پلاتفۆرمی زمانی کوردی: با لە دژی هێرشی نەژادپەرستانە یەکبگرن

پلاتفۆرمی زمانی کوردی تیشکی خستە سەر هێرشە نەژادپەرستەکان و داوای لە کوردان کرد، کە یەکبگرن و یەکتر بە تەنیا نەهێڵن"

گروپە نەژادپەرستەکان لە جەژنی قورباندا هێرشیان کردە سەر کوردان و لە شارەکانی ئەفیۆن، ئەنقەرە و کۆنیای تورکیا زیانیان بە ژیان و ماڵی کوردەکان گەیاند. لە هێرشەکەی ئافیۆندا چوار کەس برینداربوون. هەروەها لە هێرشەکەی قۆنیەدا، نەژادپەرستان پیاوێکی کوردی تەمەن 43 ساڵ بەناوی حەکیم دالی خەڵكی شاری ئامەدیان کوشت. ناڕەزاییەکان لە دژی ئەو هێرشە دڕندانەیە بەردەوامە. پلاتفۆرمی زمانی کوردی لە راگەیەنراوێکدا هێرشەکانی شەرمەزار کرد.

پلاتفۆرمەکە لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆیدا باسی لە ئامانج و هۆکاری هێرشەکان کردووە و داوای کردووە، کە کورد لە هەموو شوێنێک پێکەوە لە دژی ئەو جۆرە هێرشانە بوەستنەوە و یەکتر بە تەنیا نەهێڵن.

راگەیەنراوی پلاتفۆرمەکە بەو شێوەیە:

«لەم دواییانەدا نەژادپەرستان لە دژی کوردان دەستیان بە هێرش کردووە و لە تەواوی تورکیادا کەشێکی نائینسانی و دوور لە هەست و ئایدیای مرۆڤایەتی لە پێوانەکانی پێکەوە کارکردندا سەری هەڵداوە . کێ بە کێ دەوێرێت هەوڵ دەدات خۆی تاقی بکاتەوە. دەبینین کە هەموو ڕۆژێک مافی ژیان پێشێل دەکرێت . کورد بچووک دەکەن و سووکایەتی بە زمان و ناسنامە و بەهاکانی کورد دەکرێت. ڕەگەزپەرستانی تورک بە هۆکاری جیاواز هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەن. هەر جارەو شتێکی لێ دەردەهێنن و لە شار و گوندەکان کورد دەکوژن، پەلاماری کوردان دەکەن و پێیان وایە کارێکی هەڵبژێردراویان بۆ 'تورکیا'ی خۆیان کردووە.

پێویستە ئەم هەڵوێستە لە دژی کوردان ئیدانە بکرێت و کورد لە هەموو شوێنێک ڕێکبکەون کورد با کورد یەکتر بەتەنیا نەهێڵێت . ئەم هێرشە نەژادپەرستانە زۆرجار لەسەر بنەمای زمان ، موزیک ، یان ناسنامەی کوردی دەکرێت . ڕەگەزپەرستی تورک هێشتا بەهاو نرخەکانی کوردان قبوڵ ناکات و ئەوانەش دوورن لە راستییەوە کە باسی برایەتی هەزاران ساڵە دەکەن ، بەڵام هێشتا هیچ بەهایەکی کوردییان لە یاساکانیدا قبوڵ نەکردووە . ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە سیاسەتی خۆیان لەسەر پشتی کوردان بنیات بنن و دەیانەوێت کورد کورد لەناو ببەن.

تا کورد زیاتر لە بەرانبەر سیاسەتی تواندنەوەی بەرخۆدان بکات ، نەژادپەرستانی تورک ئەوەندە لە مرۆڤایەتی و دانایی و مەعریفە و بەها هاوچەرخەکان دوور دەکەون . لەم قۆناغەدا کورد هەرگیز دەست لە زمان و ناسنامە و بەهاکانی خۆی هەڵناگرێت . ئەوانە هەبوونی کوردن ، پێویستە ئێمەی کورد بە ئاگایییەوە بەها نەتەوەییەکانی خۆیمان بپارێزین و بە هاوبەشی داوا بکەین زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردەیی و فەرمی . کاتێک زمانەکەمان بوو بە زمانی پەروەردە و زمانی فەرمی ، زۆر بیانوو نامێنن . لەم قۆناغەدا پێویستە کورد یەکڕیزیی خۆی بنیات بنێت، بە یەکدەنگیی ئەو بەهایانە بکاتە بەرنامەی سیاسیی و لە هەموو لایەنەکانەوە دۆزێک دروست بکەن بۆ ئەوەی زمان و ناسنامەی کوردی قبوڵ بکرێت"

ف.ق