پرسەی سری سوورەیا ئۆندەر لە هەولێر لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە

پرسەی سری سوورەیا ئۆندەر لە دووەم ڕۆژیدا لە هەولێر بەردەوامە، ئەمڕۆش چەندین کەسایەتی و لایەنی سیاسیی بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.

لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر، لە دووەم ڕۆژدا پرسەی سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەردەوامە.

لە دووەم ڕۆژدا چەندین کەسایەتی، پارێزگاری هەولێر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە، پەدەکە و حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و چەندین لایەنی سیاسیی دیکە بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.

هەروەها شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتی ئاینی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەی کرد.