پەیامی سەرەخۆشی کەجەکە بۆ ئەکینجی و ئاکتاش
کەجەکە بۆ گیان لەدەستدانی د. تارق زیا ئەکینجی و عەلی شوکران ئاکتاش پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی: "بە ڕێزدارییەوە یادی هەردوو ڕۆشنبیر، وڵاتپارێز و تیکۆشەر دەکەینەوە."
کەجەکە بۆ گیان لەدەستدانی د. تارق زیا ئەکینجی و عەلی شوکران ئاکتاش پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی: "بە ڕێزدارییەوە یادی هەردوو ڕۆشنبیر، وڵاتپارێز و تیکۆشەر دەکەینەوە."
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەربارەی مردنی د. تارق زیا ئەکینجی و عەلی شوکران ئاکتاش پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:
"دڵگرانین بە مەرگی هەردوو وڵاتپارێزی گەلی کورد و تێکۆشەران د. تارق زیا ئەکینجی و عەلی شوکران ئاکتاش، کە پێکەوە گیانیان لەدەستدا. سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان و گەلی کورد دەخوازین.
هەردوو تێکۆشەر هاوکارییەکی گەورەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییان کرد، بۆیە لەدەستدانیان مایەی غەمگینی ئێمە و گەلی کوردە. د. تارق زیا ئەکینجی هەم ئازاری سەختی گەلی کوردی چەشت و هەمیش لە بەرخۆداندا بوو لە دژی سیاسەتی نکۆڵێکردن، تواندنەوە و قڕکردن، بەشداری ناو تێکۆشان بوو. بۆیە بووە هۆش و یادی تێکۆشانی گەلی کورد. وەک مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و تێکۆشەرهەوڵیکی زۆری دا بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلی کورد و پەرەپێدانی هەستی وڵاتپارێزی. بەشدارییەکی گرنگی لە پەرەپێدانی تێکۆشانی دیموکراتیکی و سیاسەتی دیموکراسی تورکیادا کرد. عەلی شوکران ئاکتاشیش خەباتکارێکی گەورە و بەڕێز بوو. لەسەر داوای ڕێبەر ئاپۆ هاتە تورکیا و بۆ دیموکراتیکردنی تورکیا و چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورد کاری کرد. لەسەر ئەم بنەمایە بە کارەکانی بەشدارییەکی گرنگی کرد بۆ نزیککردنەوەی مرۆڤەکان لە یەکتر و پشتیوانی لە نێوان گەلان و بەهێزکردنی هەستی پێکەوە ژیان. لەم کارەدا دەرئەنجامی گرنگی بەدەستهێنا.
بە ڕێزدارییەوە یادی هەردوو ڕۆشنبیر، وڵاتپارێز و تیکۆشەر دەکەینەوە. هەردووکیان بەشدارییەکی بەنرخیان لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیماندا کرد. پەرە بە تێکۆشانیان دەدەین و دەیگەیەنین بە ئەنجام. جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین."