ڕێپێوانی بەرفروان لە دژی ڕاستڕەوی

ڕۆژی یەک شەممە بە هەزاران کەس لە بەرلین ڕژانە گۆڕەپانەکان و لە دژی نزیکبوونەوەی سەرۆکی CDU فریدریک مێرز بە پارتی ئەڵتەرناتیفی ئەڵمانیا (AFD)ی توندی ڕاستڕەو بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد.

خۆپیشاندانەکە لە بەردەم پەڕلەمانی ئەڵمانیا لە بوندێستاگ دەستیپێکرد. بە پێی ئامارەکانی پۆلیس ١٦٠ هەزار کەس بەشداربووە، بەڵام ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە بە ٢٥٠ هەزار کەسی مەزندەی دەکەن.

ڕۆژی شەممە لە شارەکانی هامبۆرگ، لایپزگ، کۆڵن و شتوتگارت لە چالاکییەکاندا ٢٢٠ هەزار کەس ئامادە بوون.

خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەداوە لە دژی 'مامەڵەکردن لەگەڵ شەیتان'دا، واتا ئەوانەی لە دژی کولتووری دیموکراسی دوای شەڕ لە ئەڵمانیا هەڕەشە دەکەن، هەوڵوێستییان وەرگرتووە و تێدەکۆشن بۆ پوچەڵکردنەوەی هەوڵی ڕاستڕەوی لە ئەڵمانیادا.