێوەیەکی بەهێزەوە دەست بەر پرۆسەی نوێ بکەین.
هاوڕیانی هێژا
زۆر ڕوونە کە کۆتایی هێنان بە پەکەکە کۆتایی بە بزووتنەوەی ئازادی شۆڕشگێڕانە ناهێنێت، بەپێچەوانەوە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ. بزووتنەوەی ئاپۆیی کۆتایی بەو سەردەمە دەهێنێت کە بەناوی پەکەکەوە هەتا ئێستا بەڕێوەچووە، پەکەکە لە شوێنی مێژوویی خۆیدا دادەنێت و بەم شێوەیە سەردەمێکی نوێی تێکۆشان دەکاتەوە. سەرەتا دەبێت هەموومان زۆر باش ئەم ڕاستییە ببینین و لەسەر بنەمایەکی ڕاست بە دروستی لێی تێبگەین. بێگومان پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە خۆمان نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بۆ پرۆسەی نوێی بزووتنەوەی ئاپۆیی ئامادە بکەین.
ئێمە هەموومان باش دەزانین بۆچی گۆڕانکارییەکی وا بنەڕەتی پێویستە. ئێمە لە ئێستاوە ٢٠- ٣٠ ساڵە لە ناوەڕاستی گۆڕان و گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیەداین. ڕێبەر ئاپۆ ویستی بە ئاگربەستەکەی ١٧ی ئاداری ١٩٩٣ گۆڕانکارییەکی ستراتیجی لەو شێوەیە ئەنجام بدات، بەڵام بە هەندێک هۆکار نەمانتوانی ئەمە بەدەست بهێنین. ڕێبەر ئاپۆ، لە ساڵانی ١٩٩٠دا، ویستی بە هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە سۆسیالیزم لە ڕووی ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنەوە گۆڕانکاری بکات و زەمینەی گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە دەست پێ بکات. هەروەها ویستی قەیرانی ڕێکخستنی- فیکریی کە بەهۆی سۆسیالیزمی پێکهاتەییەوە پەرەی سەندبوو تێپەڕێنێت. هەروەها لە دوای پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، له ژێر سیستەمی گۆشەگیریی، ئەشکەنجە و جینۆسایدی ئیمرالی، کاری بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی ئێستای کرد، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە خوێندنەوە و بەدواداچوونەکانی قووڵتر کردەوە. لە ساڵی ٢٠٠١ ڕێبەر ئاپۆ بە پارێزنامەی 'لە دەوڵەتی کاهێنی سۆمەرییەوە بۆ شارستانیەتی دیموکراتیک' داوای گۆڕینی ناوی پەکەکەی کرد. له سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٠٢ بە بەستنی کۆنگرەی ٨ ناوەکە گۆڕدرا بۆ 'کادەک' و کەوتە ڕۆژەڤەوە.
ڕێبەر ئاپۆ قەیرانی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی بە قووڵبوونەوەکانی لە پرۆسەی ٢٠٠٣ -٢٠٠٤ و بە گۆڕینی پارادایم، تێدەپەڕێنێت. لەسەر ئەو بنەمایە پەکەکەی سەر لەنوێ پێناسە کردەوە و لە هەمووی گرنگتر نوێ بوونەوەی پەکەکە وەک ڕێوشوێنێک لە تێکۆشان دژ بە هەڵوەشانەوە خستە ڕۆژەڤەوە. لە پارێزنامەکەیدا بە ناوی "پاراستنی گەل"، بنەما سەرەکییەکانی خۆی بە وردی لە "مانیفێستی کۆمەڵگەی دێموکرات"دا بە پارادایمی ئیکۆلۆژی، ئازادی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕوونکردەوە. لە ڕاستیدا دەبوو لە ماوەی ئەم ٢٠ساڵەدا لە ڕووی ئایدۆلۆژی، ستراتژی و ڕێکخستنەوە گۆڕان و گۆڕانکاری بە پێی پێویستی پارادایم دەستی پێ بکردایە و خۆمان نوێ بکردایەتەوە. لەبەر ئەوەی نەمانتوانی ئەم کارە بە شێوەیەکی دروست و ڕەزامەند و بە تەواوی ئەنجام بدەین، ئەم دۆخە وەک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کۆنگرەی ١س٢دا هێنرایە رۆژەڤەوە.
هەروەها ئەو گۆڕان و گۆڕانکارییەی کە نەمانتوانی لەڕووی هۆشیاری و ڕێکخراوەییەوە بیکەین، جارێکی دیکە بە ڕوونی لە ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی ١٢هەم ناردوویە پێشکەش دەکرێت. بۆیە پێویستە بە دروستی لە هەموو ئەو شتانە تێبگەین کە لە ڕێنماییەکەدا دەربڕدراون. ئێمە وەک بەرێوەبەری لە گەڵ هەموو ئەمانەدا کۆکین و لەسەر ئەم بنەمایە بنەمایە گۆڕان و گۆڕانکاری بۆ خۆمان بەبنەما دەبینین. ئێمە وەک کادرانی ئاپۆیی دەبێ بە دروستی لە هەموو ئەو شتانە تێبگەین و لەسەر ئەم بنەمایە شۆڕشێکی دەروونی، ویژدانی و شۆڕشێکی کەسایەتی ئەنجام بدەین.
ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی ڕوون ئەو بڕیارانە دەخاتە ڕوو کە پێویستە کۆنگرەی ١٢ لەسەری بڕوات. هەروەها بە ئاشکرا هۆکارەکانی ئەمانەش دەخاتە ڕوو. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا کە بۆچی بارودۆخی ئێستا لە ڕووی تیۆری سۆسیالیستی و شێوازی تێکۆشانەوە پێویستە، دیسان ڕایدەگەیەنێت کە سۆسیالیزمی دەوڵەتەپەرەست و شەرکەر بە پراکتیکی سۆسیالیزمی پێکهاتەیی کەوتووتە بن کاریگەرییەوە، بۆیە کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی دیموکراتیک دەبێت لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک بنیات بنرێت. لەو چوارچێوەیەدا زیاتر سەرنجی لەسەر گرنگی تێکۆشانی سۆسیالیستی و ڕێکخستنی ئینتەرناسیۆنالیستییە. بێگومان ئەم دۆخە چۆن کاریگەری لەسەر پەکەکە و کوردستان دەکات لەسەری ڕادەوەستێ، هەروەها ئەو دۆخەی کە لە کوردستان بە تێکۆشانی پەکەکەوە سەریهەڵداوە بە وردی ڕوون دەکاتەوە. دەشڵێت، ئێستا هەبوونی گەلی کورد بە بەرخۆدانی پەکەکە کەوتە ڕۆژەڤی هەموو جیهانەوە. بۆیە ئێستا پەکەکە ڕۆڵی مێژوویی خۆی بەئەنجام گەیاندووە. ئێستا ئیتر چارەسەری کێشەی ئازادی لەبەردەمماندایە. ئەمەش لەسەر بنەمای سیاسەت و تێکۆشانی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێت.
ئەو شتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پرسی کورد و کوردستان باسی دەکات زۆر ڕوون و کراوەن، بۆیە پێویستە زیاتر سەرنج لەسەر ئەم بابەتە بێت و باشتر لێی تێبگەین. ڕێبەر ئاپۆ بە دڵنیاییەوە دژی ئایدۆلۆژی دەوڵەت نەتەوەیە. بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەو چارەسەرانە قبوڵ ناکات کە لەسەر بنەمای دەوڵەت نەتەوە پەرەی پێبدرێت. لەبەر ئەوەی شەڕی ئازادیی نەتەوەیی چارەسەری دەوڵەت نەتەوە دەکاتە بنەمای خۆی، بۆیە بەتەواوی دژایەتی دەکات. بۆیە لە پرسی کورددا، لە شوێنی چارەسەری دەوڵەت نەتەوە، چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک بەبنەما دەگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە، لەبری ستراتیژی شەڕی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی، ستراتیژی تێکۆشانی سیاسەتی دیموکراتیک پێشکەش دەکات. پێویستە بگوترێ کە هەلومەرجی دامەزرانی پەکەکە و سەردەمی ئێستامان وەک یەک نییە، دیسانەوە لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پارادایمی گۆڕیوە، گۆڕانکاری لە بەرنامە و ستراتیژی سەرەکیدا دروست بوو.
ڕێبەر ئاپۆ لە کۆنگرەی ١٢هەمدا دەیەوێت هەندێک بڕیار پەسەند بکرێت. هەروەها هۆکاری وەرگرتنی ئەم بڕیارانەش دەخاتە ڕوو. مرۆڤ دەتوانێت بە وردی ئەم هۆکارانە باس بکات. ئەم هۆکارانە بە شێوەیەکی ڕوون، دیار و ڕاشکاوانە لە ڕوانگە و نامەی ڕێبەردا هاتووە. بۆیە پێویست ناکات ئەم هۆکارانە دووبارە بکرێتەوە. پێویستە لە هەموو ئەم بیرۆکە ڕاستانە تێبگەین و بیخەینە ڕوو. ئەگەر بتوانین ئەمە بکەین، ئەوا دەتوانین بە باشی لە ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بە شێوەیەکی دروست وەریبگرین و بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکەین. ئەگەر بتوانین بگەینە ئەم ئاستە، ئەوا بە تەواوی لە ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەین. هۆکاری پێشکەوتنەکانی ئەم سەردەمە دەبینین، هەروەها وردتر و قووڵتر لە پرۆسەکە تێبگەین؛ ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئێمە تا کۆتایی لە ناو جۆش خرۆشی ئەم پرۆسەیەدا بەردەوام دەبین و دەژین.
هاوڕیانی هێژا
پەکەکە بەناوبانگترین و دەنگدانەوەی مێژوویی لە کوردستانی خوڵقاندووە. پەکەکە بۆتە ناوی قارەمانانی کورد، ناوی ئازایەتی، بوێری و فیداکارانی کورد. لەسەر بنەمای ئازادی ژن نوێنەرایەتی هەبوون و ژیانی ئازاد دەکات. حەقیقەتی کورد لەسەر بنەمای هێڵی ئاپۆیی سەرل نوێ دەخوڵقێندرێتەوە. لەکوردستان بە بوونی پەکەکەوە، ئازایەتی، فیداکاری، پاڵپشتی و هاوبەشی لەسەر هێڵی کەرامەت و شکۆمەندی گرێدراوبوون و فیداکاریی دیسان مانای خۆیان بەدەست هێنایەوە. بزووتنەوەی ئاپۆیی، بەناوی پەکەکەوە، هەموو ئەو شتانەی خوڵقاندووە و ئێستا بە کۆنگرەی ١٢هەمەوە بە پیتی زێڕین لەسەر مێژووی کوردستان ئەم ڕاستیانە دەنووسێت. هەموو ئەمانە بە ئیرادە و بڕیاری خۆیەوە دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێ لە ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگای دیموکراتیکدا زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت. پەکەکە هەمیشە لە مێژوودا یادی بەرز ڕادەگیردرێت و لە مێژووی کوردستاندا وەک قارەمانێکی ڕاستەقینە و بزووتنەوەی ئازادی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
زۆر ئاشکرایە کە مێژووی پەکەکە میراتێکی زۆر گەورە و بەهێز بۆ گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی بەدوای خۆیدا بەجێدەهێڵێت. ئێستا ئەم میراتە لەم سەردەمە نوێیەدا دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەمیشە ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە کوردستان بەرەوپێش دەبات. ئەگەر پەکەکە بە شێوەیەکی ڕاست نوێنەرایەتی بکرێت و میراتەکەی بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنرێت، پێشکەوتنە دیموکراتیک و ئازادیخوازانەکان لە داهاتوودا زیاتر سەر هەڵدەدەن.
باشە ئەمانە چۆن دروست بێت؟ بێگومان هیچ شتێک لە خۆیەوە ڕوونادات، بۆیە ئەمانەش بەخۆی دروست نابێت. بێگومان هەموو شتێک بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بە هێزی جەوهەری گەل و ئیرادەی خۆیان بەدی دێت. بەڵام هێشتا ڕۆڵی کادرانی پێشەنگ، کە بتوانێت نوێنەرایەتی ڕاستی چالاکی بکات، یەکلاکەرەوە دەبێت. بە واتایەکی تر ڕۆڵ و ئەرکی شۆڕشگێڕە فیداییە لێهاتووەکان کۆتایی نایەت، بە پێچەوانەوە ئەرکە گەورە و جەوهەرییەکە لە ئێستا بەدواوە دەست پێدەکات. لەو کاتەدا دەبێت هەموو کادرەکان لەسەر ئەم بنەمایە خۆیان پەروەردە بکەن و لە ڕێگەی ڕەخنەدانەوە خۆیان نوێ بکەنەوە و لەسەر ئەم بنەمایە پرۆسەی نوێ دەست پێ بکەن. بۆ ئەمەش دەبێت بەشێوەیەکی بەهێز و وریاییەوە لە سەر پارادایمی ئاپۆیی ڕاوەستن. هەروەها هەڵوێستێکی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنی زۆر بەهێز پێویستە. مرۆڤ دەبێ بتوانێت بە ستراتژی و تاکتیکی جیاواز هێزی تێکۆشان و خوڵقاندنی بەهێز نیشان بدات. بەتایبەتی لە پڕۆسەی نوێدا، بەبێ هیچ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنێکی فەرمی، دەبێت مرۆڤ بتوانێت بە ڕێوەبەری هزر و ئایدۆلۆژی لەسەر ڕێکخستن ڕاوەستێ و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. بۆ هەموو ئەمانە پێویستە لەسەر بنەمای بیر و باوەڕی بەشداربوونی خۆمان مەزنتر بکەین.
هاوڕیانی هێژا
پێویستە ئێمە مێژووی ڕاستی خۆمان تێبگەین و لەم بابەتەدا بە ویستی خۆمان نزیک نەبینەوە، خۆمان فریو نەدەین. کاتێک سەیری مێژووی خۆمان دەکەین، دەبینین کە سەرەتا ئاپۆچی بوون هەبوو. ئاپۆچی بوون، هۆشیاری، شێوازی ژیان، ئایدۆلۆژی، ڕێکخستن و هێڵی چالاکیمان هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک وتی: "ناوی خۆمم داوە بەم بزووتنەوەیەوە". مەبەستی ئەوە ئەمە بوو. بزووتنەوەی ئاپۆیی سەرەتا خۆی بە "بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کوردستان" ناساند، پاشان بە "یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان" و دواجاریش پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە و دەستی بە تێکۆشان کرد. ڕێکخراو و سیستەمی جۆراوجۆری لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ پراکتیزەکردنی هێڵی ئاپۆیی بنیات نا. لەسەر ئەم بنەمایە، وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "لەچوارچێوەی "تۆڕی بەڕێکخستن بوون" دا، کۆمەڵگەی کورد بە هەزار و یەک گرێ لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵاتدا گرێدرا و ڕێکخراوێکی بەهێز لەم ئاستەدا پێشکەوت. بێگومان ئێستا لەگەڵ کۆتای هێنان بە پەکەکە گەلی کوردستان بێ ڕێکخستن نامێنێتەوە. ئەگەر شتێکی وەها ڕووبدات کورد نامێنێت و ڕووبەڕووی لەناو چوون دەبێتەوە. پێویستە بزانن کە کۆمەڵگای کوردی خاوەنی ڕێکخستن و چالاکی خۆی دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا بە دڵنیاییەوە نابێت بە هەڵە تێبگەن، نابێت کاریگەری هێرشەکانی شەڕی تایبەت لەسەرتان بێت و پێویستە بەردەوام بن لە تێکۆشانی خۆیان بۆ ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت. بێگومان چیتر کار و چالاکی بەناوی پەکەکەوە ناکرێت، بەڵکو ڕێکخراوە سیاسییەکانی کۆمەڵگای کوردی بەردەوام دەبن، بەهێزتر و بەرفراوانتر تێکۆشانی خۆیان بەڕیوە دەبەن. هەروەها ئەگەر هەلومەرجی گونجاو دروست ببێت، ڕێکخراوەکانی تێکۆشانی چەکداری، چەک دادەنێن و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دەهێنرێت. هەروەها هەوڵە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئایدۆلۆژییەکانی ناو کۆمەڵگا بە ڕێکخستن بوونی دیموکراتیکی خۆیان بەردەوام دەبن. هەتا ئەو ڕێکخراوەی هەیە مەزنتر بێت، بەپێی ئامانجی ڕێکخراوەییمان سەر لەنوێ دادەمەزرێتەوە.
ئێمە کەسانێکی ئاپۆین. ئەمە کە ڕوونە. ئەگەر بتوانین ببینە ئاپۆییەکی ڕاستەقینە و دروست، واتە ئەگەر بتوانین بە باوەڕ و تێگەیشتنی ڕاستەقینە وەک حەقی و کەمال، وەک مەزڵوم و خەیریەکان، وەک قەرەسونگور و عەگیدەکان، وەک هەڵمەت، فوئاد و ڕەزاکان، وەک سارا، بێریتان و زیلانەکان، وەک نوودا، ڤیان، شیرین و شیلانەکان، وەک دەلال، چیچەک و لەیلاکان، بەشداری ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ ببین، ئەو کاتە دەتوانین بەسەر هەموو سەختی و بەربەستەکاندا سەرکەوین و بە تەواوەتی لەو پرۆسە نوێیەی کە پێشماندایە سەرکەوین. بۆیە پێویستە هەموومان بە دڵ و گیان باوەڕمان بەم پرۆسە هەبێت و پێگەی ژیانێکی لەو جۆرە بۆ خۆمان بەبنەما بگرین و هەتا کۆتایی بەردەوام بین.
لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی ١٢هەممان دەخوازین و دڵنیاین کە سەردەکەوین. هەروەها داوا لە هەموو هەڤاڵان، سەرەتا نوێنەرانی کۆنگرە، هەڤالانی ژن و پیاو بە شێوەیەکی دروست و ڕاست لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ تێبگەن و بە سەرکەوتوویی بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، خۆیان لە هێڵی ئاپۆییدا نوێ بکەنەوە، لەسەر ئەم بنەمایە خۆیان بۆ پرۆسەی نوێ ئامادە بکەن، ببنە ملیتانی بەبڕیاری هێڵی ئاپۆیی، لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت بە بیر و باوەڕی ڕاست بەشداری هێڵی ئاپۆیی بن، هەروەها بەشیوەیەکی بەهێزتر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکبخەن!
پەکەکە کە ئازادی کورد و سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دیموکراتیکی خوڵقاند، بەردەوام بۆ هەمیشە دەژیت و بەبیر دەهێنرێتەوە!
لە سەر هێڵی ئاپۆیی کە هەمیشە خۆی نوێ دەکاتەوە، پێشکەون، لەسەر هێڵی ئاپۆیی کە هەمیشە بەرەو سەرکەوتن دەڕوات، پێشکەون!
شەهیدان نامرن!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!
٤ی ئایاری ٢٠٢٥
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە."