پیرۆزبایی ١٥ی تەباخ لە مەخموور دەستیپێکرد
تەجەمە و تەژەجەمە لە مەخموور دەستیانکرد بە چالاکییەکانیان بۆ پیرۆزبایکردنی ١٥ی تەباخ و بۆ ئەومەبەستەش ئاهەنگێکیان رێکخست.
تەجەمە و تەژەجەمە لە مەخموور دەستیانکرد بە چالاکییەکانیان بۆ پیرۆزبایکردنی ١٥ی تەباخ و بۆ ئەومەبەستەش ئاهەنگێکیان رێکخست.
بزووتنەوەى گەنجانی مەخموور (تەجەمە) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی مەخموور (تەژەجەمە) بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک دەستیان بە پیرۆزباییەکانیان بۆ ساڵیادی هەلمەتی ١٥ی تەباخ کرد.
چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر ئەندامێکی بزووتنەوەى ژنانی گەنجی مەخموور بە ناوی گیونەش راگەیاندراوێکی خوێندەوە.
'ئێمە بە رۆح و ئیرادەی ١٥ی تەباخ تێکۆشانی گەل و گەریلا بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین'
گیونەش ٣٧هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی سەرەتا لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گەریلاکانی ئازادی و هەموو گەلی کوردستان پیرۆز کرد.
گیونەش رایگەیاند، لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا لەسەر هێڵی عەگیدەکان لە زاگرۆس و مەتینا بە رۆح و ئیرادە و ورەی ١٥ی تەباخەوە بەرخودانێکی بێ هاوتا بەڕێوەدەچێت و راشیگەیاند، "ئێمە وەک گەنجان و گەلی بۆتان بەڵێن دەدەین تاوەکو دوا هەناسەمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ و عەگیدەکان بڕۆین. ئێمە لە بەرامبەر کوردانی خۆفرۆشدا دەوەستینەوە و رێگا بە خیانەتی ناوخۆیی نادەین. ئێمە بە رۆحی ١٥ی تەباخەوە تێکۆشانی گەل و گەریلا بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".
دواتر پیرۆزباییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی ١٥ی ئاب" ، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.
ژ.ت