پشتپەردەی هاوکاری میت و داعش لە کۆبانێ لە زاری قەرەیلانەوە
لە دەروازەی سنوری موشتەنور چی روویدا؟ پلانی دەوڵەتی تورک چی بوو؟ موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە فراوانی وڵامی زۆر پرسیار لەبارەی بەرخۆدانی کۆبانی دەداتەوە.
لە دەروازەی سنوری موشتەنور چی روویدا؟ پلانی دەوڵەتی تورک چی بوو؟ موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە فراوانی وڵامی زۆر پرسیار لەبارەی بەرخۆدانی کۆبانی دەداتەوە.
لەلایەک لە چوارچێوەی 'قۆناغی چارەسەری' لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجامدەدرا، لەلایەکی دیکەوە پلانیان بۆ تێکشکاندنی گەلی کورد دادەنا. دەوڵەتی تورک کە گوڕی بە شەڕی قێزەون دەدا، لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالانیش چاوپێکەوتنی ئەنجام دەدا. پلانی پشت ئەو چاوپێکەوتنانە چی بوو؟ لە دەروازەی سنوری موشتەنوور چی روویدا؟ پلانی سەرەکی دەوڵەتی تورک چی بوو؟ موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیەتی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی گشتی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە بەشی پێنجەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتیکا وڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.
ئێوە چوونی پێشمەرگە چۆن شیدەکەنەوە؟ هەروەها جگە لە یەپەهە و هەپەگە و هێزەکانی پێشمەرگە، کەسی دیکە بەشداری قۆناغی بەرخۆدانی کرد؟
بێگۆمان چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ خاوەن واتایەکی تایبەت بوو، ئەو دۆخە لایەنێکی نەتەوەیی بوو. هێزێکی کەم چوو، زیاتر چەکی قورسیان بەکارهێنا. ئەگەر سمبوڵێکێش بێت، بەڵام باش بوو. لە هەموو شتێک زیاتر بۆ گەلەکەمان لە رووی سیاسی، مۆڕاڵ و دەرۆنیەوە هاوکاریەک بوو. بەڵام وەک ئەوەی دەزانم، بەر لە هێزەکانی پێشمەرگە گروپە عەرەبەکانی دۆستی یەپەگە بەشداریان لە بەرخۆداندا کرد. هەروەها بەپێی زانیاریەکانمان، لە سەرەتای شەڕی کۆبانێ تاوەکو کۆتایی، هەندێک رێکخستن لە کۆبانێ هەبوون، بۆ منونە ڕێکخستنی شەمش ئەلشیمال هەبوو. بەرپرسیاری ئەو ڕێکخستنەش وڵاتپارێزی گەورە ئەبو لەیلا (فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدون) بوو کە دواتر لە هەنگاوی رزگارکردنی منبجدا شەهید بوو. هەموو کاتێک لەگەڵ هەڤاڵان بوو و بەشداری هەموو جۆرە هێرشێکدا دەکرد. هەروەها سوار ئەلرەقە هەبوو. لە نێو رێکخستنەکەدا هەندێک جار نائارامیش هەبوو، بەلام گەنجانی نێو ڕێکخستنەکە هەموو کاتێک لەگەڵ یەپەگە دەجووڵانەوە. ئەوانەی دیکە هەندێک درەنگ کەوتن، بەڵام ئەو ڕێکخستنانە کە کۆبانیان بەجێنەهێڵا بە شێوەیە جددی پشتگیریاندا، هەندێکیان شەهید بوون. هەروەها هەندێک ئەنجامی بزوتنەوەی شۆڕشگێر -–سۆسیالیستی تورکیا بەشداریان لە بەرخۆداندا کرد. ئەگەر لە سەرەتاشدا نەبێت، دواتر هەندێک ئەندامی مەلەپەکە و کەسایەتی گرنگ و فەرماندەی هێژا هاوڕێ ساریا بەشداری بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو. هەڤاڵ پاراماز کزلباش (سوبحی نەژات ئاگرناسلی) لە کاتێکدا کە بەرخۆدانێکی سەخت هەبوو، شەهید بوو. هاوڕێ پاراماز پێشتر ئەندامی مەلەکەپە بوو، دواتر چووە ئامەد و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. واتە وەک هەپەگەییەک چووە کۆبانێ و بەم شێوەیە شەهید بوو. هاوڕێیەکی ئینتەرناسیۆنالیستی قاڕەمانمان بوو. شۆڕشگێرێکی ئینتەرناسیۆنالیستی یەکگرتوو بوو و هەڤاڵێکی زۆر هێژا بوو.
بە کورتی لەسەر بناغەی پشتگیریەکی ئینتەرناسیۆنالیست شەڕڤانانی عەرەب، تورک و کورد بەشداریان لە بەرخۆداندا کرد. ساتێکی بەو شێوەیە دروست بوو کە هەموو فیداییەکان لە ریزەکانی پێشەوەدا شەڕیان دەکرد. بۆیەش نەدەبوو هەموو رێکخستنەکان لە بەرەی پێشەوە بوونایە. لەم رووەوە پێویستە بە تایبەتی دەستنیشان بکرێت کە هەڤاڵانی ئەندامی هێزە تایبەتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا. بەشێک لەو هەڤاڵانە شەهید بوو.
بۆ نمونە یەکێک لەو هەڤاڵانە، هەڤاڵ جەمیل (وەلی یاشار) بوو کە برازای هەڤاڵ دەلیل خەلفەتی بوو کە لە ساڵی ١٩٨٠دا بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشان‌دا کرد و لە گارزان فەرماندە بوو. هەروەها هەڤاڵانی وەک شەهید مەدەنی رۆناهی هەبوون کە بە چالاکی فیدایی هاوکاری گرنگیان کرد. لە سەردەمی هەنگاوی هێرشەکەدا هەڤاڵ گەلهات دەستیپێکرد، ئەو هەڤاڵانە هەموو کاتێک رۆڵێکی گەورەیان دەبینی. وەک ئەو هەڤاڵانە بە سەدان هەڤاڵی دیکە هەبوون کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد. ئەم بەرخۆدانە لە سایەی فیداکاری و قاڕەمانێتی ئەو هەڤاڵانە بەرەو پێشەوە چوو و سەرکەوت.
واتە هەموو کەسێک بە دڵ و گیان شەڕیان کرد
بێگومان لەم بارەیەوە دەبێت جارێکی تر باس لە هەڤاڵ گەلهات بکرێت: لەو کاتەوەی هەڤاڵ گەلهات گەیشتە کۆبانێ، هەرچەندە بۆ فەرماندەیی کۆبانێ دەستنیشان کرا، چووە ناو ڕیزەکانی پێشەوەی باڵی هێرشەکە و سەرکردایەتی کرد. ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی کە شەڕڤانان و فەرماندەکانی دیکەی ژێر فەرمانی ئەو هێشتا چالاک بن و هێشتا دڵنیا بن و بە باوەڕیەکی زیاترەوە شەڕ بکەن. ڕەنگە هەڵە بێت کە فەرماندەیەکی گشتی هەمیشە لە هێرشدابێت، بەڵام لە هەلومەرجی ئەو سەردەمەدا ئەگەر فەرماندە بەرزترین ئاستی بەڕێوە نەبردایە، ڕەنگە ڕۆحێکی لەو شێوەیە دروست نەبوایە و یان لاواز بوایە. بۆیە پێشەنگایەتی هەڤاڵ گەلهات لە باڵەکانی هێرشەکەدا و هەروەها دانانی فەرماندەکانی دیکە لە هێرشەکاندا ئاستی ڕۆحی بەرخۆدانی تێکنەشکێنراوی ئاپۆیی لە کۆبانێ بەهێز کرد. بێگومان سەرچاوەی هەموو ئەمانە ڕێبەر ئاپۆیە. بەڕاستی هەڵوێستی ئەو میلیتانانە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەرمان لەبەرانبەر داعش وەستایەوە و داعشی ڕاگرت. هەر ئەو ڕۆحە بووە هۆی ئەوەی کە چەتە توندڕەوەکان دوای وەستاندنیان ماڵ بە ماڵ پاکبکرێنەوە. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن هێزەکانی یەپەگە و هەپەگە و چەند کەسێکی قارەمانی وەک ئەبو لەیلا ئەنجام درا. سەرچاوەی سوودوەرگرتنی هەمووانیش ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بوو.
هەڤاڵ گەلهات لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا شەهید بوو. ئەو شەهیدبوونە زووەی ئەو بۆ ئێمە کۆسپێکی گەورە بوو. هەڤاڵ گەلهات بۆ کۆبانێ گرنگ بوو. بەڵام رێبازی هێرشکردنی ئامادە کردبوو و دوای شەهیدبوونی ئەو هێرشەکان بەردەوام بوون و ئێدی ماڵ بە ماڵ ناوچەکە لە داعش پاککرایەوە.
لەبارەی قۆناغی پاککردنەوە، رووداوێک یان یادەوەریەک هەیە کە لەگەڵ ئێمەدا باسی بکەن؟
زۆر ڕووداو هەبوون کە لە کاتی جەنگدا گوێمان دەمانبیست، بەڵام دەتوانم یەکێک لەوانە بگێڕمەوە: لە ڕوانگەی تاکتیکی جەنگەوە زۆر زەحمەت بوو بەرەو پێشەوە بڕۆن و باجەکەی قورس بوو و کاتێکی زۆری دەویست. ئێمە پێشنیارمان کرد پارچە پارچە دەوریان لێ‌بگرن و بییانخەن. بۆیە پلان دانرا کە هێزێک بچێتە موشتەنوور و لەوێوە هێرش بکاتە سەر ناوەندەکە. هاوکات هەڤاڵانی ناوەندەکەش هێرش ئەنجام بدەن و گەمارۆی گەڕەکەکان بدەن. ئامانجەکە گەیاندنی مشتەنوور و سەنتەری شار بوو. ئێمە هەمیشە ئەم پێشنیارەمان دەکرد. بەڵام فەرماندەیی ئەوێ خۆی نزیکی ئەو پێشنیازە نەدەکرد. وتیان:" پێویستی بە هێزی زیاتر هەیە بۆ ئەو پلانە" دووبارە هێز ڕەوانەکرا، بەڵام هەمیشە هەڤاڵان شەهید دەبوون، جارێکی تر کێشەی هێز دروست دەبوو. ئەو فەرماندەییەی کە شەڕەکەی بەڕێوەبرد وتی ئەگەر سەنگەرەکان چۆڵ بکرێن و هێزەکە بەرەو چیای مشتەنوور بگوازرێتەوە، ئەوا شوێنەکانی ناو سەنتەری شار ناتوانن بەرگەی هێرشەکان بگرن. ئەو خەمەی هەڤاڵان بەبێ هۆ نەبوو.
بەڵام بەو ڕێبازە، دەبوو شەڕەکە لە ماڵان و کۆڵانەکان، چەندین مانگ یاخود چەندین ساڵ بەردەوام بووایە. دەبووە هۆی ئەوەی کە باجێکی زۆر بدەن. پلانی گەمارۆدان، زووتر ئەنجامی بەدەستهێنا. بۆیەش بۆچوونی ئێمە بەو شێوەیە بوو. هەروەها بە پاڵپشتی نوێ، وڵامی پێویستیەکانی هەڤاڵان دەدرایەوە. ئێمە بەشێکمان نارد و فەرماندەیی یەپەگەی جزیر بەشێکی نارد. ئەو کاتە هەڤاڵی وەک ماسیرۆ هەبوون کە لە شاخ خاوەن ئەزمونی زۆر بوون و تیمی گەمارۆدان بوو. ئەو کاتە هەڤاڵان چوونە مشتەنوور.
شەوی ٢٨ و ٢٩ی تشرینی دووەم وەک رۆژی ئۆپەراسیۆنەکە دیاری‌کرا. ئەو شەوە هەڤالان لە مشتەنوورەوە روویان کردە گەڕەکەکانی خوارەوە، هەڤاڵانی ناوەندیش روویان دەکردە مشتەنوور و سەرلەبەیانی هێزی داعشیان لەنێوان خۆیاندا گەمارۆ دەدا و ئەو شوێنەیان گەمارۆ یان پاک دەکرد.
بەڵام داعش‌یش بە هاوکاری میتی تورک لەسەر بناغەی رێکخستنی میت، هەمان رۆژ هەمان پلانیان کردووە. واتە زۆر ئاشکرا بوو کە میت رێکی خستووە. ئەو رۆژە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئامادە دەکرا و شاندی ئیمڕالیان ئاگادار کردبوو. ئەوەیان بە رای گشتیش وت، بەم شێوەیە جەماوەری ئێمەیان خستە دۆخێکەوە کە چاوەڕێی چاوپێکەوتنەکە بین و هەڵوێستمان نەبێت. ئاشکرا بوو کە پلانێک دانرابوو. بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئامادەکاریان کردبوو کە شەوی ٢٨ و ٢٩ی مانگ لە کۆبانێ بدەن. واتە هەم دەیانویست رێگری لە ناڕەزایی گەل بکەن و هەم ئامانجەکەیان جێبەجێ بکەن و بەم شێوەیە بە دەستکەوتی گەورەوە بچنە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ.
ئێوە باسی پلانێکی گەورە دەکەن...
بەڵێ، ئەوان پلانێکی فراوانیان ئامادە کردبوو. لەو پلانەدا حکومەتی ئاکەپە بە ناوی کۆماری تورک ریسکێکی گەورەی لەبەرچاو گرتبوو. بەپێی پلانی ئەوان، ئۆتۆمبێڵی گەورەی زرێپۆشی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی سنوری فەرمی مشتەنورەوە ڕەوانەی کۆبانێ دەکران و لەبەردەم دەروازەی سنوری کۆبانێ دەتەقێنرانەوە. بەم شێوەیە هێزە سەربازیەکانی کۆبانێیان تەسفیە دەکرد، دواتر بەرەی هێرشەکە دەکەوتە جوولە، بەم شێوەیە کۆبانێیان بەدەستدەهێنا. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە هێزەکانی داعش لەسەر رێگەی ئاسنی سەر سنور دەچوونە ئەو دیو سنور، واتە بە بەدەستهێنانی مشتەنوور، یەکسەر لە باکورەوە هێرش ئەنجام دەدرا، بەم شێوەیە هێلەکەیان تێکدەشکاند. واتە گروپی هێرش یەکسەر لە تورکیاوە سنوریان تێدەپەڕاندن و دەروازەکە و هێڵەکەیان بەدەستدەهێنا. بەڵام هێزی سەرەکی لە باشوری کۆبانێ لە حەلەبەوە بە چەند گروپێک وەک بەرەی نێچیرڤانان دەهاتن و بەم شێوەیە هێزەکانی یەپەگە و هێزەکانی دیکەیان گەمارۆ دەدا و لەناویان دەبردن و بە جووڵەیەکی سوپرایز ناوەندی شارەکەیان بەدەست دەهێنا. لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو پلانە سەربکەوتایە، لە رۆژئاوای شارەکە هێزێکی زۆر نەبوو و ئەو هێزە زۆر نەیدەتوانی بەرگری بکات. ئەو هێزانەیان لەناودەبرد. بەو شێوەیە هێزە سەرەکیەکە کە لە سەنگەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەندی شارەکە شەڕی دەکرد، گەمارۆ دەدرا، دواتر بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو لە هەموو بەرەکانەوە هێرش دەکرایە سەر هێزەکە و کۆبانێ داگیر دەکرا. بە کورتی پلانی هەڤاڵان و پلانی دوژمن هەم لە رووی کات و هەم لە رووی ڕێبازەوە هاوشێوە بوو، رووبەرووی یەکدی ببوونەوە.
ئاگاتان له‌و پلانه هه‌بوو؟
كه‌س به دۆخه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئێمه ئاگامان له‌و پلانه‌ی یه‌په‌گه هه‌بوو. به هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه په‌رۆشی دۆخه‌كه بووین، نیوه‌شه‌و كاتژمێر نزیكه‌ی 3 په‌یوه‌ندیمان به فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌ڕه‌وه كرد. له كاتی قسه‌كردنماندا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز هات. تومه‌س ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرد له شوێنێك بوو زۆر دوو نه‌بوو له ده‌روازه‌كه. پرسیارم كرد كه چی بوو؟ هه‌ڤاڵ وتی، "دیاره له شوێنێكی نزیك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره روویداوه". بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بزانن كه چی روویداوه ئێمه قسه‌كردنه‌كه‌مان كۆتاییپێهێنا و رایگه‌یاند، كه دوای 10 خوله‌كی تر جارێكی تر په‌یوه‌ندی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كاته‌ی كه بۆ جارێكی تر په‌یوه‌ندیمان كرد، زانرا كه له لای باكوره‌وه ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشیان هێناوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله به ده‌روازه‌ی فه‌رمی توركیادا تێپه‌ڕ بووه، هێناویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه پاسه‌وانان و ئێشكگرانی یه‌په‌گه‌ی لێبوون، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆریان دا له‌وێ ده‌روازه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه. بێگومان له‌و كاته‌دا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ش له ناو جموجۆڵدا بوون. چه‌ته‌كانی داعش‌یش له ناو جموجۆڵدا بوون.
هێزه‌كانی یه‌په‌گه كاتێك له لای رۆژئاوای رێگه‌ی حه‌ڵه‌به‌وه به‌ره‌و مشته‌نور به‌ره‌وپێش ده‌چوون، له‌وێ هێزه‌كانی هه‌ردوولا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه. له زۆر شوێن به دووری چه‌ند مه‌ترێك ده‌ستیان به شه‌ڕ كردبوو. به‌و جۆره له باشوری شاره‌كه شه‌ڕێكی قورس ده‌ستی پێكرد. جیا له‌مه له ده‌روازه‌ی سنوریش شه‌ڕ ده‌ستیپێكردبوو. له ده‌روازه‌ی سنوور به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه شه‌هید هه‌بوون، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر نه‌بوو. هه‌ڤاڵان زوو كه‌وتنه‌خۆ، هێزیان نارده به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنوری و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داعشیان دایه‌وه، ده‌ستیان له ده‌روازه‌كه هه‌ڵنه‌گرت. به‌ڵام له هه‌ندێك بینای مورشیدپنار و ده‌وروبه‌ری سایلۆكانی گه‌نم داعش جێگیر ببوون. ئه‌و شه‌ڕه تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام بوو. له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه 3، له باشوری شاره‌كه‌ش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا زیاتر له 10 هه‌ڤاڵ شه‌هیدبوون. به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی وه‌ك پلانیان بۆداڕشتبوو به‌ره‌و پێش بچن. بێگومان پلانه‌كانی ئێمه‌ش جێبه‌جێ نه‌كران، دواخران. به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو پلانه‌كه تێكگیران و به‌ریه‌ككه‌وتن. به درێژایی رۆژه‌كه شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بوو. هێزه‌كانی یه‌په‌گه بۆ یه‌كه‌م جار هێرشیان كرد و له سنوور په‌ڕینه‌وه و چوونه ناو مورشیدپنار و له چه‌ته‌كانی داعش له ناو بیناكانی ئه‌وێیاندا. دیمه‌نی ئه‌و داعشانه‌ی په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ باكور و له مورشیدپنار شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و هێزانه‌ی له سنوور په‌ڕیبوونه‌وه، له ناو مورشیدپنار له دژی داعشه‌كان شه‌ڕیان كرد، ئه‌و بینایه‌یان له داعش پاككرده‌وه. له‌وێ شه‌ڕێك له نێوانیاندا روویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌بو له‌یلاش به‌شداربوو، راگه‌یه‌نرا كه له‌وێ بریندار بووه. چه‌ته‌كانی داعش له بیناكانی ناو شاره‌كه چوونه ده‌ره‌وه و له ده‌وروبه‌ری سایلۆكانی گه‌نم له قه‌راغی شاره‌كه چوونه ناو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. ئه‌و رۆژه له‌وێ مانه‌وه، رۆژ دوایی كشانه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی توركیا له‌و شوێنه ئه‌و كاته زانیاریان نارد، مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و جۆره‌یان نیشاندا، " نه ئێوه و نه ئه‌وان له سه‌ر خاكی ئێمه شه‌ڕ مه‌كه‌ن". مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و جۆره‌یان كردبوو.
لێكدانه‌وه‌یه‌كی چۆن كرابوو؟
ئه‌وه‌ی پلانی هاوبه‌شی میت و داعش بوو. بێگومان ئه‌و پلانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ئه‌ردۆغان ئاماده‌كرابوو. ئه‌وه ده‌روازه‌ی مورشیدپناری فه‌رمییه. بۆ نمونه، ئه‌و ئۆتۆمبێله زریپۆشه چۆن توانیبووی له‌و ده‌روازه ئاسنیه‌ی توركیاوه بپه‌ڕێته‌وه؟
ئێمه ده‌ڵێین ده‌روازه‌ی لای سوریای شكاند، تێپه‌ڕی و خۆی ته‌قانده‌وه. باشه ده‌روازه‌ی ئاسنی فه‌رمی له لای توركیاوه چۆن به بێ ده‌نگی كرده‌وه و په‌ڕیه‌وه؟ ئه‌وه پلانێكی ئاشكرا بوو. خۆی له خۆیدا دیمه‌نی ئه‌و چه‌تانه‌ی له ده‌وروبه‌ری سایلۆكه شه‌ڕیان ده‌كرد تۆمار كرابوو، ئه‌و دیمه‌نانه له‌و كاته‌دا له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوكرانه‌وه و به روونی هه‌موو شتێكی ده‌خسته به‌رچاو.
وه‌ك وتم، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی دیدار هه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ماوه‌ر نه‌یانزانیبوو چی بكه‌ن. جه‌ماوه‌ری باكور له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی مورشیدپنار ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت یان چاوه‌ڕێی زانیارییه‌ك له رێبه‌رایه‌تی بێت! واته روون بوو كه ئه‌وه پلانداڕێژراوه. به هۆی ئه‌وه‌وه له‌و رۆژه‌دا جموجۆڵی به‌هێزی جه‌ماوه‌ر له ئارادا نه‌بوو. به‌ڵام به درێژایی رۆژه‌كه له ناو مورشیدپنار له ده‌وروبه‌ری سایلۆكان له به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕ كرا، ئه‌وانه‌ی له باشوره‌وه هاتن تێك‌شكان و زۆرینه‌یان مردن، جیاله‌وه ئه‌وانه‌ی له باكوره‌وه هاتن خۆیان كشانده‌وه. له 29ی تشرینی دووه‌مدا شه‌ڕێكی له‌و جۆره روویدا. به‌ڵگه‌كانی له‌به‌رده‌ستدان. دیمه‌نی به كامێرا تۆماركراو هه‌یه. ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرابوو.
باشه ئه‌و پێكدادانه كاریگه‌رییه‌كه‌ی به چ شێوه‌یه‌ك بوو له سه‌ر شه‌ڕی كۆبانێ؟
به دڵنیاییه‌وه پلانێكی هێزه‌كانی به‌رخودان هه‌بوو ئاماده‌یان كردبوو كاری پێبكه‌ن. به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه پلانه‌كه سه‌رینه‌گرت. به‌ڵام ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه له هه‌مانكاتدا باوه‌ڕی داعش به سه‌ركه‌وتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆبانێی لاواز كرد. له رووی به‌رخودانیشه‌وه وره و پاڵنه‌ری و باوه‌ڕبوون به سه‌ركه‌وتنی به‌هێز كرد. واته له به‌رخودانی 29ی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵوێستی گیانبازی هه‌موو ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی به ناوی یه‌په‌گه‌وه تێده‌كۆشان نیشانده‌درا، به‌رخودانی كۆبانێی گواسته‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ. ره‌نگه ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دانابێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و شه‌ڕه پشتگیری ئاسمانی به‌راورد به پێشتر زیاتر بوو و به‌و جۆره‌ش دۆخی هێرشبه‌ری بۆ سه‌ر داعش به‌هێزتر درێژه‌ی پێدرا. بێگومان پلانی به‌رخودێره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مشته‌نور و ناوه‌ڕاستی شاره‌كه پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه به‌و جۆره پێكنه‌هات. دواتر ئه‌وه پێكهات. خۆی له‌خۆیدا دوای پێكهاتنی ئه‌و پلانه كۆبانێ كه‌وته ناو قۆناغی رزگاركردنه‌وه. به‌و جۆره‌ش بیرۆكه‌ی تاكتیكی ئێمه كه له‌سه‌ره‌تاوه پێشنیازمان كردبوو، پشتڕاست كرایه‌وه. واته دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌سه‌ر مشته‌نور به ته‌واوی باڵاده‌ست بوون و چوونه سه‌نگه‌ره‌وه، داعش چیتر نه‌یده‌توانی له گه‌ڕه‌كانی خواره‌وه خۆی رابگرێت. وه‌ك پێشتر وتمان، له ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا كشانه‌وه بوونی نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و كاته ئه‌وانه‌ی ته‌نگه‌تاو ده‌بوون هه‌ر كه ده‌رفه‌تێكیان بدۆزیبایه‌وه هه‌ڵده‌هاتن. ئه‌وه‌ش به واتای سه‌ره‌تای قۆناغی شكان له ناو داعش بوو.
وه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی دواتر ده‌ستیپێكرد هێزه‌كانی ئازادی كۆبانێ هه‌نگاو به هه‌نگاو چوونه پێشه‌وه، 26ی كانونی دووه‌م ئیتر ته‌واوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شار له چه‌ته‌كانی داعش پاككرایه‌وه، به‌و جۆره ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه‌ی به هاوكاری داعش و ئاكه‌په له دژی كۆبانێ ئه‌نجامدران، تێك‌شكێنران.
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی كۆبانێ پاككرایه‌وه قۆناغێكی چۆن ده‌ستیپێكرد؟
به‌دڵنیاییه‌وه شه‌ڕ كۆبانێ ده‌ستبه‌جێ كۆتایی نه‌هات. شه‌ڕ له گونده‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو. وه‌ك پێشتر وتمان، داعش ویستی له هه‌موو گونده‌كان شه‌ڕ بكات. ئه‌گه‌ر لۆژیكێكی راستی سه‌ربازیان هه‌بوایه، هه‌موو هێزه‌كانیان ده‌كشانده‌وه بۆ ده‌شت، بپه‌ڕینایه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی به‌رفراوانی پشت گوندی كاراموخ و خۆیان كۆبكردایه‌وه. به‌ڵام وایان نه‌كرد. له هه‌موو گوندێك شه‌ڕیان كرد، ئه‌وه‌ش له لایه‌كه‌وه قۆناغه‌كه‌ی درێژكرده‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وانه‌ش له ناوچوون. واته ناوه‌ندی شاری كۆبانێ رزگار كرا، به‌ڵام ئه‌مجاره شه‌ڕی رزگاركردنی گونده‌كان به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام داعش شكستیهێنابوو، وره‌یان نه‌مابوو. زۆر شتیان ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرابوو، به‌و جۆره‌یان پێهاتبوو كه نه‌یانده‌توانی خۆیان رابگرن و هه‌ڵده‌هاتن.
له‌و قۆناغه‌دا یه‌په‌گه‌ش زیانی به‌ركه‌وت. بۆ وێنه فه‌رمانده‌ی به‌نرخمان زه‌هرا گۆیی كه له بۆتانه‌وه ده‌ربازی كۆبانێ بوو، دوابه‌دوای رزگاركردنی كۆبانێ له گوندێكی نزیك كۆبانێ به هۆی ته‌ڵه و داوێكه‌وه كه له ماڵێك دانرابوو شه‌هید بوو. به‌و جۆره هه‌ندێك هه‌ڤاڵی دیكه شه‌هیدبوون. دواتر شه‌ڕ كه‌وته ده‌شتاییه‌وه، به‌ڵام ئیتر شه‌ڕه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دا بوو.
له قۆناغی شه‌ڕدا ئێوه زیانه‌كانی داعش و پرۆفایله‌كانیان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ده‌وترێت كه له‌وێ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار چه‌ته‌ی داعش كوژران. ئه‌گه‌ر به ته‌واوی پێنج هه‌زاریش نه‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایانگه‌یاندووه له سه‌رووی چوار هه‌زار چه‌ته بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ته‌رم كۆكرانه‌وه. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه زۆر ته‌رمیان گواستبوه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان. زۆرینه‌ی ئه‌و داعشانه‌ی له كۆبانێ كوژران پێشكه‌وتووترین چه‌ته‌كانیان بوون. هه‌ر له فه‌رمانده‌كانیانه‌وه تا شه‌ڕكه‌ره‌كانیان كادری هه‌ری بژارده بوون و بۆ شه‌ڕكردن هێنرابوون. به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه كه پێیان ده‌وترا "بیانی" له چیچان، ئه‌وروپا، ئه‌فریقا، ئۆزباكستان، توركمانستان هاتبوون و بۆ شه‌ڕ ئاماده‌كرابوون، په‌روه‌رده كرابوون و له سابۆتاژ و نیشانشكێنیدا شاره‌زا بوون. زۆرینه‌ی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌یان مردن. ئه‌گه‌ر داعش به‌و وزه‌یه‌وه له بری كۆبانێ هێرشی پایته‌ختێكی دیكه‌ی بكردایه به دڵنیاییه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنا و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرت. له‌به‌ر ئه‌وه مشتومڕه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ناوخۆیاندا ده‌یانكرد جێی سه‌رنج و تێڕامانه.
له كۆبانێ له شه‌ڕی دژ به داعش چه‌ند كه‌س شه‌هید بوون؟
له كۆبانێ 485 كادرمان شه‌هیدبوون. زۆرینه‌یان فه‌رمانده‌بوون. شه‌ڕڤانانی بۆتان، ئامه‌د، گارزان و ئه‌رزڕوم بوون. ئه‌وه بۆ ئێمه قوربانیدانێكی زۆر قورس بوو و ئه‌وه شتێكی ئاسایی نییه. ئێمه رۆڵه هه‌ر تێكۆشه‌ر و ده‌سته‌بژێره‌كانی گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدبوون كه له باكور شاره‌زاببون و خاوه‌نی ئه‌زمون بوون. هه‌ر یه‌ك له‌و هه‌ڤاڵانه زۆر به‌نرخ بوون. هێنده‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ڤالانی یه‌په‌گه‌یی شه‌هیدبوون.
به قوربانیدانێكی قورس، به شه‌هیدبوونی گیانبازانی هه‌ره ده‌سته‌بژێری هه‌ره قاره‌مان كۆبانێ و ده‌وروپشتی رزگاركرا. ئه‌وه شتێكی ئاسان نه‌بوو. به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان و هاوڕێیانی ئینته‌رناسیۆناڵمان، به قاره‌مانێتی جه‌نگاوه‌رانی ئاپۆیی، به گیانبازی و ئازایه‌تی گه‌وره سه‌ركه‌وتنێكی له‌و جۆره ده‌سته‌به‌ر بوو.
هه‌موو هاوڕێیانمان كه له قۆناغی به‌رخودانی كۆبانێ و رۆژئاوادا شه‌هیدبوون به رێزه‌وه به بیردێنمه‌وه. ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له پێناو گه‌لی رۆژئاوا و كوردستان، به‌ڵكوو بۆ ئازادی و ئاسایشی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی خۆیان به‌خت كرد، جه‌نگاوه‌رانی ئاپۆیی، په‌كه‌كه‌یی و یه‌په‌گه‌یی بوون. پێویسته هه‌موو جیهان ئه‌و راستیه ببینێت. دواتر جیا له‌و هه‌ڤالانه‌مان كه برینداربوون و چاره‌سه‌ری پزیشكیان به‌رده‌وام بوو ئێمه سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان كشانده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له هه‌موو روویه‌كه‌وه یه‌په‌گه‌ی به‌هێزتر كرد. هێزه‌كانیان له‌شه‌ڕدا شاره‌زابوون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر به‌ره‌وپێش چووبوو و چیتر پێویستیان به ئێمه نه‌بوو.
ف. ق / هـ . ب