ڕێپێوان لە جزیر: بێ سەرۆک ژیان نابێ

لە ناوچەی جزیر پاش جۆشی نەورۆز گەل بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان کرد.

لە ناوچەی جزیری شەرناخ پاش پیرۆزکردنێکی شکۆداری نەورۆز، ڕێپێوان ئەنجامدرا. هەزاران کەس بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس بە بۆمبی گازی هێرشی کردە سەر جەماوەری گەل. لە هێرشەکەدا ٦ کەس دەستبەسەرکران.