پەکەکە: شۆڕشی رۆژئاوا بەشێکە لە شۆڕشی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەى ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاواوە رایگەیاند، "گەرچی لە جۆگرافیایەکی بچووکیشدایە، بەڵام شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا بەشێکە لە شۆڕشی سوریای دیموکراتیک و شۆڕشی کوردەستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەممووز لە رۆژئاوا لەسەر ماڵپەڕەکەیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکە:

"ئێمە دەست بە دەهەمین ساڵی شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا دەکەین، کە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢دا دەستیپێکرد. ئەو شۆڕشە نۆ ساڵە وەک ئەستێرەیەک جیهان رووناک دەکاتەوە، لە پێش هەموانەوە ژنان، گەنجان، کرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووە بە رووناکایی هیوایەکی نوێ. بە تێکشکاندنی چەتەکانی داعشی فاشیست، کە بووە بەڵا بۆ سەر کوردان، ژنان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، بە هەموو کەسی نیشاندا ئافراندنی جیهانێک بۆ ژیانێکی برایەتیی و دیموکراتیک و پێکەوەیی ئەستەم نییە. ئەزموون و کرداری دەستپێکی بیر و رامانی 'مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک'-ی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە، بۆیە خاوەنی وانە و گوڵبژێرێکی کۆکراوەی گرنگی شۆڕشگێڕییە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە رۆح و ئیرادەی ١٩ی تەممووز دەکەین، کە شۆڕشێکی گەورەیە.  

گەلانی باکوور و رۆهەڵاتی سوریا بە تایبەتی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئەو سەرکەوتنە شۆڕشگێڕی – دیموکراتیکانەوە پیرۆز دەکەین. شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا لە ١٩ی تەممووز لە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هێزەکانی ئازادی، گەلەکەمان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان و بندەستان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتیی رێبەرانی گەورەی شۆڕشگێڕی رۆژئاوادا شیلان کۆبانێ و خەبات کۆبانێ دا یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە رێزەو و منەتەوە دەکەینەوە. هەر کەسێک لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی لە دژی داگیرکەری شەڕی رزگاری بەرێوەدەبات، سڵاوی لێدەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

 شۆڕشی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا شۆڕشی ئازادیی ژنە

ئێمە دەزانین و بڕواشمان پێیەتی، ئەگەرچی لە جۆگرافیایەکی بچووکیشدا ئەنجامدرابێت، شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا پارچەیەکە لە شۆڕشی سوریای دیموکراتیک، شۆڕشی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەبەر ئەوەش لە پێش هەموانەوە ژنان، گەنجان سەرنجی هەموو بندەستەکانیان راکێشاوەتە سەر خۆیان، لە دژی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست بناغەى خۆیان بۆ سیستمی ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیک داناوە. بە تایبەتی لە دژی چەتەکانی داعشی فاشیست چوار لای جیهانیان کرد بە گۆڕەپانی چالاکی، گەنجانی لە زۆریک لە گەلانەوە لە دژی داعش لە ناو یەکەکانی شەڕدا بە رێکخستن کرد و کاراکتەری ئینتەرناسیۆنالیستیی خۆی خستەبەرچاوی هەموان.

هەروەها ئێمە دەزانین و دەبینین؛ شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا، کە خاوەنی کارەکتەری نەتەوەی دیموکراتیکە، لە جەوهەری خۆیدا شۆڕشی ئازادیی ژنە. کار و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لە سەرەتاوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو و پێشخرا. ئاشکرایە، کە نۆ ساڵی شۆڕش بەشێوەیە تێپەڕیوە. بە شێوەیەکی زەق و روون ئاشکرای کردووە، کە دەتوانێت ژیانی کۆمەڵایەتیی پشتبەستووە بە ئازادیی ژنان و ئەوەش دەبێت پێکبێت. نیشانی هەموو کەسی دا، کە کارەکتەر و تایبەتمەندیی بنەڕەتی سەدەی نوێ ئەوەیە و وەها دەبێت.

شۆڕشێکی راستییە

بێشک و گومان شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا شۆڕشی راستییە، پشتبەستووە بە بیر و رامانی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. ئاشکرایە، کە لەسەر ئەو بنەمایە نەتەوەی دیموکراتیک پشتبەستووە بە کۆمونی دیموکراتیک و کەسایەتیی ئازاد، هەروەها خۆسەریی دیموکراتیک جیاوازی و فرەیی بۆ خۆی دەکاتە بنەما و ئەوەیان بە جێهێناوە. وەک شۆڕشێک رێبازی ژیان و عەقڵیەتێک، ئافراندنی کۆمەڵگەى دیموکراتیک مرۆڤی ئازادی نوێی بۆ خۆی کردووەتە بنەما. هەموو ئەوانەش لەسەر بنەمای کاری قەناعەتپێکردن و پەروەردە لە ئاستی خۆ ئامادەکردنی هەمەلایەنەدا دەکات. بەو کارەکتەرەی بۆ هەموو جۆرە پەیوەندیی و هاوپەیمانییەک کراوەیە. ئەزموونێکی شۆڕشگێڕییە، کە لە هەموو روویەکەوە خاوەنی وانەى دەوڵەمەندە.

شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا، کە خاوەنی ئەو هەموو دەوڵەمەندییە ئێستا پێدەنێتە دەهەمین ساڵەوە. لە دۆخێکدا، کە سیستمی دەوڵەت و دەسەڵات پشتبەستوون بە سیاسەت و عەقڵییەتی باڵادەستیی پیاو بەسەر جیهاندا باڵادەستیی داگیرکەران و ملهوڕانەى خۆیان دروستکردووە، هەبوونی شۆڕشی ئازادی لە رۆژئاو بۆ ماوەى نۆ  ساڵ و پێشکەوتنی، بە تەنها بۆ خۆی سەرکەوتنێکی گەورەیە. لەگەڵ کێماسییەکاندا لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا پێشکەوتنی زۆر گرنگی ئافراندووە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە ساڵی دەهەمی شۆڕش دا هەڵە و کێماسییەکان نەمێنن و چارەسەر بکرێن و سەرکەوتنی نوێی شۆڕشگێڕی بە دەست بهێنرێت.

کۆمەڵگە پشت دەبەستێت بە پاراستنی رووی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و رۆشنبیرییەوە

وەک دەزانرێت نۆهەمین ساڵیادی و چوونە دەهەمین ساڵەوە قۆناغێکی زۆر گرنگە. لەبەر ئەوە دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت، کە ئەو روودانەی روویانداوە، ئەو بەرهەمانەى ئافرێندراون لە هەموو روویەکەوە شیکاری و لێکدانەوەیان بۆ بکات، وانەى قوڵ لە رابردوو وەربگیرێت، خۆی نوێ بکەنەوە و پلان بۆ داهاتوویەکی بەهێز دابنێن.

ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە ساڵی دەهەمدا شۆڕشی ئازادی لە رۆژئاوا بەو شێوەیە لێکدانەوە دەکات و خۆی بە رێکخستن دەکات و رەخنە لە خۆ دەگرێت لەسەر هێڵی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک وانەى دەوڵەمەند لە دە ساڵی رابردوو وەردەگرێت، بۆ قۆڵکردن و هەمیشەیکردنی شۆڕش ساڵی دەهەمین وەردەچەرخێت بۆ قۆناغێکی نوێی هەڵمەتیانە.

لە ناو شۆڕش دا راستییەک، کە شۆڕشێکە لە رێبازی ژیان و عەقڵییەت، راناوەستێنرێت و راوەستانی بۆ نییە، بۆ ئەوە دەبێت هەمیشەیى بکرێت. بە عەشقەوە دەبێت بە دوای ژیانی ئازاددا رابکات، ئەوە بنەمایە. وەک هێزێکی فیکری و جێبەجێکار، دەبێت هەموو کات لە ناو هەوڵ و گەڕان بە دوای راستی، باشی، جوانی و ژیانی ئازاد، خۆگەیاندنە راستیی ژیانی راستەقینە بێت. ئاشکرایە، کە شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا، کە شۆڕشی راستییە لە ساڵی دەهەمین دا لەسەر ئەو بنەمایە خۆی قوڵتر دەکاتەوە و خۆی باشتر پێشدەخات.

ئەوە دەبینرێت و تێگەیشتنی لەسەر دروست دەبێت، کە عەقڵییەت و کرداری راستەقینەی خۆپاراستن، پاراستنی شۆڕش و کۆمەڵگە بەهێزتر دەکات. کۆمەڵگە پشتدەبەستێت بە خۆپاراستنی لە لایەن ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و رۆشنبیری، کە بەرەو پێش ببرێت. پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان لە ناو شۆڕشدا، کەموکوڕی و کێماسییەکان ناهێڵێت و ئەو پێشەنگایەتییە دەبێت زۆر بەهێزتر بکرێت. بە هێڵێکی سیاسیی راست و دیپلۆماسییەکی کاریگەر پێش بە مەترسییەکانی سەر شۆڕش بگیردرێت. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەوە بەدی دێت و دەبێت و هێزەکانی ئازادیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا خاوەنی ئەو هێزەن، کە ئەوە بکەن.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە جارێکیتر سڵاو لە دەستپێکردنی ساڵی دەهەمینی شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا دەیکەن و لە ساڵی دەهەمین دا بۆ گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتن دەخوازین".

ژ.ت