پەکەکە: گەریلاکانی ئازادی ئاگری نەورۆز لە ئاسمان دەکەنەوە
پەکەکە: گەریلاکانی ئازادی، کوردستان بۆ داگیرکەران و قڕکەران دەکەنە گۆڕستان. بەو گورزە تەکنەلۆژیاییەی لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان وەشاند، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان لە ئاسمانەکاندا کردەوە.
پەکەکە: گەریلاکانی ئازادی، کوردستان بۆ داگیرکەران و قڕکەران دەکەنە گۆڕستان. بەو گورزە تەکنەلۆژیاییەی لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان وەشاند، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان لە ئاسمانەکاندا کردەوە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی نەورۆزەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
پەکەکە رایگەیاند: "لە نەورۆزێکی نوێداین کە رۆژی یەکێتی، ئازادی، بەرخودان و سەرکەوتنە. ئەم نەورۆزە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، دەبێتە نەورۆزی ئەو هەڵمەتەی کە ئێمە لە سەر ئاستی جیهانی بەرەوپێشمان بردووە. ئاهەنگەکانی نەورۆز کە گەلە وڵاتپارێز و دۆستە دیموکراسیخوازەکانمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەر چوار لای جیهان سازیان کرد، بۆ هەڵمەتی ئازادیی جیهانی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)ی ٢٠٢٣ دەستیان پێکرد لوتکەیەکی نوێی سازکرد. بە هەموو کەسی نیشان دەدەن کە لە ساڵی نوێی نەورۆزدا هەڵمەتی ئازادی سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت".
لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا هاتووە:
"لەسەر ئەم بنەمایە سەرەتا جەژنی ئازادی نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیانمان، گەل و دۆستانمان، ژنان و گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران پیرۆز دەکەین؛ لە ساڵی نوێی نەورۆزدا هەر کەس کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێووەدەبات هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. لە کەسایەتی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغاندا هەموو شەهیدانی نەورۆزمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. ئێمە داوا لە هەمووان ئەوانە دەکەین کە ئاگری نەورۆز لە دڵیاندایە، با لە دژی زوحاکەکانی ئەمڕۆ ببنە کاوەی سەردەم".
نەورۆزی ٥٢هەمینی رێبەرایەتیە
ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەوەی نەورۆزی گەیاندە واتای راستەقینە و گەیاندیە ئاستی ئەمڕۆ، رێبەر ئاپۆیە. لە نەورۆزی ١٩٧٣دا بناغەی رێکخستنی پەکەکەی دانا و تێکۆشانی نوێی ئازادی دەستپێکرد. هەموو رۆژێک لەسەر هێڵی قارەمانی تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێش برد و هەموو رۆژێکی گۆڕی بۆ رۆژانی نەورۆز. ٥١ ساڵە بە قارەمانێتی تێدەکۆشێت، پارتی نەورۆز، گەریلای نەورۆز و گەلی نەورۆزی ئافراند. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی گەلی کورد گۆڕی بۆ نەورۆز و راستی گەلێک، کە هەرگیز لەناو ناچێت و نابەزێت، هێنایە کایەوە. هەربۆیە ئەم نەورۆزەی ٥٢یەمین هەموو کات دەبێتە نەورۆزی راستەقینەی رێبەرایەتی. بۆ هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئامانجەکەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە، پتەووترین و بەهێزترین لوتکە سازدەکەن. نەورۆز مزگێنە بە گەلەکەمان دەدات کە تێکۆشان بە رۆحی بەرخودان و سەرکەوتن بەڕێوەدەبرێت، بە دڵنیاییەوە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات. هەروەها وەک ئەوەی ئێمە زۆر باش دەزانین، ئەو هێزە بنچینەییەی کە نەورۆزی گەیاندە رۆژی ئەمڕۆ شەهیدانی قارەمانی ئێمەن. ئەو کاروانەی ئازادی کە بە کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان دەستی پێکرد، بە شەهیدبوونی دەیان گەریلای قارەمان بەردەوام بووە؛ بە زەکیە، رەهشان، رۆناهی و بێریڤانەکان گۆڕدرا بۆ رێپێوانی راست و دروستی سەرکەوتن. شەهیدانی قارەمانمان نەورۆزیان گۆری بۆ راستی ئاززادی و سەرکەوتن. ئەوانەی بە راستترین شێوە بەشدارییان لە رێپێوانی ئازادیی نەورۆزی رێبەر ئاپۆدا کرد و گەورەترین هێزیان پێبەخشی، شەهیدانی قارەمانی ئێمەن. نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ش لەسەر ئەو بنەمایە پیرۆز دەکرێت و لە سەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان رێگەی لەبەردەم زانابوون و رۆشنبوونی بەهێز دەکاتەوە.
گەریلاکانمان ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان لە ئاسمانەکان کردەوە
ئەوانەی کە ئەم نەورۆزە بە راستترین شێوە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەژین، هێزی قارەمانی گەریلاکانمانە. بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و بەرخودانی گەریلا قارەمانەکان کە بە پێشەناگیەتی زاپ، ئاوێتەی یەکدەبن و مزگێنی ئازادیی دەدەنە گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان کە ناوەندەکەیان زاپە، گورزی قورسیان لە رەوە و مێگەلی فاشیست- قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە وەشاند و تائێستاش گورزی نوێی لێدەوەشێنن. بە داهێنەری ئەو تاکتیکەی بەرەوپێشیان برد و بە پێرفۆرمانسی تەکنەلۆژیایی کوردستان لە هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان دەکەنە گۆڕستان. نەک هەر سەر زەوی و ژێر زەوی، لە هەمان کاتدا ئاسمانەکانیشیان لە دوژمن کردووە بە دۆزەخ. بە گورزی تەکنەلۆژیایی کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان وەشاند، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان لە ئاسمانەکان کردەوە.
سڵاوی هاوڕێیانە ئاراستەی هێزی شەڕڤانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین
ئێمە سەرکەوتنی تەکنەلۆژیایی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە مزگێنی سەرکەوتنی واتاداری لەم جۆرە دەدەنە رێبەر ئاپۆ، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە دیموکراسیخوازەکانمان و بۆ ستەمکاران دەبنە مایەی ترس و بۆ مەزڵوم و ستەملێکراونا دەبنە هیوا، لێپێجینەوە لە هەموو جۆرە ستەم و داگیرکەرییەک دەکەن و رۆحی شەهیدانی قارەمانمان شاد دەکەن، لە ناخەوە پیرۆزباییان لێدەکەین و هیوای بەردەوامی دەخوازین. هێزی شەڕڤان و فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار کە لە هەر چوار لای کوردستان بە هەوڵدانی زۆر بەهێز شەڕی ئازادی پێشدەخەن، بە هاوڕێیەتیەوە سڵاویان ئاراستە دەکەین. ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ساڵی نوێی نەورۆزدا هێزی فیدایی گەریلاکانمان بە سەرکەوتن پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتی ئازادی دەکەن، کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی بە بنەما گرتووە.
داوا دەکەین کە ئاگری نەورۆز زیاتر گەش بکرێت
مسۆگەرە کە گەل، ژنان، گەنجان و هەموو گەلانی رەنجدەری خاوەنی راستی رێبەرایەتی، پێشەنگایەتی پارتی و هێزی گەریلا دەگەنە وشیاری قووڵ و بە شێوەی بەهێزتر خۆیان رێکدەخەن و تێکۆشانی ئازادی بێ پسانەوە و بێ وچان بەڕێوەی دەبەن. بەراستیش ئەمڕۆ لە کوردستان و جیهان دۆخی هەنووکەیی ئەمەیە. هەموو ژنان و گەنجان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانی دیموکراسی خوازمان کە خاوەن هۆشمەندی و رێکخستنبوونن ماوەیەکی درێژە روودەکەنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و بە پیرۆزبایی نەورۆز هەڵمەتی ئازادی جیهانیمان دەگەیەننە بەرزترین ئاست. لە چیاکانەوە تا زیندانەکان، لە کوردستانەوە تا دەرەوەی وڵات، لە هەموو گۆڕەپانەکان هەوڵ دەدرێت کە هەموو ئاستەنگی و دژوارییەکان تێپەڕێنن و ئەم نەورۆزە بکەنە نەورۆزی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. ئەمە بە واتای شایستەبوونە بۆ رێبەرایەتی، شەهیدان و گەریلاکان. باش دەزانین کە هەڵوێستی گەل، ژنان و گەنجان کە خاوەن وشیاربوونێکی بەو جۆرە و پەیوەستبوونی بنچینەیی بە رۆحێکی گیانبازانە دەجوڵێنەوە و هەرگیز نابەزن و شکست ناهێنن. لەم چوارچێوەدا ئێمە بە ڕێز و شکۆوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز گۆڤەندی ئازادی دەگێرن و لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەنگیان بەرزدەکەنەوە. داوا و بانگەوازمان گەشترکردنی ئاگری نەورۆزی ئازادییە.
رێپێوانەکانی ئازادیی گورزی قورسیان لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە وەشاند
ئەو رێپێوانە گەورەیەی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی بەرخودانی ئیمراڵی و زاپ لە لایەن گەنجان، گەلەکەمان و دۆستانمانەوە ئەنجامدران، گورزی گەورەیان لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە وەشاند و هاوسەنگی دیکتاتۆریەتی فاشیستیان سەروبن کرد. بەم جۆرە ئەو فاشیزمە ئیتر ناتوانێت لەسەر پێ خۆی رابگرێت و درێژە بە مانەوەی خۆی بدات. لەبەر ئەوە لە نێوان ئەمریکا، ئەوروپا و عێراقدا دێت و دەچێت و لە هەموو کەس دەپاڕێتەوە. هەموو سەرچاوەکانی تورکیا دەفرۆشێت و دەیەوێت لەو رێگەوە لە دژی بزوتنەوەی ئێمە و گەلەکەمان هێرشێکی نوێی داگیرکەری و قڕکردن ئەنجام بدات و خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەکات. پەیوەست بەوەش دەیەوێت خۆی لە چوارچێوەی هێرشێکی کۆتایی قڕکردن و لەناوبردندا رێکبخات و ئەو کردەوە چەپەڵانەی جێبەجێ بکات. ئەگەر سەربکەوێت، خۆی ئامادە دەکات کە دوای هەڵبژاردن و جەژن هێرشەکە ئەنجام بدات. پێویستە هەموو گەل و دۆستانمان ئەوە باش بزانن.
بە دڵنیاییەوە ویستن و جێبەجێکردن دوو شتی لە یەکتر جیاوازن. هەمووان وەک تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی دیکتاتۆر و دوژمنی گەلی کورد نین. هەروەها دیار نییە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ زیاتر کردنی فاشیزمی خۆیان چەندە هێز کۆدەکەنەوە. بەڵام ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل پێویستە ئێمە بە شێوەیەکی جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو هەوڵ و جموجۆڵە ئاماژەپێکراوانەی دوژمن بکەین و خۆمان بۆ تێکشکاندنی هێرشە چاوەڕوانکراوەکان ئامادە بکەین. پێویستە بە هێز و سیاسەتی خۆمان هێرشە چاوەڕوانکراوەکانی دوژمن تێکبشکێنین. لێرە تەنیا ئەوەندە دەڵێین، 'گەر بێن ئەنجامەکەشی دەبینن'. دیسان داوا لە هەموو دیموکراسیخوازان لە عێراقەوە تا ئەوروپا دەکەین کە نەبنە هاوکاری تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی ئاکەپە و مەهەپە.
نەورۆز ژیانەوەیە، رۆژێکی نوێیە، هاتنی وەرزی بەهارە و سەرەتای ساڵی نوێیە. بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی هیچ شتێک لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە خۆشتر و پیرۆزتر بوونی نییە. ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە، نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ بەم هۆشمەندی و رۆحەوە پێشوازی دەکەین و بە ئاوێتەکردنی بزوتنەوەی ئازادی جیهانی خۆمان و نەورۆز بەرەو سەرکەوتنی نوێ دەچین. ئێمە داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە بەشداری ئەم رێپێوانی ئازادییە ببن و ئاگری نەورۆز نەورۆزی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانێک گەشتر بکەن و هەڵمەتی ئازادی بەرەو سەرکەوتن ببەن!".
هـ . ب