پەیامی سەرەخۆشی کەجەکە بۆ کۆچی دوایی حەمید گەیلانی

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ بۆنەی کۆچی دوای سیاسەتمەدار، نووسەر و هەڵبەستڤان حەمید گەیلانی کە لە تەمەنی ٧٨ ساڵەی خۆییدا گیانی لەدەستدا، پەیامێکی سەرەخۆشی نارد.

پەیامی سەرەخۆشی کەجەکە

سیاسەتمەدار، نووسەر و هەڵبەستڤان حاموود گەیلانی کە لە تەمەنی ٧٨ ساڵەی خۆییدا دوێنێ لە کاتی وەرگرتنی چارەسەی پزیشکییدا لە نەخۆشانەیەکی ئەنقەرە گیانی لە دەستدا.

هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاكێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی گیان لەدەستدانی حەمید گەیلانییەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

"دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی وڵاتپارێز و هاوڕێمان حەمید گەیلانی. سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەکەی، خزم و دۆستانی، هەروەها لە گەلی وڵاتپارێزی جۆلەمێرگ، تەڤگەری سیاسی کورد و گەلی کورد دەکەین.

حەمید گەیلانی وەک ڕۆڵەیەکی وڵاتپارێزی گەلی جۆلەمێرگ، لە بەرانبەر ئەو ئازارانەی گەلی کورد وەستایەوە کە بە نکۆڵی، نادادپەروەری، تواندنەوە و قڕکردن چەشتوویەتی. حەمید گەیلانی بە بێ هەڵوێستی نەمایەوە و بە هۆشمەندی بەرپرسیارانە لەگەڵ گەلی کورددا لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو.

لەگەڵ چەندین هاوڕێی سەنگیینیدا پێشەنگایەتی لە پێشکەوتنی تێکۆشانی دیموکراسی و سیاسەتی دیموکراتیکدا کرد و هاوکارییەکی گرنگی کرد. هەڤاڵ حەمید گەیلانی ڕۆشنبیری و نووسەرێک بوو، بە هونەرەکەی گوزارشتی لە تێکۆشانی وڵاتپارێزی، ئازارەکانی گەلی کورد و هۆشیاربوونەوەی گەلی کوردی دەکرد. لەم ڕووەوە هاوکارییەکی مەزنی تێکۆشانی کردووە.

هاوشێوەی گەلێک هاوڕێی خۆی کە تێکۆشانی لەگەڵ کردوون، حەمید گەیلانیش ڕوبەڕووی سەختی زۆر بووەوە. چەندین جار دووچاری ستەم و زۆرداری بووە، چەندین جاریش دەستبەسەر کراوە و بە لێپرسینەوە و زیندانیکردنەوە ئەشکەنجە دراوە. بەڵام هەرگیز لە ئاست ئەم ستەم و زۆردارییەدا سەری دانەنواندەوە و دەستبەرداری تێکۆشان نەبوو. ئەو ژیان و هەڵوێستە هەڵبەتە زۆر مانادار و بەنرخە. لە بەرانبەر ئەم تێکۆشانە مانادار و بەنرخەییدا کە بۆیی کردووین بەڕێز و شکۆوە یادی هاوڕێمان حەمید گەیلانی دەکەینەوە."