ئەو بە هەڵوێستەکانی لە پێشی پێشەوە بوو، پێش هەموان گەیشتە گۆڕەپانی بەرخودان و بەرەنگاری، لەپاڵ هەڤاڵەکانیدا و لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا بەرەنگاری و شەڕی دەکرد. گەریلا ماریا ئارام لەگەڵ رۆناهی ئاخین، دەوران ئەکین و نەسرین گەڤەر، بەرفیت بۆتان و دەمهات باهۆز لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١دا....
رێبەر ئاپۆ شەڕی ئازادیی کوردانی بە شەڕ لە دژی "پاکتاوکردنی کولتوری" پێناسە کردبوو. ئەو دۆزەی کۆمەڵگە بەو شێوەیە، کە بە پاکتاوکردنی کۆمەڵگە دەستیپێکردووە و بە پاکتاوکردنی کولتوری درێژەى پێدەدرێت، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت بە دۆخەی کە تیایدایەتی بڵێت، ژیان، چونکە نزیکبوو بوویەوە لە سڕینەوە. هەر گەریلایەکی پەکەکەش لەگەڵ خۆیدا هەڵگری کولتورێکە. بێگومان پشکی بنەماڵە و خێزان لەوەدا گرنگە، چونکە هەر لە شیرپێدانەوە مرۆڤ کولتوری کوردستان وەردەگرێت دەبێتە خاوەنی شەیدایی بۆ نەتەوەکەى. مرۆڤ جارێک ئەو شیرە دەخوات و بۆ تەمەنێک لەگەڵیدا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەى خاوەنداری لە شکۆ و بەهاکانی بکات و ئەوەى لە دایکەوە وەریگرتووە بیپارێزێت. لەبەر ئەوە منداڵانی کورد کاتێک لە دایک دەبن مێژووی ئەوانیان پێدەڵێنەوە.
هەر منداڵێک، کە لە کوردستان لە دایک دەبێت و گەورە دەبێت ئەوە دەبینێت، کە گەل چۆن لەگەڵ یەکتر دەژین. هێزی پێکەوەژیانی گەلان، هەستی ئازادی و پێکەوەبوون بە بەهێزی و هەر زوو هەستی پێدەکات لە دڵیدا جێی دەبێتەوە. مێردین لە کوردستان یەکێک لەو شارانەیە، کە ئەو پێکەوەبوونەوەى گەلانی بە شێوەیەکی بە هێزی تیادایە و ئەوە کولتورەکەى دەوڵەمەند کردووە و کولتورەکانی پاراستووە و بە شێوەی خۆیان ماونەتەوە. لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە دایکبووە، کە نسێبین بە شاری ژنان و گوڵەکان دەناسرێت. نێرگز ساوای باوک و دایکێکە، کە خاک و وڵاتی خۆیان خۆش دەوێت، بڕوایان بەو شەڕڤانانە هێناوە، کە بۆ رزگاریی وڵاتی خۆیان بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن و ئەوەیان لە بەرچا گرت، کە قوربانیی بۆ دەدەن. ساڵی ١٩٩٥ لە دایکبوو و وەک هەموو منداڵەکانی تری نسێبین بە چیرۆکی گەریلا و نووسینەکانی نووسەری گەورە موسا عەنتەر گەورە و پەروەردە کرا.
ساڵی ٢٠١٠ چووە ناو خەباتی گەنجانی وڵاتپارێز و بەشداریی چالاکییەکانی دەکرد و دوای شەهیدبوونی خاڵی لە ساڵی ٢٠١٥ دا بڕیاریدا بڕواتە سەر چیاکانی کوردستان و ببێتە شەڕڤان. ساڵی ٢٠١٥ دەبێتە شاهیدی ئەو قارەمانانە، کە لە کوردستاندا بوونەتە عەگید. بەرەو چیا پڕ لە شکۆکەى بۆتان، واتە چیای گابار دەڕوات، کە ژنانی شەڕڤان و قارەمان و بێگەردی وەک خۆی تیایدا راپەڕیون و رەسانەیەتییان لە ئامێزی خۆیاندا دەپارێزن و هەڵگرتووە. ماوەیەک لە گابار دەمێنێتەوە و پەروەردەی سەرەتایی شەڕڤانی دەبینێت، جلوبەرگ و پشتێونی گەریلای دەبەستێت و ناوێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت.
هەر کەسێک، کە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت ناوێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت و یەکەم هەنگاو بۆ ئازادبوون هەڵدەنێت و دەست بە ژیانێکی نوێ دەکات. ریتم و دەنگێک، کە بانگ لە مرۆڤ دەکەن دەگۆڕدرێن، حەرف و پیتەکانی ناوی دەگۆڕدرێن. دوای ئەوە دەگەنە ناو گەریلا جلوبەرگەکانی پێشوویان لادەبەن و بەرگی نوێ بۆ ژیانی نوێ دەپۆشین و درێژە بە رێگاکەیان دەدەن. نێرگز وای کردبوو. ناوی نێرگزی لابردبوو وکردبووی بە ماریا و دەستی بە ژیانی نوێ کردبوو. ئەو ئیدی بوو بووە گەریلا ماریا ئارام.
کاتێک من تازە گەریلا ماریا ئارامم بینی، یەکەم شت کە کەوتە بەرچاوم و سەرنجی راکێشام ئەوە بوو، کە مرۆڤێکی پێگەیشتووە. وەک ئەوە وابوو پێش ئەوەى ببێت بە گەریلا هەر گەریلا بووە. جدیبوونی لە شەڕ و ژیاندا پێوە دیار بوو. هاوکات لەگەڵ ئەو پێگەیشتووییەدا بە بزە و رووخۆشیی دەموچاوی و کاتێک لە ناخی دڵەوە ئێمەی لە ئامێز دەگرێت و بەو دڵگەرمیی لە کاتێکدا لە هاوڕێکانی نزیک دەبوویەوە، کاریگەریی لەسەر ژیانی هەموو هاوڕێیان دروستکردبوو. خاکیبوونەکەى و ئەو وەڵامانەى، کە لەو کاتەدا بۆ هەر بابەتێک دەیدایەوە هۆشیاری و زیرەکیی و فیداکاریی لەلایەن هەمووانەوە دەبینرا. ئەوە وایدەکرد، کە هەموان خۆشیان بوێت و لە ژیانیشدا زیاتر بە ئیدعا و هیوا رێ بکات. لە بڕینی رێگاکەیدا گەیشتە ئاڤاشین و خۆی لە ئاڤاشین بینیەوە. گەریلا ماریا ئارام لەو ناوچانەدا بەهەشتی گەریلا و دۆزەخی داگیرکەرانی بینی.
داگیرکەران کاتێک هێرشیان کردە سەر مام رەشۆ، گەریلا ماریا ئارام لە شوێنێکدایە و هاوڕێکانی ئاگادار دەکاتەوە، پێش هەموان دەست دەداتە چەک و رەختەکەى و بە هاوڕێکانی دەڵێت، ئامادەیە. ئەو هەڵوێستەى ئەو کە لەلایەن پەیامنێری شەڕ ئامارگی ئارهات با-ەوە نووسراوەتەوە و لە "یادداشتەکانی بەرخودانی مام رەشۆدا" نووسیویەتی، "کاتێک هێرشی ئاسمانی روویدا، ئێمە لە کامپی شەهید شۆڕش لە دۆڵی باستا بووین، کە دەکەوێتە ناوچەى مام رەشۆ. دوژمن کاتێک بە تۆپی ئۆبیس و هاوەن هێرشیکردە سەر ناوچەى مام رەشۆ، هەموان لەوە تێگەیشتن، کە ئۆپراسیۆن بۆ سەر کوێ ئەنجام دەدرێت. لە پێش هەموانەوە هەڤاڵ ماریا، کە تازە هاتبوو بۆ ناوچەکە، هەم چەک و رەختەکانی ئیمەی لە ژوورەکەى تەنیشتمانەوە هێنابوو بۆمان و هەم پێی وتین، "هەڤاڵان زوو هەستن، دوژمن سەرباز دادەبەزێنێت". ئەو کاتە ئێمە وتمان "لە مام رەشۆ مێژوو دەنووسینەوە".
ئەو لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا لە بەرەی هەرە پێشی پێشەوە بوو، پێش هەموان گەیشتبووە گۆڕەپانی بەرخودان و بەرەنگاری. لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا بەرخودان و بەرەنگاری و شەڕیان دەستیپێکرد. گەریلا ماریا ئارام لەگەڵ رۆناهی ئاخین، دەوران ئەکین، نەسرین گەڤەر، بەرفیت بۆتان و دەمهات باهۆز لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١دا نەمر بوون".
ژ.ت